1

بابه‌ت: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

سڵاو له‌ هه‌موو لایه‌ک،
وه‌ک ئاگادارن که‌ ماوه‌یه‌که‌ خه‌ریکی بڕیاردانین له‌سه‌ر گۆڕینی ناوی ماڵپه‌ر.
زۆر ناوی جوان پێسنیار کران، زۆر سووپاس بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ و به‌ هیوای به‌رده‌وامبوونی دڵسۆزیان.
بڕیاری کۆتایی بوو به‌ ئه‌وه‌ که‌ ناوه‌که‌ ببێته‌ وێبچن، www.webchin.org
به‌ هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو له‌سه‌ر ناوه‌که‌ ڕازی بن و ناوی نوێ ئاسان بێت بۆ ڕاهاتن له‌گه‌ڵی.
هه‌روه‌ها هیوادارین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین که‌ ناوی نوێ ببێته‌ سه‌ره‌تایه‌کی باش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ شێوه‌یه‌کی باشتر و ڕێک و پێکتر ماڵپه‌ڕه‌ کوردیه‌کانی سه‌ر نێت بچنین.
تکایه‌ چیتر ناوی هه‌موو بۆ کوردان به‌کار مه‌به‌ن، به‌ڵکوو وێبگه‌ یان ماڵپه‌ڕی وێبچن به‌کار ببه‌ن.
سووپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

www.webchin.org
u
www.webchin.net
زۆر كارێكی باشه‌ له‌مه‌ودوا ئیتر ماڵپه‌ڕی وێبچن به‌كارده‌به‌م smile
ده‌بێت ده‌ستكاری ڕووكار و نوسینی به‌یداخه‌كه‌ی بكه‌ین؟

هه‌ربژین

لەڕێکەوتی 19.11.2008 من ئەندامەتی و چاودێری و بەڕێوبەریم لەژێر ناوی وێبچندا نەماوە. هەموو بابەتەکانیش لەسەر وێبچن کەنوسیومن وەکو بابەت و ئەو کارانەی کراون. تاهەفتەیەکی تر لادەبرێت.
ڕێزمان قبوڵ بفەرموون

3

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

سوپاس بۆ هه موو لایه ك ناوه كی زۆر گونجاوه

هه ركاروانێ بۆ كۆ مه ڵیخۆربڕوانێ  كه م بن یا زۆر ئه گه نه خۆر

4

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

پیرۆزه‌، هیوادارین له‌گه‌ڵ ناوی نوێ وێبچین بابه‌تاکانی دۆڵه‌مه‌نتر بکات له‌ بواری وه‌یبداڕشتندا..

له‌ هه‌موو لایه‌ک پیرۆز بێت..بژین

خوێندکار له‌ SDE Multimediedesigner

5

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

پیرۆزه‌ له‌ هه‌موو ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌ریش هیوادارین ئامانج خۆی به‌ده‌ست بهێنێت ئێمه‌ش هه‌موومان سوودی لێ وه‌ربگرین.
له‌گه‌ڕێزم

6

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

ده‌ستان خۆش

7

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

سەرە تا پیڕۆزە ناوێکی زۆر بە تامە و شیرینە
  من لە ئاست خۆمە وە لەمەو دوا ئەم ناوە بە کار دەبەم  بە ڵام کاك ئا سۆ دەبێت گۆ ڕآن کاری بکرێ بۆ وێنە ئەم وشانە ش دە بێت بگۆڕێن   'مە کۆی هە موو بۆ کوردان' ناوێکی دی کە کە زۆر بگوننجێ لە گە ڵی دا با شە کاك ئا سۆ وشەی مە کۆ مانای چی دە گە یەننێت  من ئەم وشە یەم لە و کە سانە زۆر بیستوە کە کاری جۆڵایی دەکەن دەزگایە کە کە دەزوو هەودای پێوە دە ئاڵێنن زۆر جا پێشی دەڵێن مە کۆ کە ئا یە ئە م وشە یە ش هە ر لە م نا وەوە  وەر گیراوە یان نا سپاسم هە یە بۆ تان سەرکە وتووبن برا

چبکه‌م نه‌ ئه‌و که‌سه‌م که‌ سم بێ له‌لابه‌که‌س
خۆیشم نه‌گه‌یمه‌ ئه‌و  که‌سه‌ی من بکا به‌که‌س

8

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

سڵاو،
کاک ڕێباز، هه‌موو ئه‌و نووسینانه‌ به‌پێی کات ده‌گۆڕدرێن.
فه‌رهه‌نگی زانستیی زکورد وه‌ک فه‌رهه‌نگی ڕه‌سمی به‌کار ده‌به‌ین بۆ به‌ کوردی کردنی وشه‌کان، مه‌کۆ = Forum, واته‌ شوێنێک له‌ خه‌ڵکی لێ کۆ ده‌بێته‌وه‌.
http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=forum
بژیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

9 (دەستکاری کراوە: SAFEEN 2006-12-26 16:43:41)

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

ده‌ستان خۆش .. كاك سیا ئه‌م بیرانه‌م هه‌یه‌ به‌ڵام قه‌ت وه‌ك هی تۆ ژوان ده‌رناچێ sad
smile



http://www.lsn.se/dara/webchin.jpg

Don’t give me a fish, teach me how to fish
ماسیم مەدەری ! فێرم کە چۆن ماسی بگرم.

10

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

چاكتان كرد،
ئه‌ی كاك ئاسۆ كه‌ی ڕووكاری ماڵپه‌ره‌كه‌ ده‌گۆڕیت ؟

دۆت کۆرد / http://www.dotkurd.org

11

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

خاڵۆ،
بۆ په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا له‌ ده‌ره‌وه‌ی مه‌کۆ چه‌ند ڕۆژێکمان ماوه‌،
بۆ مه‌کۆکانیش دوای ئه‌وه‌ Upgrade ـی ده‌که‌م و شتێکیش بۆ ئه‌و هه‌ر جێبه‌جێ ده‌بێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

12

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

ده‌ستان خۆش ناویکی زۆر جوانه‌ هیوادارم بردلی هه‌مووتان بیت

www.xarand.com ماڵپه‌ێکی هه‌مه‌ره‌نگ و پڕ زانیاری

13

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

ده ستان خوشبيت هه رسه ركه وتوبن

14

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

ده ست خۆشی  له‌ سه‌ر جه م ئه وبه ریزانه‌ ئه‌ كه‌ م  كه‌ ماندو بو  بۆ به‌ ره‌و  پیش بردنی مه‌ كۆكانی ویبچن    دوباره‌ده‌سیان خۆش

ژیان دارێکه‌  پێی ئه‌ڵێن ئاوات له‌به‌ری نا خۆی بێ ڕه‌نج و خه‌بات

15

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

ئەم جارەش سڵاو:.
سەرەتا گەلێك پیرۆزبای دەکەم لێتان بە هۆی کردنە وەی وێب چین ...!
چەند پێشنیارێکم هەیە گە ر بکرێن لە وانەیە خراپ نەبن
1- ئایا ناکرێ لە داهاتوو دا سوکە ریکلامێك لە خوار بە شی مەکۆکاندا هە بێ مە بەستم [Ads by Google ]

2- دانانی بە ستەری ڕوون کردنەوە واتە[tool tip link  ]چونکە هە ندێ وشە هەن پێویستیان بە ڕوون کردنە وە کورت و ناساندن دەبن زۆر لە و ماڵپە ڕانەم بینیوە کە هە واڵی ئایتی بڵاو دەکەنەوە 
لە کۆتایدا  هە ڵەیەکی رێزمانی هە یە لە هەواڵی دووەم  هیچی واش نیە [ سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ڕۆمانیا:] سەرۆك  وەزیرانی ڕۆمانیا
کاتێکی پڕ لە خۆشی بۆ ئێوە.. smile

چبکه‌م نه‌ ئه‌و که‌سه‌م که‌ سم بێ له‌لابه‌که‌س
خۆیشم نه‌گه‌یمه‌ ئه‌و  که‌سه‌ی من بکا به‌که‌س

16

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

سڵاو،
1، له‌ به‌رنامه‌دا هه‌یه‌، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ نه‌که‌وێته‌ خواره‌وه‌ی مه‌کۆکان.
2، ده‌بێ له‌ پێشدا سه‌رچاوه‌یه‌ک هه‌بێت ه‌ وشه‌کانی تێدا تۆمار کرابێت و پێناسه‌ کرابن، فه‌رهه‌نگی ته‌کنه‌لۆژیای زانستپه‌روه‌رانی کورد هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌بێ قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، ئه‌وه‌ش بیرێکی خراپ نیه‌.
3، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاره‌که‌ت ده‌گۆڕین، هه‌رچه‌ند من نازانم جیاوازی سه‌رۆک و سه‌ره‌ک چیه‌ sad، ئایا مه‌به‌ستت چیه‌ له‌ هیچیشی وا نیه‌؟

بژیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

17

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

چه‌ند پێشنیارێک::
له‌ ده‌ستی چه‌ به‌ وه ‌له‌ وێبچین (له‌ مه‌کۆکاندا)  با به‌ ته‌ کانی که‌ مێک نا مۆن به‌ که‌سانه‌ ی تازه‌ن له‌م پێگه‌یه‌ چوونکه‌ سه‌ ره‌ باسه‌ کان نووسراون و وئاماژه‌ به‌ درێژه‌ که‌ی نه‌دراوه‌! 
ناکرێت بنووسرێت (تازه‌ترین  له‌ مه‌کۆکاندا) و هه‌ م له‌ ستایڵ شیته‌ که‌ی بکرێت به‌TEXT-DECORATION:  underline
تاکوو که‌مێک بزۆکتر بێت و جۆره‌ چلا کیه‌ ک بدات به‌ و کۆلۆمه‌ی مه‌کۆ، ئه‌ گه‌ر بکرێت.
(نه‌خشه‌ی ماڵپه‌ڕ + ماف) لینکه‌ کانیان ناچالاکن ئه‌ گه‌ر چاک بکرین و ڕێنمایی میوان بکرێت باشتره‌ به‌ تازه‌ گه‌ری یان کارکردن وئاماده‌نه‌ بوونی به‌ شی داواکراوو.
(گرووپی وه‌رگێڕانی وێبچن+په‌یوه‌ندی)  فۆرمه‌که‌ی پاش بڕکردنه‌ وه‌ له‌ لای من نه‌ ڕۆشت!!! هیوادارم له‌ لای من وابووبێت، پێاچوونه‌ وه‌یه‌ با شه‌ وابزانم بۆ ئه‌ و فۆرمه.‌

سه‌رکه‌وتووبن

www.bbc.co.uk

18

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

سڵاو،
كاك كاروان سووپاس بۆ پێشنیاره‌كانت،
١، دروست نیه‌ كه‌ كورته‌ی بابه‌ته‌كانیش ده‌ركه‌وێت، چوونكه‌ له‌وێدا ته‌نیا نوێترین گۆڕانكاری و به‌شداریه‌كان له‌ مه‌كۆكاندا ده‌رده‌كه‌ێت.
٢، وایه‌، ئه‌و ٢ به‌شه‌ش له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوودا چالاك ده‌كرێن.
٣، فۆرمه‌كه‌، ده‌زانم كه‌ تا ئێستا په‌ڕه‌ی سووپاسه‌كه‌م بۆ چاك نه‌كردووه‌، به‌ڵام نه‌مزانیوه‌ كه‌ كێشه‌ی ناردنی هه‌یه‌، سه‌یرێكی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌م.

دوای ئه‌و شتانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی هه‌واڵیش بڵاو ده‌بیته‌وه‌ smile

بژیت

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

19

وه‌ڵام: ناوی نــــــــــــوێ [گرینگ]

خالۆ مەبەستم ئەوەبوو  کە هەڵەکە زۆر گەورە نیە چونکە  لە کوردستانی رۆژهەڵات هە ندێجار
بەسەرۆك دەڵێن سەرەک بە ڵام لەباشوری کوردستان دەڵێن سەرۆك...!!

چبکه‌م نه‌ ئه‌و که‌سه‌م که‌ سم بێ له‌لابه‌که‌س
خۆیشم نه‌گه‌یمه‌ ئه‌و  که‌سه‌ی من بکا به‌که‌س