ژ.ب ٢٠٥٢

دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ئیمەیل سێرڤەر


بە هۆکاری ئەو بەربڵاوییەی ڕاژەکاری تایبەت بە ئیمەیل لەگەڵ زۆربەی هۆستەکان و هەروەها ڕاژەی وەک Gmail, Outlook, Yahoo و هتد… لەوانەیە پێویست نەکات  بیر لە دانان و بەڕێوەبردنی ڕاژەکارێکی تایبەت بە خۆمان بکەین کە بۆ خۆمان بڕیار لە هەڵبژاردن و ڕێکخستنەکانی بدەین.

لە هەندێک کاتدا لەبەر هەندێک پێداویستی تایبەت و مەرج بوونی Backup کردنی ئیمەیلەکان بە شێوازێکی دیاریکراو وا دەکات کە باشترین چارەسەر دەبێتە دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ڕاژەکاری تایبەت بە ئیمەیل بۆ خۆمان. کە خۆمان ئیمەیلەکانمان و ئیمەیلی کۆمپانیەکەمان هۆست بکەین.

چارەسەریی و پرۆگرامی جیاواز زۆرە، لە ئەم بابەتەدا Mail Server ـێک وەک نموونە دادەمەزرێنین و ڕێکی دەخەین کە ناوی hMailServer ـە و لە ویندۆز کار دەکات.

لە کاتی تاقیکردنەوەدا ئاساییە ئەگەر لەسەر وەشانێکی ئاسایی/ماڵەوەی ویندۆز دابمەزرێندرێت، بەڵام لە کاتی کارکردنی ڕۆژانەدا درووست وایە لەسەر یەکێک لە وەشانەکانی ویندۆزی تایبەت بە سێرڤەر دابمەزرێندرێت.

لە بابەتەکەدا چۆنیەتی دامەزراندن، ڕێکخستن، پەیوەست کردنی دۆمەینێک و هەروەها دامەزراندنی وێبمەیلێک ڕوون دەکەمەوە کە لە کۆتاییدا ڕاژەیەکی تەواوی هۆست کردنی ئیمەیل پێک دەهێنن.

ڕاژەکاری hMailServer خۆڕاییە و دەتوانرێت لە بەستەری خوارەوە دابگیردرێت،
https://www.hmailserver.com/download

دامەزراندنی hMailServer


https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-1.png

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-2.png

ڕاژەکاری ناوبراو زانیارییەکان و ناوەڕۆکی پەیامەکان (ئیمەیلەکان) لە نێو بنکەیەکی دراوە پاشەکەوت دەکات. وەک ستاندارد پرۆگرامەکە Microsoft SQL Compact بەکار دەبات، بەڵام دەتوانرێت لەسەر جۆرەکانی دیکەی بنکەی دراوە وەک MySQL, Microsoft SQL و هتد… دابمەزرێندرێت. بۆ خێرایی و هەروەها کۆکردنەوەی هەموو بەڕێوەبردنی ڕاژەکار لە ژێر یەک چەتردا، هەڵبژاردەی بنەڕەتیی هەڵدەبژێرین.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-3.png

لە کاتی هەڵبژاردنی پێکهاتەکانی دامەزراندن، هەردوو Server و Administrative Tools دادەمەزرێنین.

پرۆسەی دامەزراندنی پرۆسەیەکی سادەیە و جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ زۆرینەی دامەزراندنەکانی پرۆگرامی ویندۆز نییە، ئەوەی کە گرینگە لە کاتی دامەزراندا پێویستە وشەیەکی نهێنی بنووسیت کە دەبێتە وشەی نهێنی بەڕێوەبەر و سەرەکیی بۆ دواتر بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی hMailServer. لە بیرت نەچێت چ وشەیەکی نهێنی دەنووسیت و وشەیەکی نهێنی پتەو بنووسە.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-4.png

لە کۆتایی دامەزراندن دا ئامرازی بەڕێوەبردنی hMailServer دەکەینەوە.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-5.png

ڕاژەکار هەڵدەبژێرین و دواتر کرتە لە Connect دەکەین.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-6.png

هەروەها وشەی نهێنی تایبەت بە بەڕێوەبەر دەنووسین کە لە هەنگاوەکانی دامەزراندا درووستمان کرد.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-7.png

کاتێک ئامرازی بەڕێوەبردن بۆ جاری یەکەم دەکرێتەوە داوا دەکرێت کە دۆمەینێک زۆر بکەین بۆ ئەوەی دواتر بتوانن لەسەر ئەو دۆمەینە ئیمەیل وەربگرین و بنێرین، من لە ئێرە دۆمەینی mytestdomain.com دەنووسم بۆ تاقیکردنەوە، بەڵام پێویستە ئەو دۆمەینە بنووسیت کە دەتەوێت بەکاری ببەیت.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-8.png

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-9.png

لە پاش نووسینی دۆمەینەکەمان، کرتە لە دووگمەی Save دەکەین لە خوارەوە.

لە هەنگاوی داهاتوودا هەژمارێک/ئیمەیلێک درووست دەکەین کە دواتر بتوانین بەکاری ببەین بۆ ناردن و خوێندنەوەی پەیام.
بە کرتە کردن لە هێمای + لە نزیک دۆمەینی mytestdomainc.com دا و کردنەوەی ژێربەشەکانی، لە Accounts کرتە دەکەین و دواتر Add بۆ درووستکردنی هەژماری بەکارهێنەر.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-10.png

زانیارییەکانی تایبەت بە ئیمەیل/بەکارهێنەر دەنووسین، ناو، وشەی نهێنی هەروەها قەبارە بۆ پاشەکەوت کردنی ئیمەیلەکانی ئەو بەکارهێنەرە چەند بێت. ئەگەر 0 هەڵبژێریت ئەو کاتە ڕاژەکار سنوورێکی تایبەت بە ئەو بەکارهێنەرە بەکار نابات، بەڵکوو ئەو سنوورە گشتییە بەکار دەبات کە بۆ ڕاژەکار دیاری کراوە (لە کۆتایی بابەت دا ئاماژەی پێدراوە).

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-11.png

بۆ پاشەکەوتکردنی ڕێکخستنەکان، کرتە لە دووگمەی Save دەکەین.

ڕێکخستنی زانیارییەکانی ڕاژەکار و چالاک کردنی بۆ کارکردن لە ئینتەرنێت


بۆ ئەوەی بتوانرێت پەیوەست بکرێت بە ئینتەرنێتەوە هەموو کەسێک بتوانێت ئیمەیل بنووسێت بۆ [email protected] یان ئیمەیلەکەی تۆ، پێویست دەکات توانای دەستکاریکردنی ڕێکخستنەکانی DNS ی دۆمەینەکەت هەبێت.

پێویست دەکات لە ئەم کاتەدا ژێر دۆمەینێک هەڵبژێریت کە ڕوو بکاتە ڕاژەکاری ئیمەیل، بۆ نموونە زۆربەی کۆمپانیا و ئیمەیل هۆستەکان mail.domain.com یان imap.domain.com و smtp.domain.com. بۆ مەبەستیی ئاسانیی، ئێمە mail.mytestdomain.com بۆ هەردوو IMAP و SMTP دەنووسین. واتە کاتێک لە پرۆگرامێکی وەک Microsoft Office Outlook یان لەسەر مۆبایلەکانمان بۆ هەردوو ڕاژەکاری IMAP و SMTP دەنووسین mail.domain.com.

لە ڕێکخستنەکاندا پێویست دەکات دوو Record ی نوێ درووست بکەین، یەکەم لە جۆری A کە دەستنیشان بکات سێرڤەرەکە لەسەر چ ئای‌پییەکە.
دووەم لە جۆری MX کە بە ڕاژەکارەکانی دیکە بگەیەنێت کە چ ژێردۆمەینێک بەرپرسە لە گەیاندنی ئیمەیلەکان.

جێبەجێکردنی ئەو دوو هەنگاوە لە سیستەمێکەوە بۆ یەکێکی دیکە جیاوازی هەیە، من لە ئێرەدا GoDaddy وەک نموونە بەکار دەبەم، لە بنەڕەتدا لە هەر سیستەمێک بێت زانیارییەکانت کە پێویستن هەر هەمانن.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-12.png

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-13.png

لە بەڕێوەبەرایەتی hMailServer پێوییست دەکات ئاماژە بە ئەوە بدەین کە ڕاژەکارەکەمان ناوی دەرەکی بریتییە لە mail.mytestdomain.com.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-14.png

لە بەشی Settings → Protocols → SMTP و لە ژێربەشی Delivery of e-mail، بۆ خانەی Local host name ئەو ژێر دۆمەینە دەنووسین کە لەبەشی DNS ی تایبەت بە دۆمەینەکەمان درووستمان کرد، بۆ نموونە mail.mytestdomain.com.
کرتە لە Save دەکەین بۆ پاشەکەوتکردنی زانیارییەکان.

پاش چەند کاتژمێرێک کە زانیارییەکانی DNS گەیشتە هەموو Name Server ـەکان، ئیمەیلەکەت کار دەکات.


دامەزراندنی Webmail

وێبمەیلێک کە بەناوبانگە و هەروەها دامەزراندنی کارێکی ئەو ئەوتۆی پێویست نییە، ناوی Roundcube ـە، کە خۆڕایی و سەرچاوە کراوەیە. لە بەستەری خوارەوە نوێترین وەشانی Complete دابگرە،
https://roundcube.net/

پرۆگرامۆکەی ناوبراو پێویستی بە MySQL هەیە بۆ کارکردن، پێویست دەکات لەسەر ڕاژەکارێک دابمەزرێت کە هەردوو ڕاژەکاری وێب بۆ نموونە Apache و ڕاژەکاری بنکەی دراوە بۆ نموونە MySQL ی لەسەر دامەزرابێت.

پێش دەستپێکردنی پرۆسەی دامەزراندن، پێویست دەکات بنکەیەکی دراوە درووست بکرێت، من بنکەیەکی دراوەم بە ناوی webmail لە MySQL درووست کردووە و بەکاری دەبەم بۆ دامەزراندنی Roundcube.

پاش داگرتنی Roundcube، بوخچە و پەڕگەکانی نێو پەڕگەی zip دەربهێنە و لە نێو بوخچەیەک لە سەر ڕاژەکارەکەت دایانبنێ، من لە نێو بوخچەیەک بە ناوی webmail دامناوە و ناونیشانی لە وێبگەڕدا دەبێتە http://localhost/webmail.

بۆ دەستپێکردنی دامەزراندن، بەستەری http://localhost/webmail/installer بکەوە.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-15.png

لە کۆتایی پەڕەکەدا کرتە لە دووگمەی Next بکە بۆ بەردەوامبوون.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-16.png

لە هەنگاوی دووەم دا پێویست دەکات زانیارییەکانی بنکەی دراوە بنووسین، زانیارییەکان پڕ بکەوە بە درووستیی. لە هەمان پەڕەدا بۆ SMTP Server بنووسە localhost چوونکە ڕاژەکاری ئیمەیل لەسەر هەمان سیستەم دامەزراوە.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-17.png

لە کۆتایی پەڕەکەدا کرتە کە دووگمەی CREATE CONFIG بکە بۆ درووستکردنی پەڕگەی config.inc.php.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-18.png

ئەگەر هەموو هەنگاوەکان بە درووستیی و سەرکەوتوویی جێبەجێ بن، لە سەرەوە پەیامێک دەردەکەوێت کە دەیسەلمێنێت. کرتە لە دووگمەی Continue بکە بۆ بەردەوامبوون بۆ هەنگاوی کۆتایی.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-19.png

لە هەنگاوی کۆتاییدا ئاگادار دەکرێینەوە کە پێویستە بوخچەی installer بسڕینەوە. (بوخچەی ناوبراو بسڕەوە).

لەگەڵ ئەو هەنگاوەدا وێبمەیلی Roundcube دامەزراوە و ئامادەیە بۆ بەکاربردن. لە وێبگەڕدا بنووسە http://localhost/webmail.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-20.png

زانیارییەکانی بەکارهێنەر بنووسە، من لێرەدا هەمان هەژماری ئیمەیل دەنووسم کە لە hMailServer درووستم کرد. دواتر کرتە لە Login بکە بۆ چوونەژوورەوە.

https://www.webchin.org/v3-images/babet/run-own-mail-server/run-own-mailserver-21.png

پاش چوونەژوورەوە بە سەرکەوتوویی، دەبینین کە وێبمەیلەکەمان کار دەکات و ئامادەیە بۆ بەکاربردن.

بە خێرایی بە پرۆسەی دامەزراندنی Roundcube دا تێپەڕین، بەڵام پرۆگرامۆکەی ناوبراو دەتوانرێت بە شێوەیەکی زۆر دەستکاری بکرێت کە ناو و لۆگۆی کۆمپانیا یان ڕێکخراوی خۆتی لەسەر دابنێیت. هەروەها دەکرێت پێوەکراو Plugin بۆ وێبمەیلی ناوبراو دابمەزرێندرێت کە کارکردنی باشتر و پتەوتر بکات بۆ بەکارهێنەرانی.

چەند تێبینییەک سەبارەت بە بەڕێوەبردن و کارپێکردنی ڕاژەکاری خۆماڵیی ئیمەیل.

  • بەڕێوەبردنی ڕاژەکارێکی ئیمەیل کارێکی ئاسان نییە بەتایبەت ئەگەر ڕێکخراو یان کۆمپانیاکەتان توانای تەکنیکی پێویستی نەبێت. ئەو پرۆسەیە باشتر بۆ کۆمپانیایەک دەگوونجێت کە خاوەنی ڕایەڵەی خۆی بێت و لە هەموو لایەنێکەوە دەسەڵاتی هەبێت بەسەر ئەو ڕایەڵەدا.

  • پێویستە ئاگادار بیت کە بەکارهێنەرانت پەیامی نەویستراو Spam نانێرن لە ڕاژەکاری ناوبراوەوە. ئەگەر ڕووداوێکی وەک ئەوە ڕووبدات، ئەو کات ڕاژەکارەکەتان دەخرێتە لیستی ڕەشەوە و پەیامەکانتان ڕاستەوخۆ دەچێتە بوخچەی Spam کاتێک پەیام بۆ دەرەوەی ڕایەڵەی خۆتان بنێرن.

  • پێویستە بیر لە لایەنەکانی پاراستن و پتەوکردنی ڕاژەکار بکرێتەوە. پاڕاستنی PHP, MySQL، هەروەها ڕێگرتن لە هەوڵەکانی DDoS کە لە وانەیە ببێتە هۆکاری وەستانی ڕاژەکاری تایبەت بە ئیمەیل.

تكایه‌ هه‌ژمارێك درووست بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت بۆچوون بنووسیت، كرته‌ له‌ ئێره‌ بكه‌ بۆ درووستكردنی هه‌ژمار
گەردیلەى زانست2017-02-19

لەکاتى دروست کردنى IMAP و SMTP بۆ mail.domain.com. پێوستمان بە ip جێگیر هەیە یان هەر ئای پی ئاسایی دەگونجێ ؟