ژ.ب ٢٢٥١

هه‌ڵگرتنی Backup ی MySQL به‌ شێوه‌ی خۆكارانه‌


هه‌ڵگرتنی Backup ی بنكه‌ی دراوه‌ی MySQL یه‌كێك له‌ گرینگترین كاره‌كانی هه‌ر خاوه‌ن ماڵپه‌ڕێكه‌ كه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی زانیاری له‌ نێو بنكه‌ی دراوه‌ی MySQL پاشه‌كه‌وت ده‌كات، زۆر جارێك ده‌بێته‌ به‌ شێوازی ده‌ستكرد سه‌ردانی PhpMyAdmin بكه‌ین بۆ هه‌ڵگرتنی Backup. له‌ ئه‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی خۆكارانه‌ كردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ شی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ كاتی زۆرت بۆ پاشه‌كه‌وت ده‌كات و ئاسایشی بیرت ده‌داتێ.


تێبینی: بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌كار ببه‌یت ده‌بێت پرۆگرامه‌كان ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ڕاژه‌كار دابمه‌زرێنیت یان بتوانیت له‌ ده‌ره‌وه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌یت به‌ بنكه‌ی دراوه‌ی ماڵپه‌ڕه‌وه‌، واته‌ Remote Access چالاك بێت. له‌ خواره‌وه‌ چۆنیه‌تی چالاك كردنی Remote Access له‌ cPanel ڕوونكراوه‌ته‌وه‌.


هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌سه‌ر ویندۆز XP نووسراون، به‌ڵام به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌سه‌ر ویندۆز 7 و 8 كار ده‌كه‌ن، پرۆگرامه‌كانیش به‌ هه‌مان شێوه‌.


له‌ پێشدا پێویست به‌ دامه‌زراندنی ٢ پرۆگرام ده‌كات،
١، mysql-gui-tools-5.0-r17-win32.msi كه‌ وه‌شانێكی كۆنی MySQL Gui Tools ـه‌، وه‌شانی ئێستا به‌ ناوی MySQL Workbench كاره‌كه‌ به‌ هه‌مان باشی جێبه‌جێ ناكات.
داگرتنی mysql-gui-tools-5.0-r17-win32،
http://www.webchinupload.com/O72d4/63683635mysql-gui-tools-5.0-r17-win32.zip


٢، پرۆگرامی System Scheduler بۆ خۆكارانه‌ كردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنی Backup.
بۆ داگرتنی System Scheduler كرته‌ له‌ System Scheduler FREE Version بكه‌ له‌ به‌سته‌ری خواره‌وه‌،
http://www.splinterware.com/download/index.htm
پرۆگرامی System Scheduler به‌كار ده‌به‌ین چوونكه‌ ئامرازی Schedule ی ویندۆز كاره‌كه‌ به‌ باشی جێبه‌جێ ناكات و به‌ هۆكاری گرینگی هه‌ڵگرتنی Backup پرۆگرامێك به‌كار ده‌به‌ین كه‌ دڵنیاین كاره‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كات به‌بێ كێشه‌.


هه‌ردوو پرۆگرامی سه‌ره‌وه‌ دابمه‌زرێنه‌.


چالاك كردنی Remote Access له‌ cPanel،
له‌ به‌شی Databases كرته‌ بكه‌ له‌ Remote MySQL.
له‌ نێو خانه‌ی Host (% wildcard is allowed): ژماره‌ی ئای‌پی خۆت بنووسه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت په‌یوه‌ندی بكه‌یت به‌ بنكه‌ی دراوه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هۆسته‌كه‌ت.
له‌ ئێره‌ ژماره‌ی ئای‌پی خۆت وه‌ده‌ست بێنه‌،
http://www.toolzweb.com/index.php?page=what-is-my-ip-adress


به‌شی یه‌كه‌م
كاره‌كان له‌ پرۆگرامی MySQL Administrator،
MySQL Administrator له‌ لیسته‌ی پرۆگرامه‌كان له‌ ژێر بوخچه‌ی MySQL هه‌یه‌. بیكه‌وه‌.
١، كرته‌ بكه‌ سه‌ر ئایكۆنی ته‌نیش Stored Connections بۆ نووسین و پاشه‌كه‌وتكردنی زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ بنكه‌ی دراوه‌.
MySQL Administrator, Connections
٢، له‌ پێشدا كرته‌ بكه‌ سه‌ر General Options و Store Password چالاك بكه‌، جۆری پاشه‌كه‌وتكردن بكه‌ به‌ Obscured.
٣، كرته‌ بكه‌ سه‌ر Connections، دواتر زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به‌ بنكه‌ی دراوه‌ بنووسه‌. ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی هۆسته‌كه‌ت په‌یوه‌ندی ده‌كه‌یت به‌ بنكه‌ی دراوه‌ ده‌بێت له‌ باتی localhost ژماره‌ی ئای‌پی هۆستی بنكه‌ی دراوه‌ بنووسیت. ئه‌گه‌ر ڕوون نییه‌ په‌یوه‌ندی بگره‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای هۆست دابینكه‌ر یان به‌دوای زانیاری بگه‌ڕی له‌ نێو cPanel.
MySQL Administrator, Connection Settings
٤، پاش پاشه‌كه‌وتكردنی زانیارییه‌كان، پرۆگرامه‌كه‌ بكه‌وه‌. ‌
٥، كرته‌ بكه‌ سه‌ر Backup، دواتر New Project، ناوێك بۆ پرۆژه‌ بنووسه‌. له‌ لیسته‌ی بنكه‌ی دراوه‌دا بنكه‌ی دراوه‌كه‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ ده‌ته‌وێت Backup بكرێت و كرته‌ بكه‌ سه‌ر دووگمه‌ی زۆركردن بۆ لیسته‌كه‌.
MySQL Administrator, Backup Project
٦، له‌ سه‌ره‌وه‌ كرته‌ له‌ به‌شی Schedule بكه‌، تایبه‌تمه‌ندی Schedule this backup project بكه‌. بوخچه‌یه‌ك هه‌ڵبژێره‌ بۆ Target Folder كه‌ Backup ـاكانی تێدا پاشه‌كه‌وت بكرێن. بۆ Execution Time شێوازی كاتی Backup هه‌ڵگرتن هه‌ڵبژێره‌، بۆ نموونه‌ ڕۆژانه‌ یان هه‌فتانه‌.
له‌ نێو خانه‌ی Time دا ده‌توانیت كاتژمێری ئه‌و كاته‌ هه‌ڵبژێریت كه‌ كرداره‌كه‌ جێبه‌جێ بكرێت. كاتێك هه‌ڵبژێره‌ كه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت قه‌ره‌باڵغ نییه‌. له‌ كۆتاییدا كرته‌ له‌ Save Project بكه‌.
MySQL Administrator, Project Schedule
٧، له‌ ویندۆز كرته‌ له‌ Start بكه‌، دواتر Control Panel و Scheduled Tasks بكه‌وه‌. له‌ لیسته‌ی پرۆژه‌كاندا ئه‌و پرۆژه‌ ده‌بینیت كه‌ له‌ خاڵی ژماره‌ ٥ درووستت كرد، كرته‌ی ڕاستی له‌سه‌ر بكه‌ و Properties هه‌ڵبژێره‌.
Schedule Tasks, Windows XP
نووسراوه‌كانی نێو خانه‌ی Run ڕوونووس بكه‌، Notepad بكه‌وه‌ و له‌وێ بیلكێنه‌ Paste. پاشه‌كه‌وتی بكه‌ به‌ ناوی bakup.bat.


به‌شی دووه‌م
كاره‌كان له‌ پرۆگرامی System Scheduler،
پرۆگرامه‌كه‌ بكه‌وه‌.
١، كرته‌ بكه‌ سه‌ر ئایكۆنی New Event یان File و دواتر New Event.
٢، بۆ Event Type هه‌ڵبژارده‌ی Run Application چالاك بكه‌. له‌ نێو خانه‌ی Title ناوێك بۆ پرۆژه‌كه‌ بنووسه‌، بۆ نموونه‌ Daily MySQL DB Backup. بۆ State هه‌ڵبژارده‌ی Hidden هه‌ڵبژێره‌ بۆ ئه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كه‌ كاره‌كه‌ له‌ پشته‌وه‌ جێبه‌جێ بكات به‌ ئارامی. بۆ Application په‌ڕگه‌ی backup.bat هه‌ڵبژێره‌ كه‌ له‌ هه‌نگاوی ژماره‌ ٨ له‌ سه‌ره‌وه‌ درووستت كرد.
System Scheduler, Event Options
٣، له‌ سه‌ره‌وه‌ كرته‌ له‌ Schedule بكه‌ و بۆ Schedule Type ده‌توانیت شێوازێك هه‌ڵبژێریت كه‌ بۆ پرۆژه‌كه‌ت ده‌گوونجێت، بۆ نموونه‌ Every Day بۆ Backup كردنی ڕۆژانه‌، له‌ خواره‌وه‌ ده‌توانیت ڕوژ و كاتژمێر به‌پێی پێویست ڕێك بخه‌یت.
٤، له‌ كۆتاییدا كرته‌ له‌ File و Save بكه‌ بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی پرۆژه‌.


به‌ ئه‌و شێوه‌یه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵگرتنی Backup ی بنكه‌ی دراوه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت خۆكارانه‌ ده‌بێته‌وه‌ له‌ كاتی دیاریكراودا په‌ڕگه‌یه‌كی sql درووست ده‌بێت و خۆكارانه‌ له‌ نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
تێبینی: له‌ ویندۆز له‌ Scheduled Tasks پرۆژه‌كه‌ بسڕه‌وه‌، یان له‌ پرۆگرامی MySQL Administrator له‌ به‌شی Backup تایبه‌تمه‌ندی Schedule ناچالاك بكه‌.

تكایه‌ هه‌ژمارێك درووست بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت بۆچوون بنووسیت، كرته‌ له‌ ئێره‌ بكه‌ بۆ درووستكردنی هه‌ژمار