1

بابه‌ت: Ubuntu له‌گه‌ڵ ویندۆزا له‌سه‌ر كراش و به‌رگری!!

به‌راوردی نێوان ئوبونتو و ویندۆز له‌سه‌ر كراش و به‌رگری smile
بڵێی له‌ ٢٠٦٠  ویندۆز وابكات؟


بژین

2

وه‌ڵام: Ubuntu له‌گه‌ڵ ویندۆزا له‌سه‌ر كراش و به‌رگری!!

سڵاو،
ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یان كردووه‌ ویندۆز فێری به‌رنامه‌داڕشتنی كردوون
big_smile

بنچینه‌ی به‌ش كردنی task و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ memory ئه‌م جیاوازییه‌ی دروست كردووه‌.
من ئه‌مه‌م تاقیكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر WinXP
به‌رنامه‌یه‌ك له‌ڕێی IP و Port ـێكه‌وه‌ په‌یوه‌ندی ده‌به‌ستێت به‌ ڕاژه‌كارێكه‌وه‌، به‌رنامه‌كه‌ هه‌ر جاره‌ی ژماره‌ی به‌شداربوویه‌ك ده‌نێرێت بۆ ڕاژه‌كار و داوای زانیاریی لێده‌كات. خوێندنه‌وه‌ و ناسینه‌وه‌ی ئه‌و به‌شداربووه‌ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاژه‌خواز نزیكه‌ی ١٠  چركه‌ ده‌خایه‌نێت.
به‌رنامه‌كه‌ ١٠٠٠٠٠  داواكاریی ده‌نێرێت یه‌ك به‌دوای یه‌ك، بێ وه‌ستان.

پاش ١٢٥ instance كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی نوێ هه‌ڵه‌ ئه‌دات. ویندۆز تاكو socket ـێك داده‌خات و سه‌رچاوه‌كانی resource به‌تاڵ ده‌كاته‌وه‌ كاتی ده‌وێت، ئه‌وه‌ش له‌خۆیدا كێشه‌یه‌كی تر بوو.

به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ له‌و فیلمه‌دا هه‌یه‌، ویندۆزیش هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نابێت.

سوپاس

دۆت کۆرد / http://www.dotkurd.org