بابه‌ت: رێنماییم دەوێت ... بۆ دروستکردنی وێب سایتێکی هەواڵی

سڵاوی خواتان لێبێت بەڕێزان
ئامۆژگاریم دەوێت سایتێکی گەورەی هەواڵی دروست بکەم ... بۆ یەکێک لە دەزگا هەواڵیەکانی هەرێمی کوردستان کە رۆژانە زیاد لە ٣٠ هەواڵ و بابەتی زۆر و جۆراو جۆری هەیە
هەندێک ئامۆژگاریم دەوێت
من وەکوو خۆم  یەکەم جار وۆرد پرێسم هەلبژاردووە
دوای ئەو جووملە

پرسیارەکە ئەوەیە ئایا
١- لە رووی ئەمنیەوە کامەیان پارێزراوترن
٢-ئایا ئەو دوو سیستەمە بەکەڵکی وێب سایتی دێت .... چوونکە سەیر دەکەم سایتە هەواڵیە جیهانیەکان هیچیان بە وۆرد پرێس و جووملە دروست نەکراون بەتایبەت سایتە کوردیەکانی وەکوو روودا و کەی ٢٤ و میلەت پرێس و پەیام و کوردئایوو
٣-ئایا ئەگەر ئەو سیستەمانەتان پێ باش نیە ئامۆژگاریم دەکەن بۆ چی سیستەمێکی تر
٤- من زیاد لە ٨ ساڵ جووملەم بە کار هێنا بەڵام هەموو ئەو سایتانەی بە جووملە دروستم دەکرد زوو زوو هاک دەکران زۆر بە ئاسانی
٥- دەتوانن چەند سایتێکی هەواڵی جیهانیم پیشان بدەن کە جووملە دروست کرابێت کە ئێستا ئیش بکات کە نابوانگیان هەبێت وەکوو جەزیرە نێت و عەرەبیە و یاخوود سایتە کوردیەکان

داوا لە خاوەن زانیاریەکان دەکەم وەڵامێکی تێر و تەسەلم بدەنەوە سوپاستان دەکەم لە گەڵ رێزم

وه‌ڵام: رێنماییم دەوێت ... بۆ دروستکردنی وێب سایتێکی هەواڵی

سلاو،
ئەگەر دەتەوێت وەکو ڕوداو و ئێن ئاڕ تی و ئەمانە بێت، پێویستە کاری دروستکردنی وێبسایتەکەت بدەیتە دەست کۆمپانیایەکی شارەزا لەم بوارە. بێ گومان ئەم کارەش بودجەیەکی باش و بەردەوامی دەوێت.

سەبارەت بە بەکارهێنانی وۆردپرێس یاخود جووملە، هەردووکیان ئەم کارەی تۆیان پێ ئەنجام دەدرێت، بەڵام پێویستیان بە چاودێری و نوێ کردنەوەی بەردەوام هەیە جگە لەوەی لەبەر ئەوەی ڕۆژانە ٣٠ هەواڵ زیاد دەکەی دەبێت چاوت لە دیسک سپەیسی هۆستەکەت بێت(ئەگەر هۆشتێکی ئاسایی شێر بەکار بهێنی).

کێشەی هاك کردنیش، ئەگەر سکریپت و پێوەکراوەکانت نوێ و کۆدی بەپارە کڕدراو بن هیچ کێشەیەکت بۆ درووست ناکەن. بەڵام تۆ بچیت ڕووکار یاخود پێوەکراوی کراک کراو دابەزێنی و بیخەیتە سەر وێبسایتەکەت دڵنیابە هەموو ڕۆژ هاک دەکرێیت و بگرە زۆربەی جار ئاگاداریشی نابیت.

هەموو ئەم سکریپتانە تا ڕاددەیەک کارەکانت بۆ ئەنجام دەدەن ئیتر چۆنیەتی دیزاین کردن و ڕێکخستن و دەسکاری کردنی کۆدەکانی لەسەر شارەزایی خۆت وەستاوە. ئەگەر بتوانی دەسکاری کۆدەکان بکەیت ئەوا دەتوانی لە وۆردپرێس وێبسایتێکی هەواڵی ڕێک بخەیت کە دوور بێت لە وێبسایتە تەقلیدییەکان کە بە وۆردپرێس و ڕووکاری ئامادە درووست کراون.

پێش ئەوەی دەست پێ بکەیت ئاگاداری هۆستەکەت ببە، هەوڵ بدە cdn بەکار ببەی بۆ وێنەکانت، چوونکە گەورەترین کێشەی وێبسایتی هەواڵی بە وۆردپرێس و جوملە(ئەوەی من شارەزای بم) بارکردنی وێنەکانە. چوونکە لەکاتی بارکردنی یەک وێنە، ڕووکارەکە بەیارمەتی سکریپتەکە خۆکارانە چەندین نموونەی تر بە قەبارەی جیاواز وێنەی لێ درووست دەکات، ئەمەش واتا تۆ لەوانەیە وێنەیەک بار بکەیت ٥٠٠ کیلۆبایت بێت بەڵام ٣-٤ دانەی تری لێ درووست دەبێت و سەرەنجام نزیکەی ١-٢ مێگابایت شوێن داگیر دەکات، ئەگەر وێنەکان لەسەر هەمان هۆست بار بکەیت دوای یەک ساڵ وێبسایتەکەت بە پێشبینی کراوی دەبێتە ١٠-١٥ گێگابایت، ئەوکات هەندێک لە شوێنی هۆستەکان ڕێگەت پێنادەن شوێنی زیاتر بەکار بهێنی و دەبێت هەڵبستی بە گواستنەوەی وێبسایتەکەت بۆ سێرڤەرێکی تایبەت بەخۆت یاخود هەر شوێنێکی تر کە ڕێگەت پێ بدات، گواستنەوەی وێبسایتێکی وا قورس کارێکی ناخۆش و ئەستەمە.

من دەمێکە ئەم پرسیارەم لەلا درووست بووە، ئایا کامەیان باشترن بۆ دەسکاری کردن و ڕێکخستنی تایبەتمەندییەکانی وێبسایتەکە و خێراترن بۆ وێبسایتی هەواڵی، بێ گومان لە هەمووی باشتر درووست کردنی سکریپتی خۆتە، ئەگەر ئەم توانایەشت نیە هەوڵ بدە بە وۆردپرێس ڕوکارێکی سادە و خێرا درووست بکەیت و کارەکەت ئەنجام بدەیت،
هەروەها دروپاڵ ـيش هەڵبژاردەیەکی باشە بۆ ئەم کارە. چەندین وێبسایتی جیهانی هەن بۆ ئەم کارە دروپاڵ بەکار دەهێنن لە ڕووی خێرایی و پارێزراوی باشترە لە سکریپتەکانی تر. دەتوانی گەڕانێك ئەنجام بدەیت و هەندێک زانیاری لەسەر کۆبکەیتەوە.

هەر پرسیارێکت هەبوو بەپێی توانا لە خزمەت دام.