1

بابه‌ت: داخل کردنی دوو record لەیەك کاتدا [mysql]

بەناوی خوای گەورە،
سڵاو لە هەموو خۆشەویستانی وێبچن.

لەم رۆژانە لەکاتی ئەنجامدانی کارێك پرسیارێك لە مێشکم درووست بوو، ویستم ئەم پرسیارە لێرە بپرسم بەڵکو ئێوە وەڵامێکی زانستیتان پێبێت و زانیاریم پێ بدەن.

نمونە سایتێک هەیە ئێستا ٥٠٠ کەس دەیەوێت لە هەمان کاتدا هەژمارێك بۆخۆی درووست بکات.

بێگومان لەکاتی هەژمار درووستکردنەکە هەر بەکارهێنەرێك ژمارە ID تایبەت بەخۆی وەردەگرێت کە بە auto increment زیاد دەبێت.

پرسیارەکەم لێرە دەست پێدەکات، ئایا ئەگەر ئەم ٥٠٠ کەسە لەیەك کاتدا کرتەیان لەسەر دوگمەی submit کرد بۆئەوەی ببنە ئەندام و هەموویان هەمان خێرایی ئینتەرنێتیان هەبوو، لێرە ID تایبەت بە  بەکارهێنەرەکان چۆن ID - auto increment دابەش دەبێت بەسەر بەکارهێنەرەکان؟

هیوادارم پرسیارەکەم روون بێت. smile

2

وه‌ڵام: داخل کردنی دوو record لەیەك کاتدا [mysql]

پرسیارێکی جوانە. منیش وەڵامم دەوێت گەر هەبێت.

3

هیوادارم وەڵامێکی جوان وەربگرین.

4

وه‌ڵام: داخل کردنی دوو record لەیەك کاتدا [mysql]

Broosk نووسی:

پرسیارێکی جوانە. منیش وەڵامم دەوێت گەر هەبێت.

5

6

زۆر بە پەرۆشم بۆ وەرگرتنی وەڵامی ئەم پرسیارە smile

7

وه‌ڵام: داخل کردنی دوو record لەیەك کاتدا [mysql]

كاتێك به‌كارهێنه‌ر زانیارییه‌كانی ده‌نێرێت له‌ پێش MySQL ڕاژه‌كاری وێب HTTP هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت Request ـه‌كان جێبه‌جێ بكات.
له‌سه‌ر ڕاژه‌كاێك MySQL پێویستی به‌ كاتی زۆر نییه‌ بۆ Insert كردنی داتا بۆ نێو بنكه‌ی دراوه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ HTTP Server داواكارییه‌كانی به‌كارهێنه‌ر جێبه‌جێ ده‌كات و ده‌ینێرێت بۆ MySQL ئه‌و كات هه‌موو داواكارییه‌كان مه‌رج نییه‌ له‌ هه‌مان كاتدا بن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ باسی ده‌كه‌یت له‌ ڕوانگه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌وه‌.

واته‌ تۆ هه‌رچه‌نده‌ زانیاریی فڕێ بده‌یته‌ MySQL، بۆ خۆی به‌پێی سیسته‌می نۆره‌ Queue System ی خۆی چاره‌سه‌ری ده‌كات، كاتێك داوكارییه‌كان زۆربوون و نه‌یتوانی ده‌ڵێت سه‌رقاڵم، بۆیه‌ هه‌ندێك جار Too Busy ده‌بینین.

ده‌بێت ئه‌وه‌ له‌ بیر نه‌كه‌یت كه‌ ماڵپه‌ڕی گه‌وره‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ری زۆری هه‌یه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا زانیاریی ده‌نێرن و هتد... ته‌نیا پشت به‌ست نین به‌ یه‌ك ڕاژه‌كار، Hardware له‌گه‌ڵ Software كه‌ لێره‌ MySQL ـه‌، كاره‌كه‌ پێكه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

8

وه‌ڵام: داخل کردنی دوو record لەیەك کاتدا [mysql]

پرسیارێکی جوانه‌  به‌ڵام  ئایا تا چ راده‌یه‌ک تۆ باور ده‌که‌یت 500 که‌س  له‌ یه‌ک چرکه‌دا خۆ تۆمار ده‌که‌ن ئه‌م شته‌ روونادات

ئه‌گه‌ر بێت و  روو بدات ،، جاره‌سه‌ری ئه‌م رێگه‌یه‌ هه‌یه‌  که‌ ده‌توانیت  کرداری LAST_INSERT_ID() به‌کاربهێنیت ،،

زانیاری زیاتر

http://dev.mysql.com/doc/refman/5.0/en/ … ue-id.html

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

9

وه‌ڵام: داخل کردنی دوو record لەیەك کاتدا [mysql]

ئاسۆ نادری نووسی:

كاتێك به‌كارهێنه‌ر زانیارییه‌كانی ده‌نێرێت له‌ پێش MySQL ڕاژه‌كاری وێب HTTP هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت Request ـه‌كان جێبه‌جێ بكات.
له‌سه‌ر ڕاژه‌كاێك MySQL پێویستی به‌ كاتی زۆر نییه‌ بۆ Insert كردنی داتا بۆ نێو بنكه‌ی دراوه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ HTTP Server داواكارییه‌كانی به‌كارهێنه‌ر جێبه‌جێ ده‌كات و ده‌ینێرێت بۆ MySQL ئه‌و كات هه‌موو داواكارییه‌كان مه‌رج نییه‌ له‌ هه‌مان كاتدا بن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ باسی ده‌كه‌یت له‌ ڕوانگه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌وه‌.

واته‌ تۆ هه‌رچه‌نده‌ زانیاریی فڕێ بده‌یته‌ MySQL، بۆ خۆی به‌پێی سیسته‌می نۆره‌ Queue System ی خۆی چاره‌سه‌ری ده‌كات، كاتێك داوكارییه‌كان زۆربوون و نه‌یتوانی ده‌ڵێت سه‌رقاڵم، بۆیه‌ هه‌ندێك جار Too Busy ده‌بینین.

ده‌بێت ئه‌وه‌ له‌ بیر نه‌كه‌یت كه‌ ماڵپه‌ڕی گه‌وره‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ری زۆری هه‌یه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا زانیاریی ده‌نێرن و هتد... ته‌نیا پشت به‌ست نین به‌ یه‌ك ڕاژه‌كار، Hardware له‌گه‌ڵ Software كه‌ لێره‌ MySQL ـه‌، كاره‌كه‌ پێكه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

یادت بەخێز کاک ئاسۆ، ئێستا کە پەیامەکە دەخوێنمەوە زیاتر لێی تێدەگەم.