بابه‌ت: ئایا ڤیبی ده‌کرێت به‌ پون بیبی

ئایا یانه‌ی ڤیبی که‌ بابه‌ت و په‌یامی تیا بێت ئه‌توانیت بیگوازیته‌وه‌ سه‌ر پون بیبی ؟؟ ئه‌گه‌ر ناکرێ باش ئه‌گه‌ر ئه‌کرێ چۆن ئه‌کرێ ؟؟

هەمیشە بپرسە بڵێ ... چی ؟ بۆچی ؟ لەبەر چی ؟ چۆن ؟ ....هتد ..... چونکە پرسیارکردن هەگبەی زانینت دەولەمەندتر دەکات  .... کوێخا تۆفیق

وه‌ڵام: ئایا ڤیبی ده‌کرێت به‌ پون بیبی

نه‌خێر،ناکرێت

له‌ به‌رواری 12-11-2010 چی تر به‌م هه‌ژماره‌م په‌یام نانوسم،هه‌ژماری نوێ:    شڤان به‌رزان
  ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌: WwW.AweZe.CoM

وه‌ڵام: ئایا ڤیبی ده‌کرێت به‌ پون بیبی

پێم وانیه‌ ئامرازێك هه‌بێت ڕاسته‌وخۆ كاره‌كه‌ جێبه‌جێ بكات، چوونكه‌ شێواز و كاركردنی هه‌ردوو پرۆگرامۆكه‌كه‌ زۆر له‌یه‌كتر جیاوازن.

ته‌نیا ڕێگایه‌ك بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و كاره‌، Export & Import كردنی Data ی نێو خشته‌كان ده‌بێت دانه‌ به‌ دانه‌، بۆ ئه‌و كاره‌ش ده‌بێت شاره‌زایی زۆر باشت هه‌بێت له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ بنكه‌ی دراوه‌دا.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: ئایا ڤیبی ده‌کرێت به‌ پون بیبی

راسته‌ کاک ئاسۆ منیش بیرم بۆ ئه‌وه‌ ده‌جوو

به‌ شیوه‌یه‌ک که‌ ئه‌ندامان و بابه‌ته‌کان و په‌یامه‌کان و ژماره‌ی خویندراوه‌ی بابه‌ت و هه‌موو ئه‌و شته‌ گرنگانه‌ که‌ هه‌ر یه‌کێکن له‌ هه‌ردوکیانا

ئه‌بێ تاقی بکرێته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ سه‌رکه‌وتوو بیت به‌و شیوه‌یه‌

هەمیشە بپرسە بڵێ ... چی ؟ بۆچی ؟ لەبەر چی ؟ چۆن ؟ ....هتد ..... چونکە پرسیارکردن هەگبەی زانینت دەولەمەندتر دەکات  .... کوێخا تۆفیق

وه‌ڵام: ئایا ڤیبی ده‌کرێت به‌ پون بیبی

سڵاو

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م بابه‌ته‌ کۆنیش بێت له‌وانه‌یه‌ به‌ڵام به‌ باشم زانی  ئه‌م په‌یامه‌ بنووسم

من له‌ ئه‌ندازیارێکی ئه‌و بواره‌م پرسی به‌ڵام به‌ پێچه‌وه‌نه‌  پون بب بکه‌یت به‌  ڤب   
وتی بێگومان ده‌کرێت  و   پرۆگرامۆکه‌ی impex  بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌کار بهێنه‌
به‌ڵام تا ئێستا پێی نه‌وتووم چۆن به‌ کاردێت   
ئه‌گه‌ر شاره‌زایانی ئه‌م بواره‌  روونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بده‌ن   زۆر بابه‌تێکی سوودمه‌ند ده‌بێت

www.kurdishdream.com
www.kurdishdream.com/vb

وه‌ڵام: ئایا ڤیبی ده‌کرێت به‌ پون بیبی

ئاسۆ نادری نووسی:

پێم وانیه‌ ئامرازێك هه‌بێت ڕاسته‌وخۆ كاره‌كه‌ جێبه‌جێ بكات، چوونكه‌ شێواز و كاركردنی هه‌ردوو پرۆگرامۆكه‌كه‌ زۆر له‌یه‌كتر جیاوازن.

ته‌نیا ڕێگایه‌ك بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و كاره‌، Export & Import كردنی Data ی نێو خشته‌كان ده‌بێت دانه‌ به‌ دانه‌، بۆ ئه‌و كاره‌ش ده‌بێت شاره‌زایی زۆر باشت هه‌بێت له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ بنكه‌ی دراوه‌دا.


هه‌رچه‌نده‌ بابه‌ته‌كه‌ كۆنه‌
به‌ڵام ده‌توانرێت داتابه‌یسه‌كه‌ی پاشه‌كه‌وت بكرێت به‌و رێگه‌ی كاك ئاسۆ پاشان ده‌توانیت بیگوازیته‌وه‌ بۆ پون بی بی

ئێمه‌ ئه‌وه‌مان كردووه‌ و زۆر زۆریش سه‌ركه‌وتووبووه‌