بابه‌ت: بۆبرای بەرێزم رێنوار !!

لەکاتێکدا وێبچن بەرەوە خۆرئابوون دەروات و هیچ چالاکییەکی نەماوە ئێمە رخنەمان گەرت لەئاست ئێوە کە دەسەلاتێکتان هەیە لیرە هیچ نەبیت لەم چەن مانگەدا ئاورێک لەم مەکۆیە بدەنەوە، خزمەتێک بەکن لەپای ئەوەی کە لێرە فێرکراویت لەسەردەمی خۆیدا  بۆیە رخەنەمان ئارستەی کردوون لە بابەتی پێشوودا، بەقووربان  تۆ بۆ دوای سالێک ونیت و بووت بە سپایدەر  مان و هاتیت بابەتەکەت خستە ئەرشیفەوە !!

وه‌ڵام: بۆبرای بەرێزم رێنوار !!

سڵاو بەڕێز aawara!
پێش ئەوەی ئەم وەڵامە بنووسم گەڕانێکم کرد لە مەکۆ و سەیرم کرد ئەو پەیامەی جەنابت ئاماژەت پێکردوە کەی نووسیوتە و بۆ ئەرشیف کراوە.
سەرەتا داوای لێبوردن دەکەم لە کاک ڕێنوار کە ئەم وەڵامەم پێش ئەو نوسی.بە پێویستی دەزانم ئەم ڕوونکردنەوە بنووسم.
بەڕێزم بەداخەوە دوای کۆچی ئاسۆ وێبچن کەمترین بابەت و زانیاری تێدا نووسراوە و چالاک بووە راستە ئەندامان و هەموو ئەوانەی سەردانی وێبچن دەکەن دەزانم هەست دەکەن وێبچن ئێستا ناچالاکە هۆکار زۆرە و لە چەند جێگایەک ئەوە ئاماژەی پێکراوە.
دەمەوێت سەبارەت بە ناچالاکی هەنێک لە ئەندامان و دەستەی بەڕێوەبەران ئاماژەی پێ بکەم ئەوەیە هیچ کام لە ئەندمان یان دەستەی بەڕێوەبەران لێرە دانەمەزراون بۆ ئەوەی بە بەردەوامی چالاک بن. هەر کەسە و لای خۆیەوە بە جۆرێک لە جۆرەکان بە ژیانی ڕۆژانەی خۆیەوە سەرقاڵە و کەمتر کاتی ئەوەی هەیە سەردانی وێبچن بکات.
بەڵام بە خۆشحاڵیەوە ئەوە ڕادەگەیەنم و لە چەند بابەتێکی دیکە لە ڕابردوودا ئاماژەم پێ کردوە لە ئیستادا بە هاوکاری برادەرێک لە هەوڵی ئەوە داین وێبچن بگوازینەوە سەر کۆمپانیایەکی دیکە و پاش تەواو بوونی ئەو کارانە بە هەوڵ و هیمەتی هەموو ئێوەی دڵسۆز وێبچن بەردەوام دەبێت.
لەگەڵ ڕێزم

وه‌ڵام: بۆبرای بەرێزم رێنوار !!

سڵاو،
سەرەتا سەبارەت بە بابەتی پێشوترت ئەوە من بابەتەکەم ئەرشیف کرد بەهۆی نەگونجاوی ناوەڕۆک! و بەکارهێنانی وشەی نەشیاو بۆ چەند کەسێکی دیاریکراو، بەهەمان شێواز گەر یاساکانی وێبچنت خوێندبێتەوە دەزانیت کە ئەم پەیامەشت لە یاسا لایداوە بەهۆی نەگونجاوی ناونیشانیەوە!

سەیری یاساکانی مەکۆ بکە

٢، بابه‌ت نابێت ڕوو له‌ كه‌سێكی دیاریكراو بكات، هه‌روه‌ها نابێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك سووكایه‌تی یان هێرشی تێدا به‌دی بكرێت به‌رانبه‌ر تاكه‌كه‌سێكی دیاریكراو، ناوی تاكه‌كه‌سی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی نیه‌ له‌ هیچ بابه‌ت و په‌یامێكدا ده‌ربكه‌وێت. بابه‌تی ڕه‌خنه‌گر ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌ك بنووسرێت كه‌ مه‌به‌ستی ڕه‌خنه‌ به‌ ته‌واوی ڕوون بێت و له‌ هه‌مان كاتدا پێشنیار یان چاره‌سه‌ری بۆ نه‌هێشتنی ڕه‌خنه‌ بنووسرێت له‌ لایه‌ن نووسه‌ره‌وه‌. گه‌ر بابه‌ت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نه‌بێت، ده‌خرێته‌ به‌شی ئه‌رشیفه‌وه‌/ ده‌سڕێته‌وه‌.

سەبارەت بە پێشنیارەکەشت کە ڕوت لە کاک ڕێنوارە بە دیاریکراو، برای بەڕێز ڕاستە وێبچن کەم تا زۆر چالاکی کەم بۆتەوە بەڵام ئەوە ڕوانینی جەنابتانە کە خۆری بەرەو ئاوابوون دەچێت!
جگە لەوە وەک کاک ئازاد ئاماژەی پێکرد هەموومان لێرەوە نکۆڵی لەوە ناکەین کە وێبچن زۆری بە ئێمە بەخشیوە، بەڵام هەموو کەسێک پێویستی خۆی هەیە و بە ژیانی خۆیەوە سەرقاڵە هەرکەسێک بەپێی کاتی خۆی دەتوانێت خزمەت بکات لەوێبچن، وە لەو بڕوایەشدام کە هیچ بابەتێک و پرسیارێک نەبووە لە وێبچن تا ئێستاش بمێنێتەوە بەبێ وەڵام مابێتەوە.

وه‌ڵام: بۆبرای بەرێزم رێنوار !!

Govar Jabar نووسی:

گۆفار جەبار تۆ هەلە بۆجونت نوسیوە ئیرە شوینی ئەوەنییە تۆ بلێت من خستوومەتە ئەرشیفەوە دەبوو لە بابەتی ئەشیفکراو ئاماژەت پێبدایەت تا بمان زانیایەت جەنابت دەستت هەبووو لەو ئەرشیف کرنە تا ناوی کاک رینوارم نە هێنایە !
هەرواها تۆ ئەندامیت ،ئەوە دەبووو برادەران کە چاودیرن یان پلەیان لە تۆ برزترە ئەو عەمەلییەیان ئەنجام بدایەت!!

وه‌ڵام: بۆبرای بەرێزم رێنوار !!

به‌ڕێز @aawara نووسینی ئه‌و جۆره‌ بابه‌تانه‌ له‌گه‌ل یاساكاندا گونجاو نین بۆیه‌ خراوه‌ته‌ ئه‌رشیف، بێگومان به‌ڕێزت له‌ دڵسۆزیته‌ بۆ وێبچن.. دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه‌ ئێستا له‌گه‌ڵ ڕه‌فیقان خه‌ریكن گۆڕانكاری بكه‌ین له‌ زۆربه‌ی به‌شه‌كان هیوادارم چاوه‌ڕوان بن و ببینن.. وێبچن نه‌ كه‌وتووه‌ نه‌ لێشی ده‌گه‌رێن بكه‌وێ به‌ هیمه‌تی هه‌مووان زۆر له‌ جاران باشتری ده‌كه‌ین په‌نا به‌خوا..

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: بۆبرای بەرێزم رێنوار !!

@aawara
برای بەڕێز لێرە ئاماژەت پێدا کە ڕەخنەمان ئاڕاستە کردونە لە بابەتی پێشوو بۆیە ئاماژەم پێدا.
دواتر تۆ بەباشی یاساکان بخوێنەوە و باشتر بابەتەکانت بنوسە تا ڕوبەڕوی ئەو حاڵەتە نەبیتەوە.
بۆ مەسەلەی ئەوەی کە بەڕێوبەران با لایبدەن بەداخەوە جگە لە کاک ئازاد کەسی تر لێرە نەماوە ئەو کارەبکات، منیش دیارە ئەو دەسەڵاتەم هەیە بۆیە  ئەرشیفم کردووە.
هەوڵ بدە ڕەخنەکانت بەشێوازێکی گونجاو ئاڕاستە بکە تا بگات بە جێی خۆی و سودێکی هەبێت.