بابه‌ت: ورده‌ ورده‌ قه‌یرانى ته‌كنه‌لۆژیا بۆ كورد دروست ده‌بێت

نازانم چۆن ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ست پێ بكه‌م و ئه‌وه‌ى له‌ دڵمدایه‌ به‌یانى بكه‌م
له‌سالى ٢٠٠٣ ه‌وه‌ هیواى ئه‌وه‌م ده‌خواست كه‌ كوردیش وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌ ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌مه‌وه‌ خه‌ریك بن و هه‌م ته‌كنه‌لۆژیا به‌ كورد بناسێنن و هه‌م كورد له‌ ڕێگه‌ى ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ به‌ جیهان بناسینن سوپاس بۆ خودا له‌ سه‌ره‌تاكانى ٢٠٠٦ بۆ٠٠٨ ٢ به‌ چه‌ند مالپه‌رێكى كوردى ئاشنابووم له‌وانه‌ وێبچین و زانستپه‌روه‌رانى كورد و كوردئایتى گروپ و چه‌ندینى تر به‌لام له‌ پڕ به‌ سه‌ده‌ها مالپه‌رى كوردى كرایه‌وه‌ هه‌مووى بێ سود و دووباره‌ بوون به‌لام زۆرى نه‌برد نه‌مان له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ى ماوه‌ و من ده‌زانم ته‌نها ئه‌م مالپه‌رانه‌یه‌

zkurd
webchin
chawg
kurditgroup

ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ى سالیك ده‌بێت ته‌نها مالپه‌رى وێبچین ده‌بینم جموجۆلێكى تیاداماوه‌ ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ بۆ زانین و فێربوون و وه‌رگرتنى وه‌لامى دروست بۆ پرسیاره‌كانت به‌لام  به‌داخه‌وه‌ مالپه‌ره‌كانى تر هیچ چالاكیه‌كیان نه‌ماوه‌ ته‌نها مالپه‌ره‌كه‌ماوه‌ ئیتر نازانم ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى كه‌ ئه‌و مالپه‌رانه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌برد بۆ ده‌نگیان نى یه‌ ؟ ده‌بێت بزانن نه‌وه‌ى كورد پێویستى به‌و كه‌سه‌ شاره‌زایانه‌یه‌ و ده‌بێت نه‌وه‌كانى دواى خۆیان فێرى زانستى سه‌رده‌م بكه‌ن
چونكه‌ ته‌كنه‌لۆژیا وه‌ك ئۆكسجینه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو كه‌س پێویستى پێیه‌تى به‌ گوێرى كه‌سه‌كه‌ و بۆ بوارێك
ئێستا سه‌ردانى مالپه‌رى wordpress م كرد كه‌ به‌داخه‌وه‌ فێرژنى نوێی بۆ زمانى كوردى چالاك نى یه‌ ده‌بێت یان ئینگلیزى یان عه‌ره‌بى دابگریت
كوان سه‌ربازه‌ ماندوونه‌ناسه‌كانى كورد بۆ ته‌كنه‌لۆژیا كه‌ له‌ پشتى كۆمپیوته‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ به‌بێ به‌رامبه‌ر یارمه‌تى هه‌زاران خه‌لكى تر ده‌ده‌ن ؟
هۆى ناچالاكى ئه‌م مالپه‌رانه‌ى تر چى یه‌ ؟ هیچ كه‌س زانیارى هه‌یه‌ له‌سه‌ر هۆكارى ناچالاكیان ؟

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

وه‌ڵام: ورده‌ ورده‌ قه‌یرانى ته‌كنه‌لۆژیا بۆ كورد دروست ده‌بێت

من بەش بە حاڵی ئەوەی کە لێی ئەزموونم ھەیە ھەمووی دەگەڕێتەوە سەر ٣ خاڵ،

١، وەک کەسی پشت پرۆژر دەبێت بە سەبر بیت و باڵت بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ ھەڵماڵیت.
٢، لە کارەکەت بزانیت، مەرج نییە پرۆفیسۆر بیت، بەڵام ئەوەندەی لێ بزانیت کە ئەگەر کێشەیەکت ھاتە پێش بتوانیت متمانەت بە خۆت ھەبێت کە چارەسەری دەکەیت.
٣، ھەم خۆت و ھەم پرۆژەکەشت ئامانجتان ڕوون بێت، کە دەتانەوێت لە چ بوارێکدا چالاک بن، ھەندێک بوار سنووردارە و ھەرچەندە کاتی پئ بدەیت لەوانەیە لە ماوەیەکی زۆریشدا ھەر قەرەباڵغی بە خۆیەوە نەبینێت. بەلاتەوە ئاسایی بێت.

من پێم وایە نەبوونی ھەر یەکێک لە ئەو تایبەتمەندییانە دەبنە ھۆکار بۆ سەرنەگرتنی کارەکە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ورده‌ ورده‌ قه‌یرانى ته‌كنه‌لۆژیا بۆ كورد دروست ده‌بێت

منیش له‌گه‌ڵتم كاك ئاسۆ به‌لام ئه‌و مالپه‌رانه‌ى نوسیومه‌ كه‌سانى زۆر زیره‌كى تێدابوه‌ به‌لام له‌ ئێستادا مالپه‌ره‌كان هیچ سه‌ردانێكى واى نى یه‌ وه‌ك جاران

به‌رده‌وام له‌ دوای فێربوون به‌

وه‌ڵام: ورده‌ ورده‌ قه‌یرانى ته‌كنه‌لۆژیا بۆ كورد دروست ده‌بێت

هۆكارى بوونى قه‌يرانى ته‌كنه‌ڵۆجيا به‌راى من بۆ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌

دانانى فه‌يس بووك ئينستاگرام هاوشێوه‌كانى تر هۆكارێكن بۆ سه‌رقال كردنى خه‌لك به‌خۆيه‌وه‌ پشت كردن له‌ مالپه‌ره‌ كورديه‌كان.

متمانه‌ به‌خۆنه‌كردن و ئارام نه‌گرتن و بێ هيوابوون له‌ كاره‌كان و پشت گوێخستن.

خالێكى تريشى كه‌ به‌ گرينگ داده‌نرێت رووكردنى قه‌يرانى  كوردستان هۆكارێك بوو بۆ بێ هيوابوون و كه‌مى پێداويستى ماڵپه‌ر.

چه‌نده‌ها خاڵى تر.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت (ئاسۆ نادرى).
Aso Nadri

وه‌ڵام: ورده‌ ورده‌ قه‌یرانى ته‌كنه‌لۆژیا بۆ كورد دروست ده‌بێت

كورد هه‌ مووی رووی كرده‌ فه‌ یس بووك بۆیه‌ ئاوامان به‌ سه‌ر هات ........

Iam...Not....You

وه‌ڵام: ورده‌ ورده‌ قه‌یرانى ته‌كنه‌لۆژیا بۆ كورد دروست ده‌بێت

ئه‌زیزه‌كه‌م قه‌یرانی ته‌كنه‌لۆژیامان نییه‌ به‌ڵكو قه‌یرانی رۆشنبیری به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیامان هه‌یه‌ ! به‌داخه‌وه‌.

Telecommunication Engineer - IP Network Engineer & Cisco Certified Network Associate
www.xalat.net

وه‌ڵام: ورده‌ ورده‌ قه‌یرانى ته‌كنه‌لۆژیا بۆ كورد دروست ده‌بێت

تۆ پێویستە پلانەکەت ئەوەبێت بۆ چی دەبێت سەردانی ماڵپەڕەکەی من بکەن ؟ گەرتوانیت وەڵامی بیدەیتەوە ئەوکات دەزانیت هەمووشتێک هۆکاری چیە

وه‌ڵام: ورده‌ ورده‌ قه‌یرانى ته‌كنه‌لۆژیا بۆ كورد دروست ده‌بێت

زۆر راستە پێشتر من دوای ٦ ساڵ وازهێنان لە سەرجەم وێب سایت و کۆمپیتەر وا نزیکە ٢ مانگە گەراومەتەوە بۆ بەکارهێنانی کۆمپیوتەر