ژ.ب ١٨٠٨٦

پرۆژەی phpMyAdmin بە کوردی سۆرانی


هەموومان کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەگەڵ بنکەیەکی دراوەی MySQL کارمان کردبێت دەزانین کە phpMyAdmin ئامرازێکی چەندە بەربڵاوە و بە شێوەیەکی ئاسایی لەسەر هەموو ڕاژەکارەکان دامەزراوە.

پرۆژەی ناوبراو ئێستا لقی کوردی سۆرانی لێکراوەتەوە و پێویستی بە هاوکاری هەمووان هەیە کە دواترین وەشان بە کوردی سۆرانی ئامادە بکرێت و بچێتە لیستی زمانە فەرمییەکانەوە.

پرۆژەی بە کوردی کردنی phpMyAdmin

وەرگێڕانی phpMyAdmin بۆ کوردی سۆرانی پێویستی بە دامەزراندنی هیچ جۆرە پرۆگرام و ئامرازێکی دیکەی تایبەت نییە لە نێو کۆمپیوتەرەکەت، هەموو کارەکان لە وێبگەڕدا جێبەجێ دەکرێن و سیستەمی بەکاربردنی زۆر سانایە.

لە پێشدا لە ئێرە هەژمارێک درووست بکە،
https://l10n.cihar.com/accounts/register

دواتر لە ئێرەوە دەست پێبکە،
https://l10n.cihar.com/projects/phpmyadmin/master/ckb/

تکایە سوود لە فەرهەنگی زانستپەروەرانی کورد ببینە بۆ وەرگێڕانی وشە،
http://www.zkurd.org/?Besh=Ferheng

کاتێک لە وشەیەک دڵنیا نیت گە وەرگێڕانی درووستە، Fuzzy هەڵبژێرە.

هەر پرسیارێک هەبوو لە ئەو پەیوەندیەدا لە بۆچوونەکاندا بینووسە.
بۆچوون نووسین ناچالاك كراوه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
Ranja Hseen2016-10-09

ده‌سته‌كانت خۆش كاك ئاسۆ، ئه‌زێتم دایت زۆر سوپاست ده‌كه‌م.

ئاسۆ نادری2016-10-09

کاک ڕەنجە، بەستەری وەرگێڕان لە سەرەوە هەیە، ئەو بەستەرەیە، هیچ لای خۆت داناگریت.
https://hosted.weblate.org/projects/php … aster/ckb/
هەموو شتێک لەوێ جێبەجێ دەکەیت.

Ranja Hseen2016-10-09

زۆر چاكه‌ كاك ئاسۆ، ئه‌بێت داولۆدی ckb.po بكه‌ین و دواتر  كاری له‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌پلۆدی زمان بكه‌ین؟ یاخود ڕێگه‌ی تر هه‌یه‌ له‌ خودی سایته‌كه‌وه‌ كاری به‌كوردی كردنه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ین؟

ئاسۆ نادری2016-10-09

پرۆژە کراوەیە و بە هاوکاری هەمووان دەگاتە ئەنجام، باڵی لێ هەڵماڵە و بەشی خۆتی لێ وەرگێڕە تا تەواو بێت. دیارە مەبەستم هەموو کەسێکە کە لە توانای هەیە. ئەمە پرۆژەی ئاسۆ نادری نییە.

Ranja Hseen2016-10-08

كاك ئاسۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ گه‌شت به‌ چی ؟ چه‌ندی ماوه‌؟ چه‌ندی ته‌واو بووه‌؟ ده‌ست خۆشیشتان لێ ئه‌كه‌م.

ZANYAR MANDO2016-06-13

dast xosh

choman org2014-10-29

ده‌ستان خۆش بێ زۆر به‌سووده‌

فرمان2014-08-14

دوای دەست خۆشی...
ئەم پڕۆژەیە بەچی گەیشت؟

سوپاس

محمد جاوشين2014-02-15

دەس خۆش هەر بژیت

rawaz212013-12-28

دەست خۆش پڕۆژەیەکى گرنگە

سوهه یب2013-08-25

دەست خۆش پڕۆژەیەکى گرنگە

halkawt mahdi2013-07-09

به‌هیواى سه‌ركه‌وتن

Rekawt-Kanabi-0001-11-30

دەستتان خۆش بێ نمونەی هەوڵی وا زۆرتر بێ هیوادارم کارەکان بەباشی بڕوا بەڕێوەو هەموومان بەشداربین بۆ زیاد کردنی سەرچاوەی کوردی لە وێب .

dilankalary-0001-11-30

ئەوەی پێم بکرێت درێخی ناکەم ئەمڕۆ قۆڵم لێ هەڵکرد و فەردەیە وشەم کردە کوردی ئێوەش بەردەوام بن..

ئاسۆ نادری-0001-11-30

بەڕێز ڕێنوار، هیچ کێشەیەکی نییە و دەکرێتەوە. دەبێت لە پاش وشەی ckb یەک / هەبێت. (واتە لە کۆتایی بەستەرەکە).

ڕێنوار-0001-11-30

بۆچی لای من ناکرێتەوە

HUNERAHMED-0001-11-30

كارێكی باشه‌ له‌ بوارێكدا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م .

ئاسۆ نادری-0001-11-30

تکایە هەر کاتێک وشەیەک وەردەگێڕن و دڵنیا نین کە ئایا وەرگێڕانەکە درووستە یان نە، لە خوارەوەی خانەی وەرگێڕان Fuzzy هەڵبژێرن بۆ ئەوەی وشەکە دیاری بکرێت بۆ دواتر پێداچوونەوە.

فرمان-0001-11-30

دەست خۆش پڕۆژەیەکى گرنگە

گه‌یلان-0001-11-30

دەست خۆش بە پێی توانا کاری تێدا دەکەم.

ئاسۆ نادری-0001-11-30

چاکم کرد کاک گەیلان.

گه‌یلان-0001-11-30

دەست خۆش، بەڵام کاتێک کرتە لەو بەستەرە دەکەم<br />https://l10n.cihar.com/projects/phpmyadmin/master/ckb<br />ئەوا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو پەڕەیە نەدۆزرایەوە واتا بوونی نیە !<br />The page you are looking for was not found