1

بابه‌ت: دروستکردنی لۆگۆ بە شێوازی تێکەڵ کردن لە فۆتۆشۆپ

سلاو هاورییان ..

لەم بابەتە چۆنیەتی دروستکردنی لۆگۆ بە شێوەی تێکەڵکردنی پیتەکان باس دەکەم کە لە زۆر دیزاینەکانی لۆگۆ بەکاردێت بەچەندەها شێوە ..

- وێنەی کۆتایی ..

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/a6727bc35791508178fca1ba5f8ba17b.png

هەنگاوەکان :

١. لاپەرەیەکی نوێ دەکەینەوە Ctrl + N و هەموو پیتەکان دەنوسین بۆ نموونە من وێبچنم بەکار هێناوە بەڵام بۆ هەر پیتێک لێیەری'Layer' ـی جیا ..

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/51822ec591b1500e374f46b6a87203b8.png

٢. پیتی یەکەم لەدوای w کە پیتی e ـە بۆ لای چەپ دەجولێنین تاوەکو بەشێکی کەم لە پیتەکەی پێش خۆی داگیر دەکات ..

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/a6e5d79fcd2b2b0c5ad29492d57aa310.png

٣. پاشان بۆ ئەوەی کرداری بڕین بۆ هەموو پیتەکان ئەنجام بدەین دەبێ هەموو پیتەکان بگۆڕین بۆ شێوەی لێیەری وێنەیی لە بری نووسین ..
ئەویش لە لیستی لێیەرەکان بە ئەنجامدانی کلیکی لای راست لەسەر هەریەکەیان و هەڵبژاردنی 'Rasterize Type' بۆ هەموویان وەک لە وێنەکە دیارە ..

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/156fe6b3b70f31be113af07c1962c5df.png

٤. ئێستا ئەو پیتەی کە برینەکەی لەسەر ئەنجام دەدەین دەستیشانی دەکەین کە پیتی w ـە بۆ ئێستا لە لیستی لێیەرەکان وە دوگمەی Ctrl + Click کۆنترۆل دەگری و کلیک لەسەر لێیەری پیتی دوای ئەو کە e ـە دەکەین بۆ دەستنیشان کردن ..

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/88ffc187178c87ce8bd3e099f34ac4e6.png

٥. پاش دەستینشان کردن راستەوخۆ دوگمەی 'Delete' دابگرە و پیتی ئێستا کە e ـە بگەرێنەوە دواوە بۆلای راست ..

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/31e63508c10f523a8b7a47126c98cf30.png

٦. بەم چۆرە هەردوو کرداری ٤ و ٥ بۆ هەموو پیتەکانی تر ئەنجام دەدەین یەک لە دوای یەک ..

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/7513b8f6df07a8686108657d86837c72.png

٧. ئێستا بنا‌غەی لۆگۆکە تەواو بوو دەتوانی بە ئارەزووی خۆت گۆڕانکاری تێدا بکەی بۆ نمونە من ئەم گرادێنتەی پێ دەدەم وەک جوانکاری ..

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/b780cf54f4e89b839ab3a21feb8e0471.png

........

http://www.webchinupload.com/f/2013-11/a6727bc35791508178fca1ba5f8ba17b.png


...... بەهیوای سوود ..

Impossible is Nothing

2

وه‌ڵام: دروستکردنی لۆگۆ بە شێوازی تێکەڵ کردن لە فۆتۆشۆپ

دەستخۆش، بابەتێکی جوانە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: دروستکردنی لۆگۆ بە شێوازی تێکەڵ کردن لە فۆتۆشۆپ

ده‌ست خۆش جوانه‌

4

وه‌ڵام: دروستکردنی لۆگۆ بە شێوازی تێکەڵ کردن لە فۆتۆشۆپ

dastw panjat nyashe

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، باوکی وێبی کوردی
garmyanit.blogspot.com

5

وه‌ڵام: دروستکردنی لۆگۆ بە شێوازی تێکەڵ کردن لە فۆتۆشۆپ

دەستخۆش ، بەردەوامبە  ، تاقی دەکەمەوە smile

6

وه‌ڵام: دروستکردنی لۆگۆ بە شێوازی تێکەڵ کردن لە فۆتۆشۆپ

ئەمەم پێ دروست کرا smile :
http://www.webchinupload.com/f/2013-11/7f76fed6a556530f9767db4655b80635.png

7

وه‌ڵام: دروستکردنی لۆگۆ بە شێوازی تێکەڵ کردن لە فۆتۆشۆپ

ده‌ست خۆش بابه‌تێکی جوانه‌ برام

8

وه‌ڵام: دروستکردنی لۆگۆ بە شێوازی تێکەڵ کردن لە فۆتۆشۆپ

دەست خۆش جوانە بەڵام ڕێگەیەکی ئاسانتریش هەیە
ئەتوانیت لە هەنگاوەی سێیەمەوە ئەمە جێ بەجێ بکەیت و register type بەکارنەبەیت
لەبەشی layer لە لای ڕاست double-click لەسەر ئەوپیتە بکە کە دەتەوێت پاشان layer style ئەکرێتەوە لەوێ style ی stroke هەڵبژێرە و بیکە بە سپی

ئاسۆ نادری، ڕۆحت هەر لەگەڵمانە.

9

وه‌ڵام: دروستکردنی لۆگۆ بە شێوازی تێکەڵ کردن لە فۆتۆشۆپ

سەرتان خۆش سوپاس بۆ ئێوە ..

Impossible is Nothing

10

وه‌ڵام: دروستکردنی لۆگۆ بە شێوازی تێکەڵ کردن لە فۆتۆشۆپ

spartan نووسی:

ئەمەم پێ دروست کرا smile :
http://www.webchinupload.com/f/2013-11/7f76fed6a556530f9767db4655b80635.png

دەست خۆش تەواوت هێناوە ..

Impossible is Nothing

11

وه‌ڵام: دروستکردنی لۆگۆ بە شێوازی تێکەڵ کردن لە فۆتۆشۆپ

ده‌ست خۆش ... خۆم سودم لێبینی ...

کەم بژی ،، که‌ڵ بژی

12

وه‌ڵام: دروستکردنی لۆگۆ بە شێوازی تێکەڵ کردن لە فۆتۆشۆپ

دەسخۆش

13

وه‌ڵام: دروستکردنی لۆگۆ بە شێوازی تێکەڵ کردن لە فۆتۆشۆپ

ده‌ست خۆش ...

14

وه‌ڵام: دروستکردنی لۆگۆ بە شێوازی تێکەڵ کردن لە فۆتۆشۆپ

ڕێنوار نووسی:

دەست خۆش جوانە بەڵام ڕێگەیەکی ئاسانتریش هەیە
ئەتوانیت لە هەنگاوەی سێیەمەوە ئەمە جێ بەجێ بکەیت و register type بەکارنەبەیت
لەبەشی layer لە لای ڕاست double-click لەسەر ئەوپیتە بکە کە دەتەوێت پاشان layer style ئەکرێتەوە لەوێ style ی stroke هەڵبژێرە و بیکە بە سپی


پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی تۆ ببینم ویستم وابڵێم به‌ڵێ ئه‌وه‌ی كاك ڕێنواریش نیعمه‌ته‌.

چارنیه‌...نیه‌ چار هه‌ر هه‌یه‌ مه‌گه‌ر مردن...