بابه‌ت: پێش ناردنی په‌یام تکایه ئێره بخوێنه‌وه!!
هاوڕێیان سڵاو
تکایه پێیش ناردنی په‌یام که په‌یوه‌ست بێت به یارمه‌تی..ڕوون کردنه‌وه یان ڕێنومایی به پێی توانا زۆرتریین زانیاری بنوسه سه‌باره‌ت به کیشه‌که‌ت ،تا زانیاری کێشه‌که زۆرتر بێت وه‌ڵامی ئاسان تر ده‌بێت!
ئاخر که‌سمان کۆمپیوته‌ره‌که‌ت یان ئامیرهکهتمان نه‌دیوه تا بزانین چییه‌وه و چ مۆدێلیکه.
بۆیه پرسیاری وه‌ک فۆرماتم بۆ ناکری ؟ ئیرۆرم هه‌یه ؟ ده‌نگ نییه؟.......هتد وه‌ڵامی باشت ده‌ست ناکه‌وی چونکه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه په‌یوه‌سته به زانیاری که‌وه وه‌ک جۆڕی کۆمپیوته‌ر ...جۆری سیسته‌می کارگێری..هتد
چجای ئه‌وه‌ی بیر که‌وه چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌یه‌ک به جوانی که‌مکردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی دیکه‌یه که ئه‌ندامێکی دی له داهاتودا ڕه‌نگه پێویستی نه‌بێت هه‌مان پرسیار دوباره بکاته‌وه ، بۆیه سه‌ردێر سه‌ردێر سه‌ردێری بابه‌ت زۆر گرنگه هاوڕێیان چونکه به گه‌ڕانێک چاره‌ی کیشه‌که‌ت ره‌نگه بدۆزیته‌وه.
جا بۆیه پیشنیار ده‌که‌م که ده‌ته‌وێ پرسیاری کێشه‌یه‌کی کۆمپیوته‌ر بکه‌یت ئه‌م خاڵانه به پێی توانا بنوسه
1- سیته‌می کارگێری :- ڤیستا ،ئێکس‌پی ، 2000، لینۆکس (ئوبونتو،ماندریڤا،سوسه،..هتد) ،ئنگلیزی،ئه‌ڵمانی ،سویدی بۆ نمونه
2 - رام :- 64 ، 128، 512، 1024 ..
3- کارتی ڤیدیۆ :- جفۆرس 6500 ،ئه تی ئای 7600 بۆ نمونه
4- ئینته‌رنیت :- ئینتهرنیتهکهت چییه dialup, dsl, cable + وڵات کوردستان یان ده‌ره‌وه
5-جۆر‌و مۆدێلی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت (گرنگه زۆر ) :- ئه‌سه‌ر ئه‌سپایه‌ر 5600 بۆ نمونه ئه‌وسا لاپ‌تۆپ یا دێسکتۆپ
6- ناو‌و مۆدێلی ئه‌و ڕه‌قه‌واڵه‌ی کێشه‌ت هه‌یه له‌گه‌ڵی :- کارتی ده‌نگ ریالتێک 432 بۆ نمونه
7- .... بۆ داهاتوو
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی هه‌ندێ له‌م پرسیارنهت نه‌زانی کێشه‌نییه به‌ڵام بنوسه که نازانی نه‌ک به خاڵی جێ بمینێ !
سوپاس بۆ هاوکاریتان
ماسیم مەدەری ! فێرم کە چۆن ماسی بگرم.