بابه‌ت: پسیارێک لەسەر زانینی سکریپتی netkurd.tv

سلاو هاورێیان ویستم بزانم ئەم سایتە چ سکریپتیکیان بە کار هیناوە وە ئەگەر دارێژراوە پسیارەکەم ئەوەیە خۆیان سکریپتیان لە بیدایەتەوە دروست کردوەوو روکاریشیان بۆ کردوا ؟. راستی لە وشەی دارێژراوی خۆیەنە تێ ناگەم !

تکایە بۆم رون کەنەوە کە لەکوێ دەست پێ بکەم بۆ ئەوەی خۆم دارێژراوی سکریپت بکەم ؟

سوپاس ئەگەر لە مەبەستم تێ گەیشتبن



Www.netkurd.tv

وه‌ڵام: پسیارێک لەسەر زانینی سکریپتی netkurd.tv

لە ڕێی ASP.net داڕێژراوە و تایبەتە بەخودی ئەو کۆمپانیایەی دروستی کردیە لۆیان. بێگومان هەم ڕووکار و هەم بەڕێوەبەرایتەیەکە تایبەت دارێژراوە. کە دەڵێم داڕێژراوە واتە من دێم لە سفرەوە سیستەمێکی تایبەت دروست دەکەم کە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو جۆرە وێبسایتانە بگونجێ.
هەموو کات سیستەمی دارێژراو ڕەنگە بژاردەیەکی باش نەبێ، بە نموونە من کە بمەوێ پرۆپۆسال پێشکەشی شوێنێک بکەم هەموو کات دارێژراو دەکەمە دوا ئۆفەر چونکە هەم لە ڕووی نرخ و کاتەوە زۆر زۆرتر بە بەراورد بە بەکارهێنانی سیستەمێکی وەک وۆردپرێس یان دروپال لە دوایشدا هەردووکیان هەمان ئەنجامە ئەگەر بێت و پابەندی ڕێکارەکانی Web Page Speed بووبن.  بۆ دەست پێکردن سەرەتا دەبێت زمانی دڵخوازی داڕژتن بزانیت، پاشان دەتوانی گەڕان بکەیت لەسەر دروستکردنی CMS. CMS واتە Content Management System (سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک). بۆ نموونە ئەو پلەی لیستەی خوارەوە باسی دروستکردنی CMS سادە بە PHP دەکات.
https://www.youtube.com/playlist?list=P … 19fon-GInX
ڕەنگە بۆ دەستپێک شتێکی وا باشبێت بەڵام لە کۆتاییدا تەکنیکی زۆر زۆر پێشکەوتووتر هەیە بۆ دروستکردنی سیستەمی تایبەت بە خۆت، ئەوە تەنیا لەڕەی شارەزایی و کاکردن دەبێت لە زمانی دڵخواز

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: پسیارێک لەسەر زانینی سکریپتی netkurd.tv

زۆر سوپاس برام ئەزیەتم دای رونکردنەوەیەکی زۆر جوانە دوبارە سوپاس

یەک پسیاری تر نمونە ئەگەر من سکریپتی Wordpress  بەکار بێنم چۆن بتوانم لە گەران بە دوای cms ئەم بەشە دابخەم یانی لەگەران نمونە ئەم سایتە www.whatcms.org
نیشانی نەدات کە من سکریپتی وۆردپریسم بە کار هینەوە

نمونە

https://i.postimg.cc/hzFkhcMF/DC764-BCD-1361-47-E0-830-F-E781-C32109-D8.png

ئەگەر ئەزیەت نەبی برام باسی زمانی (دڵخواز)ت کرد ئەتوانی یەک کەم بۆم رون کردنەوەم بۆ بدەی لەسەر ئەم وشەیە

وه‌ڵام: پسیارێک لەسەر زانینی سکریپتی netkurd.tv

ەگەر من سکریپتی Wordpress  بەکار بێنم چۆن بتوانم لە گەران بە دوای cms ئەم بەشە دابخەم یانی لەگەران نمونە ئەم سایتە www.whatcms.org
نیشانی نەدات کە من سکریپتی وۆردپریسم بە کار هینەوە

لەسەر ئیزنی کاکە پشتیوان، سەرەتا هیچ شەرم لەوەدانییە کە تۆ وۆردپرێس بەکاربهێنیت زۆرکەس بەدوای ئەو خاڵەوەن من وەک خۆم لەگەڵی نیم و بەشانازیشەوە ئەڵێم کە بەکاری دەهێنم گەر ئەوە هۆکارەکە بێت.
هەرچۆنێک بێت پێوەکراوێکی وەک ئەمە https://www.wp-hide.com/demo-video/ ڕەنگە ئیشەکەت جێبەجێ بکات هەرچەند خۆم تاقیم نەکردۆتەوە بەڵام سەیری ڤیدیۆکانیانم کرد دیارە کە ئەوە دەکات کە تۆ مەبەستتە.

وه‌ڵام: پسیارێک لەسەر زانینی سکریپتی netkurd.tv

زۆر سوپاس کاک گۆڤار راستی هۆکار ئەوە نیا کە من وۆردپرێس بە کار دێنم شەرم بکەم بەلام ویستم هەم زانیاریم دەست کەویت هەم خەلک نەزانی کە من چیم بە کار هیناوە جگە لە شارەزایان چونکە ئەگەر وێب دارێژەر کەمیک شارەزای هەبی بە یەک دیتن ئەزانی کە ئەمە چیا

بەخوا ئەم پێوە کراوەشم بە کار هینا هیچ ئیستفادەی نەبوو راستی

وه‌ڵام: پسیارێک لەسەر زانینی سکریپتی netkurd.tv

Blayi11 نووسی:

زۆر سوپاس کاک گۆڤار راستی هۆکار ئەوە نیا کە من وۆردپرێس بە کار دێنم شەرم بکەم بەلام ویستم هەم زانیاریم دەست کەویت هەم خەلک نەزانی کە من چیم بە کار هیناوە جگە لە شارەزایان چونکە ئەگەر وێب دارێژەر کەمیک شارەزای هەبی بە یەک دیتن ئەزانی کە ئەمە چیا

بەخوا ئەم پێوە کراوەشم بە کار هینا هیچ ئیستفادەی نەبوو راستی

بژی برا، مەبەستم لەوە بوو کە زۆرێک بۆ ئەوەیانە دیارە بەڕێزتان مەبەستێکی ترتان هەیە، بەڵام لەهەموو حاڵەتەکاندا کەسەکە گەر شارەزایی هەبێ ئەزانێت بەچی کراوە، سەبارەت بەو پێوەکراوەش نازانم خۆم تاقیم نەکردۆتەوە بەڵام وا هەستەکەم کە پێویستە خۆشت هەندێک ڕێکخستنی بۆ بکەیت ڕەنگە دەسەڵاتی تەواوی بەسەر پەڕگەکانتدا نەبێت بەتایبەت .htaccess.
هەوڵ بدە بەپێوەکراوە کارەکەت جێبەجێ بکەیت خۆ دەشتوانیت خۆت شتەکان بکەیت بەڵام هەم کاتی زیاتر و هەمیش شارەزایی دەوێت.
بژیت.

وه‌ڵام: پسیارێک لەسەر زانینی سکریپتی netkurd.tv

دەست خۆش برا ماندوو نەبی سوپاس

هەول دەدەم خۆم شتێکی لێبکەم وە ئەگەر نەشم توانی با واهی بمێنیتەوە کێشەم نیا