ژ.ب ٦٦٣٧

گەڵاڵەنوێن، دەقی تاقیکاریی بۆ داڕشتنی وێب


گەڵاڵەنوێن بریتییە لە دەقێکی تاقیکاریی کە دەتوانیت وەک وێبداڕێژ لە کاتی داڕشتنی وێب دا لە نێو پرۆژەکانت بۆ پاشەکەوتکردنی کات بەکاری ببەیت.
لە زمانی ئینگلیزی Lorem Ipsum هەیە کە بۆ هەمان مەبەست بەکار دەبرێت، بە هۆکاری تایبەت بوونی زمانی کوردی سۆرانی ئێمە، پێویست بە دەقێکی دیکە دەکات کە لەگەڵ شێواز و نووسراوەی زمانەکەمان بگوونجێت. گەڵاڵەنوێن ئەو پێداویستیە بەجێ دێنێت.

لە ئاسمانی خەیاڵاندا بازی بێپەروا، لە زەویوزاری نوکتەزانیدا سکەیەکی خۆشڕەوا. سەردەفتەری خۆشپەیکەری ئەدیبان، بادەنۆشی خانەدانی هۆنەران. ڕەند و دێوانە و قەلەندەر، بیرمەند و پارێزگار و هەردەگەڕ.
دار بە پوازی خۆی نەبێ ناقەڵشێ. چی بچێنی ئەوە ئەدرویتەوە. سوار هەتا نەگلێ نابێ بە سوار. چەم بێ چەقەڵ نابێ. قسە کەوتە زارێ ئەکەوێتە شارێ. شەمشەمەکوێرە و جاڵجاڵۆکە. چقڵ و پەمۆ و لۆکە. نالی و مەحوی و گۆران. بەفر و کڕێوە و بۆران. ماڵپەڕ، پەیام و سەکۆ. وێبگە، داڕشتن و مەکۆ. زیندەوەرزان، هەراش، هەرزان. مانگەشەو، کازیوە و سەربان.

لە هەر شوێنێک کە دەتەوێت کورتە دەقێک بنووسیت بۆ تاقیکردنەوە، دەقی سەرەوە ڕوونووس بکە و بەکاری ببە.

سووپاس بۆ کاک دیاکۆ بۆ داڕشتنی دەقی سەرەوە (http://zkurd.org/diyako/renus)

بۆچوون نووسین ناچالاك كراوه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌