بابه‌ت: چۆنیەتی دروستکردنی ئیمەیڵی بازرگانی (بەخۆڕایی)

لەم بابەتەدا باسمان لەوە کردووە کە چۆن بتوانی ئیمەیڵی بازرگانی دروستبکەیت بە شێوازێکی خۆڕایی.
ئیمەیڵی بازرگانی لەگەڵ ئیمەیڵی ئاسایی جیاوازی ئەوەیە کە لە ئیمەیڵی بازرگانیدا تۆ ناوی بازرگانیەکەی خۆت بەکار دەهێنیت بەنموونە ئیمەیڵێکی ئاسایی لە کۆمپانیای گوگڵ بە @gmail.com کۆتایی دێت، وە ئیمەیڵێکی ئاسایی لە کۆمپانیای یاهۆ بە @yahoo.com کۆتایی دێت بەڵام لە ئیمەیڵی بازرگانیدا تۆ لەوەدا سەربەستیت کە چ ناوێک هەڵبژێریت بەمەرجێک خاوەنی دۆمەینێک بیت بەم ناوەوە نموونە [email protected]

وه‌ڵام: چۆنیەتی دروستکردنی ئیمەیڵی بازرگانی (بەخۆڕایی)

دەست خۆش گۆڤار گیان، بۆ کۆمپانیا و بازرگانی بچووک شتێکی چاکە.  ئەڵبەتە لە  Yandex هەمان ئۆفەر بەردەستە بۆ هەر ئیمەیڵێک 10gb هەیە و ژمارەی ئیمەیڵەکان تا ١٠٠٠ دانەیە. زانیاری زۆرتر لەسەری لێرە بەردەستە.
https://connect.yandex.com/pricing/connect

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

وه‌ڵام: چۆنیەتی دروستکردنی ئیمەیڵی بازرگانی (بەخۆڕایی)

Pshtiwan_95 نووسی:

دەست خۆش گۆڤار گیان، بۆ کۆمپانیا و بازرگانی بچووک شتێکی چاکە.  ئەڵبەتە لە  Yandex هەمان ئۆفەر بەردەستە بۆ هەر ئیمەیڵێک 10gb هەیە و ژمارەی ئیمەیڵەکان تا ١٠٠٠ دانەیە. زانیاری زۆرتر لەسەری لێرە بەردەستە.
https://connect.yandex.com/pricing/connect

دەستەکانت خۆش، ڕاستی من ئەویانم بەرچاو نەکەوتبوو گەروابێت زۆر باش و گونجاوترە.
بژیت.

وه‌ڵام: چۆنیەتی دروستکردنی ئیمەیڵی بازرگانی (بەخۆڕایی)

dast xosh ba hiway bardawamy.

وه‌ڵام: چۆنیەتی دروستکردنی ئیمەیڵی بازرگانی (بەخۆڕایی)

سوپاس کاکە گۆڤار،خەڵکی دەتوانێت لە گاندییەوە هەمان شت مەیڵ بۆکس و ئالیاس دروست بکات، گەر تەنها دۆمەین لای ئەوان بگریت. لەگەڵ Thundebird و ڕاژەخوازانی تریشدا وەکو outlook و mail ی ئەپڵیش زۆر ڕێکە و پرۆتۆکەلەکانی زۆر باشن. بژین