بابه‌ت: جیاوازی نێوان ناوه‌كانی ئوبونتو چین؟
زۆر له‌وانه‌ی كهنوێن له‌جیهانی لینوكس و ئوبونتو، پرسیار ده‌كه‌ن +ئایا جیاوازی چییه له‌نێوان ubuntu, kubuntu, xubuntu,edubuntu,goubuntu and ubuntu studio؟
ده‌بێت بزانین كهئوبونتو وه‌كو سیسته‌مه ڕووت و قوتهكه به‌بێ ده‌وروبه‌ر desktop environment ناوی ubuntu وه. كهشێوهكهی هیچ GUIله‌گه‌ڵ نییه، ئه‌مه شێوهكهیهتی
زیاتر ئه‌وكه‌سانه به‌كاری ده‌به‌ن كه‌ته‌واو شاره‌زان و پێوستیان به‌خێرایی ڕاپه‌ڕاندنه نه‌ك نه‌خش و نیگار (له ٪95 به‌كارهێنه‌رانی لینوكس به‌شێوه‌ی دووه‌من). واتا ده‌بێت لات ڕوون بێت سیسته‌مه‌كه ناوی ئوبونتوه : ڕه‌گ و ڕیشاڵ بوخچه و دامه‌زراوه‌كان و كێڕنهڵ (ده‌نك).
یه‌كه‌م Ubuntu- gnome
ئه‌نجا ئوبونتو به‌شێوه‌ی بنه‌ڕه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری Gnome داده‌مه‌زێت(ئه‌مه به‌ربڵاوترین جۆر و ئاسانترینیانه).
دووه‌م دانهKubuntu
ئه‌مه هه‌ر ئوبونتووه وه‌كو سیسته‌م به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری KDE. ئه‌مه‌شیان ئاسانه بۆ به‌كارهێنه‌ر و هه‌ندێك لهدابهشكردنهكانی لینوكس وه‌كو بنه‌ڕه‌ت به‌كاری ده‌به‌ن نه‌ك Gnome. وه‌كو Knoppix.
سێهه‌م Xubuntu
ئه‌مه‌شیان هه‌ر سیسته‌مه‌كه ئوبونتووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریxfce. ئه‌م جۆره یان ئه‌و دابهشكرنانهی لینوكس كه‌له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وروبه‌ره‌ن له‌م دوایه‌دا پێشكه‌وتن به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌زۆر خێرایه وه‌له‌گه‌ڵ نزمترین خه‌سڵه‌ته‌كانی كارتی گرافیك كارده‌كات. بۆ كۆمپیوته‌ره كۆنه‌كان باشترین هه‌ڵبژاردنه.
چواره‌م Edubuntu
ئه‌م جۆره‌یان ته‌واو دامه‌زراوه بۆ به‌كارهێنان له‌نێو خوێندنگه یان باشترین وایه بڵێین نێو پۆله‌كاندا.
پێنجه‌م Gobuntu
ئه‌م جۆره‌یان له‌گه‌ڵ Ubuntu 7.10 وه‌شێندرا، ته‌نها ئه‌و نه‌رمه‌كاڵا و وه‌گه‌ڕخه‌رانه له‌خۆ ده‌گرێت كهلهژێر مافی به‌كارهێنانی خۆڕایدان.
شه‌شه‌م UbuntuStudio
ئه‌مه‌یان جۆرێكی تایبه‌ته به‌وانه‌ی كاری ڕه‌نگاڵه ده‌كه‌ن له‌ده‌نگ و ڕه‌نگ. پڕۆگرامه‌كانی دامه‌زراو هه‌موویان تایبه‌تن به‌و بواره و پێكه‌وه گرێدراوی ئه‌و كاره‌ن.
**جۆرێك ده‌وروبه‌ر هه‌یه، كه‌زۆر خێرا و زۆربه‌ربڵاوه Fluxbox. ئه‌مه سه‌ربه‌و گرووپانه نییه وه‌كو Windows manager به‌ربڵاوه. دامه‌زراندنی
aptitude install fluxbox
پاشان Ctrl+Alt+Del لهههڵبژارنهكان Session بگۆڕه به fluxbox.
به‌سته‌ری په‌یوه‌ندیدار:
http://zkurd.org/?Besh=babet&babet=16
http://www.kernel.org/
https://wiki.ubuntu.com/
بژین