بابه‌ت: سیسته‌می ئوبونتو له چه‌ند پرسیار و وه‌ڵامێكدا
ئوبونتو چیه؟
ئوبونتو Ubuntu سیسته‌مێكی كارگێڕیه كه دهكردێ دابمهزرێته سه‌ر كۆمپیوته‌ر و كار بكات، ئۆبۆنتو سیسته‌مێكی وه‌ك ویندۆزه و ده‌توانی وه‌ك ویندۆز له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رێك دایبمه‌زرێنیت و پرۆگرامی له نێو دا دابمه‌زرێنیت.
ئایا ئوبونتو چ په‌یوه‌ندیه‌كی به ویندۆزه‌وه هه‌یه؟
ئوبونتو هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به ویندۆزه‌وه نیه، ئوبونتو پرۆگرامێكی سه‌ر به ویندۆز نیه، به‌ڵكوو سیسته‌مێكه وه‌ك ویندۆز و له‌سه‌ر بنه‌مانی لینوكس دامه‌زراوه.
ئایا ده‌بێ پاره بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ئوبونتو به‌كار ببه‌م؟
نه‌خێر، ئوبونتو سیسته‌مێكه كه خۆڕاییه و له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه په‌ره‌ی پێده‌درێت كه باوه‌ڕیان به ئازادی به‌كارهێنان هه‌یه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و له‌ژێر ناوی Open Source Community چالاكی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئایا پرۆگرامه‌كانی ئوبونتو خۆڕایین؟
به‌ڵی، به هه‌زاران پرۆگرام هه‌یه كه ده‌توانی به خۆڕایی بۆ ئه‌و سیسته‌مه دایبمه‌زرێنیت و پێویست ناكات به هیچ شێوه‌یه‌ك پاره بده‌یت بۆ ئه‌و پرۆگرامانه.
ئایا هه‌موو جۆره پرۆگرامێك هه‌یه بۆ ئه‌و سیسته‌مه؟
به‌ڵی، وه‌ك چۆن له ویندۆز دا ده‌توانی Nero به‌كار ببه‌ی بۆ سووتاندنی سیدی، له ئوبونتو دا پرۆگرامی هاوشێوه هه‌یه كه خۆڕاییه و ده‌توانی به‌كاری ببه‌ی بۆ سووتاندنی هه‌موو جۆره سیدی / دیڤیدی ـه‌ك. هه‌روه‌ها له ویندۆز دا ده‌توانین سوود له پرۆگرامه‌كانی ئۆفیس ببینین وه‌ك Microsoft Word بۆ نووسین، له ئوبونتو دا چه‌ند پرۆگرامێكی هاوشێوه هه‌ن به ناوی Open Office كه هه‌مان كاری Microsoft Office جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و هه‌موویان به خۆرایین.
ئایا ده‌توانم ئوبونتو شانبه‌شانی ویندۆز دابمه‌زرێنم و كاری پێبكه‌م؟
به‌ڵێ، ده‌توانی سانبهشانی ویندۆز كاری پێبكه‌یت، واته به‌شێكی له Hard Disk ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابین ده‌كه‌یت و ئوبونتوی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێنی و به‌شه‌كه‌ی دیكه ویندۆزی له‌سه‌ر بێت، له‌كاری هه‌ڵكردنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌تدا ده‌توانی هه‌ڵبژێری كه كام سیسته‌م ههڵببێت و ده‌ست به‌كار بكات.
وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه، ده‌توانی ویندۆزه‌كه‌ت به ته‌واوی بسڕیته‌وه و ته‌نیا ئوبونتو دابمه‌زرێنیت وه‌ك ته‌نیا سیسته‌مێك له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت.