ژ.ب ٨٧٠٧

مەرجەکانی بەکارهێنانی وێبچن


بەکارهێنانی وێبچن و هەر یەکێک لە ڕاژەکانی لە چوارچێوەی دۆمەینی webchin.org دا دەکەوێتە سنووری یاسا و مەرجەکانی خوارەوە. تکایە خاڵەکانی خوارەوە بخوێنەوە.


ئه‌ندامه‌تی

به‌ ئه‌ندام بوون له‌ مه‌كۆكانی وێبچن پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت بابه‌ت و به‌شداری بنووسیت، بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ت و ناوه‌ڕۆكی مه‌كۆكان مه‌رج نییه‌. به‌ ئه‌ندامبوونت خۆكارانه‌ په‌سه‌ندكردنی مه‌رج و یاساكانی مه‌كۆكانی وێبچن به‌ گشتیی و مه‌كۆی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ ده‌سه‌لمینێت.
وه‌ك ئه‌ندام ده‌توانیت بابه‌ت و په‌یام بنووسیت له‌ چوارچێوه‌ی یاساكان دا و هه‌روه‌ها مه‌رجه‌ كه‌ بابه‌ت و په‌یامه‌كانی په‌یوه‌ندیداربن به‌ ئای‌تییه‌وه‌. وه‌ك ئه‌ندام له‌ وێبچن مافی ئه‌ندامه‌تیت پارێزراوه‌ و ده‌توانی له‌ كاتی درووستبوونی هه‌ر پرسیار و كێشه‌یه‌ك به‌ ته‌واوی مافه‌كانت به‌ شێوه‌یه‌كی درووست به‌كار ببه‌یت بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ و ده‌سته‌به‌ركردنی ڕاستیی ڕووداوێك.

له‌ كاتی به‌ ئه‌ندامبووندا مه‌رجه‌ ناوێك/ نازناوێكی گوونجاو هه‌ڵبژێریت كه‌ نه‌بێته‌ هۆكاری تێكدانی دۆخی دۆستانه‌ی مه‌كۆكان، په‌یڕه‌وی نه‌كردن له‌و یاسایه‌ ڕێگه‌ ده‌دات به‌ وێبچن به‌ سڕینه‌وه‌، ناچالاك كردن یان ڕاگرتنی هه‌ژمار.
ئه‌ندامێك كه‌ به‌ هۆكاری هه‌ڵنه‌بژاردنی ناوی گوونجاوه‌وه‌ ئاگادار بكرێته‌وه‌ ده‌بێت ڕێز له‌ ئاگاداری بگرێت و داواكارییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ درووستكردنه‌وه‌ یان ڕاستكردنه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.

نووسین

وه‌ك ئه‌ندام ده‌توانیت بابه‌ت و په‌یام له‌ مه‌كۆكانی وێبچن بنووسیت، هه‌موو بابه‌ت و په‌یامێك به‌ شێوه‌یه‌كی خۆكارانه‌ ده‌بنه‌ موڵكی مه‌كۆكانی وێبچن و وێبچن سه‌ربه‌سته‌ له‌ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌و ناوه‌ڕۆكه‌ی كه‌ بڵاوی ده‌كه‌یته‌وه‌.
نموونه‌ی به‌كارهێنانی ناوه‌ڕۆك له‌ ده‌ره‌وه‌ی وێبچن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ گۆڤارێكدا بڵاوبكرێته‌وه‌ یان چاپ بكرێت. وێبچن ئه‌و كات وه‌ك خاوه‌نی ناوه‌ڕۆك به‌ نۆره‌ی خۆی ئاماژه‌ ده‌دات به‌ ناوی نووسه‌ری بابه‌ت وه‌ك ئه‌ندامێكی مه‌كۆكانی وێبچن و به‌ پێی پێویست به‌سته‌ر بۆ بابه‌ت و زانیارییه‌كانی ئه‌ندام ده‌كات.

خۆت وه‌ك ئه‌ندام ده‌توانیت نووسراوه‌كه‌ت/ كانت له‌ ماڵپه‌ڕ و سه‌رچاوه‌ی دیكه‌دا بڵاو بكه‌یته‌وه‌، وێبچن له‌ هه‌مان كاتدا بۆی هه‌یه‌ بۆچوونی هه‌بێت له‌ ڕێگه‌دان به‌و كاره‌ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕێك كه‌ ڕێز له‌ یاسا و مه‌رجه‌كانی
وێبچن نه‌گرێت له‌وانه‌یه‌ بۆی نه‌بێت ناوه‌ڕۆكی بڵاوكراوه‌ له‌ وێبچن دووباره‌ بڵاوبكاته‌وه‌.

یاساكانی مه‌كۆكانی وێبچن بڕیارده‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی جێبه‌جێ بوونی سڕینه‌وه‌، ده‌ستكاریی یان گواستنه‌وه‌ی نووسراوه‌ی وه‌ك بابه‌ت و په‌یام.


به‌رپرسایه‌تی

هه‌موو نووسراوه‌كه‌ی ژێر هه‌ژمارێك په‌یوه‌سته‌ ته‌نیا به‌ نووسه‌ر و خاوه‌نی هه‌ژمار، نووسه‌ر هه‌موو به‌رپرسایه‌تییه‌كی نووسراوه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت و وێبچن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌پرسایه‌تی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ت و په‌یام نییه‌ له‌ هیچ كاتێكدا.
وێبچن بۆی هه‌یه‌ بۆچوونی هه‌بێت سه‌باره‌ت به‌ نووسراوه‌یه‌ك و به‌ پێی پێویست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات له‌ كاتی درووست و پێویستدا.

هه‌ژمار، سڕینه‌وه‌ و گۆڕینی ناو


پاش به‌ ئه‌ندامبوون له‌ وێبچن ناتوانرێت هه‌ژمار به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بسڕێته‌وه (جگه‌ له‌وه‌ی له‌ به‌شی ئه‌ندامه‌تیدا ئاماژه‌ی پێدراوه‌)‌، یاساكانی مه‌كۆكانی وێبچن بڕیار ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ڕێگه‌دان به‌ ناو گۆڕین یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.

زانیاری

له‌ وێبچن Cookies به‌كار ده‌به‌ین
Cookies بریتییه‌ له‌ په‌ڕگه‌یه‌كی ده‌قیی text كه‌ له‌ ڕاژه‌كاری وێبچن ـه‌وه‌ ده‌نێردرێته‌ نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، سوودی بۆ وێبچن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ كاتی سه‌ردانی داهاتووت ده‌تناسێته‌وه‌ و هه‌ر ڕێكخستنێكت جێبه‌جێ كردبێت بۆت ڕێكده‌خاته‌وه‌.
له‌ ماڵپه‌ڕی وێبچن Cookies به‌كار ده‌به‌ین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ئاماریی و هه‌روه‌ها ڕه‌فتاری به‌كارهێنه‌ریی میوانان بۆ باشتر ڕێكخستنی وێبچن.
له‌ مه‌كۆكانی وێبچن جگه‌ له‌و ٢ تایبه‌تمه‌ندییه‌ی سه‌ره‌وه‌ Cookies به‌كار ده‌به‌ین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی و ئاماریی چوونه‌ژووره‌وه‌ بۆ نێو هه‌ژماره‌كه‌ت.

زانیارییەکانت لە وێبچن وەک ئیمەیل، ناوی ڕاستی و زانیاری دیکە کە لە ژێر هەژمارەکەت هەیە هەموو کات تایبەت دەبن بە خۆت وەک ئەندام، ئێمە هیچ کات بەکاریان نابەین بە مەبەستی ناردنی رێکلام/سپام، زانیارییەکانت نافرۆشینەوە بە لایەنی دیکە، هەروەها بە درووستی نازانین کە وشەیەکی نهێنی هەڵبژێرن بۆ هەژمارەکەتان کە بۆ هەژماری دیکەی وەک ئیمەیل، هەژماری بانقی و هتد... هەتانە. هەموو کات وشەیەکی نهێنی جیاواز بەکار ببەن و لە وشەی نهێنی دا پیتی نا ئاسایی و نەناسراوە بەکار ببەن.

خۆمان ئازاد ڕاده‌گرین له‌ هه‌بوونی هه‌رجۆره‌ هه‌ڵه‌یه‌كی نووسراوه‌یی و بۆمان هه‌یه‌ هه‌ر كاتێك كه‌ پێویستی كرد مه‌رجه‌كانی به‌كارهێنانی وێبچن نوێ بكه‌ینه‌وه‌ به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت.
دواترین نوێكردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌كان له‌ ڕێكه‌وتی ٢٠١١/٧/١ بوو.
بۆچوون نووسین ناچالاك كراوه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌