NGINX وێب سێرڤەرێکە کە لەهەمان کاتدا دەتوانرێ وەک پڕۆکسی پێچەوانە (Reverse Proxy)، هاوسەنگکەری ترافیک (Load Balancer), پرۆکسی ئیمەڵ و کاشینگی HTTP بەکاربێ. دەتوانرێ لەسەر هەریەک لە سیستەمەکانی Linux, Windows و OSX دابەزێنرێ.
Composer ئامرازێكه به‌كاردێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پاكێچ و لایبرهریهكانی PHP.. سوودی ئه‌و ئامرازه له‌وه‌یه كه ڕێت پێ ده‌دا بۆ دابه‌زاندنی ته‌واوی ئه‌و لایبرهریانی كه بۆ PHP نووسراون له‌سه‌ر شێوازی Composer..
کات و تۆمارکردنی ڕێکەوتی ڕوودان و تۆماربوونی بابەتێک / Record ـێک لە نێو بنکەی دراوە پاشەکەوت کردن یەکێک لە ئەو خاڵانەیە کە پێم وایە لە هەموو پرۆژە و ماڵپەڕێکدا هەیە و بوونی پێویستە، تۆمارکردنی ئەو خاڵە مێژووی گرینگی ئەو ڕوودانەیە.
یەکێک لە ئەو کارانەی کە لەسەر ئینتەرنێت جێبەجێی دەکەین، درووستکردن و پاشەکەوتکردنی وشەی نهێنیی هەژمارە جیاوازەکانمانە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە وەک مرۆڤ لە تەمەڵییدا تا ئەمڕۆش ژمارە و وشەی سادەی وەک ١٢٣٤٥٦ بەکار دەبەین وەک وشەی نهێنی.
مەبەستم لە نووسینی ئەم بابەتە ئەوەیە کە بتوانم چەند پێشنیار و بیرۆکەیەک بخەمە ڕوو کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا کۆم کردوونەتەوە و بەکارم هێناون. ئەو بیرۆکە و شێوازەی کارکردنە لە ئەو ساڵانەدا کەم و کۆڕییان هەبووە و بە بەردەوامیی بۆ باشترکردنی کاری خۆم ...
کارکردن لەگەڵ بنکەی دراوە Database هەندێک جار وردەکاریی دەوێت، MySQL بۆ خۆی دەکرێت بە نووسینی کۆماند Command ـەوە فرمانی پێبدرێت کە کارەکانی ڕاپەڕێنێت و فرمانەکان جێبەجێ بکات. خۆشبەختانە ئامراز زۆر هەیە کە نووسینی ئەو کۆماندانەیان نەهێشتووە و ڕوومەتێکیان داوەتە پرۆسەکە. لە خوارەوە ٦ پرۆگرامم ڕیزبەندی کردووە کە کارکردن لەگەڵ MySQL ئاسان دەکەنەوە و هەموویان خۆڕایین.
بە هۆکاری ئەوەی کە کارەکانمان بەبێ کۆمپیوتەر و سیستەمێکی بێ کێشەی کارپێکردن بەڕێوەناچێت و ڕۆژ دوای ڕۆژ زۆرتر لایەنەکانی ژیانمان کۆمپیوتەریی دەکرێت، هەموو کات بە ئەگەرەوە دەبێت بیر لە نوێکردنەوەی سیستەمی ئەو کۆمپیوتەرانە بکەینەوە کە کار‌و پرۆسەی گرینگمان بۆ جێبەجێ دەکەن.
Instant Articles : واتا ووتار یاخود بابه‌تی ده‌ستبه‌جێ، یان ڕاسته‌وخۆ، ئه‌م زاراوه‌یه له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای ئینته‌رنێتدا، كۆمپانیای فه‌یسبووك به‌كاری هێناوه بۆ یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌ویش به‌رهه‌می Instant Articles ـه...
لە زۆر بابەت و پەیامی مەکۆکان باسمان لە گووگڵ AdSense کردووە، بە ئەدسێنس یان ئەدسەنس دەخوێنرێتەوە. بەڵام بە هۆکاری ئەوەی کە پاڵپشتی لە ماڵپەڕ بە زمانی کوردی سۆرانی ناکرێت لە نێو سیستەمی AdSense گرینگی تایبەتیی پێنەدراوە وەک بوارەکانی دیکە. لە ئەم بابەتەدا هەوڵ دەدەم AdSense ـتان پێ بناسینم.
Notepad++ یەکێکە لە ئەو ئامراز و پرۆگرامانەی کە زۆر بە توانان لە زۆر بواری جیاوازدا. زۆر کار و وردکارییەک جێبەجێ دەکات کە بە دەیان پرۆگرام و ئامرازی دیکە جێبەجێ نابێت بە هەمان ئاسانیی و ڕێک و پێکییەوە.
تا ئێستا بە شێوەیەکی بەربڵاو وێنەکانمان بە فۆرماتەکانی png, gif و jpg لەسەر وێب بڵاوکردووەتەوە و بە تایبەت فۆرماتی png کە بۆ وێنە سادەکانی وێب بەکاری دەبەین. کاتی ئەوەیە کە SVG بناسین و لە پرۆژەکانمان زۆرتر بەکاری ببەین
Less CSS بریتییە لە ستایڵێکی بزۆک کە کێشەی سادەیی و دووبارە کردنەوەی کۆد لە CSS چارەسەر دەکات. لە CSS ی ئاسایی‌دا ناتوانین تایبەتمەندیی وەک Variable بەکار ببەین و لە درێژایی پرۆژەکەمان دووبارە بانگیان بکەینەوە، بەڵام بە هاوکاری Less کە ستایڵێکی بزۆکە بۆ نووسینی فرمانەکانی CSS دەتوانین Variable, Mixin و جۆرەکانی دیکەی بزۆک بوونی کۆدەکانمان بنووسین.
بە هۆکاری ئەو بەربڵاوییەی ڕاژەکاری تایبەت بە ئیمەیل لەگەڵ زۆربەی هۆستەکان و هەروەها ڕاژەی وەک Gmail, Outlook, Yahoo و هتد… لەوانەیە پێویست نەکات بیر لە دانان و بەڕێوەبردنی ڕاژەکارێکی تایبەت بە خۆمان بکەین کە بۆ خۆمان بڕیار لە هەڵبژاردن و ڕێکخستنەکانی بدەین.
داڕشتنی سیستەمەکێک کە نمرەی قوتابیان لە خۆ بگرێت لە بنەڕەتدا کارێکی سادەیە، بەڵام بەشی گرینگیی ئەوەیە گرینگیی بدرێت بە زانیارییە تایبەتییەکانی قوتابییەک، واتە هیچ قووتابییەک نەتوانێت (بە ئاسانی) نمرەی قوتابیانی دیکە ببینێت.
درووستبوونی کێشەی تەکنیکی لە ماڵپەڕ یان ڕاژەکاری ماڵپەڕ شتێکە کە هەموو خاوەن ماڵپەڕێک پێویستە چاوەڕەوانی بێت و هەروەها پێشوەخت بەرنامەی هەبێت بۆ چۆنیەتی کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەو کێشە تەکنیکییە.
وێبی ئەمڕۆ تەنیا وێبێکی سادە نییە وەک ساڵانی سەرەتا کە تەنیا دەقی ئاسایی لە خۆ بگرێت. بەڵکوو بەشێکی زۆری ئەو ماڵپەڕانەی سەردانیان دەکەین لە بنەڕەتدا پرۆگرامن یان وەک پرۆگرام کار دەکەن (Web Application). ئەوەش وادەکات کە کارکردنیان قووڵترە و ئەو سادەییەی ساڵانی پێشوویان لەدەست داوە.
هەندێک جار بە هەر هۆکارێک بێت لەوانەیە پێویست بکات بەستەری داگرتنی کاتیی بۆ داگرتنەکانی نێو ماڵپەڕەکەمان درووست بکەین، بە شێوەیەک کە هەر بەستەرێک بۆ ماوەیەکی کاتیی دیاریکراو کار بکات. هەروەها بەستەری ڕاستەقینەی پەڕگە داگیراوەکە دەپارێزێت و دۆزینەوەی ئاسان نابێت.
ئەم بابەتە ١٠ پرۆگرام/پێوەکراوی تایبەت لە خۆ دەگرێت کە لەوانەیە هەندێکیان بۆ هەموو بەکارهێنەرێک پێویست نەبێت، بەڵام پێم وایە وەک بەکارهێنەرێکی وێبچن دەتگرێتەوە کە هەموویانت هەبێت.
سوودێکی زمانی بزۆکی وەک PHP ئەوەیە کە دەتوانین بەکاری ببەین بۆ خۆکار کردنەوەی پرۆسە، بۆ ئەوەی پێویست نەکات خۆمان هەموو کات بە دەستکردی کارێکی دیاریکراو هەموو کات دووبارە جێبەجێ بکەینەوە.
نووسینی ڕێگە و هەنگاو بۆ پاراستنی ماڵپەڕ/هەموو ماڵپەڕێک بابەتێکی ئاسان نییە، بە هۆکاری ئەوەی هەر ماڵپەڕێک ڕێکخستن و تایبەتمەندیی تایبەت بە خۆ هەیە کە دەبێت لە بەرچاو بگیردرێن بۆ وەدەستهێنانی باشترین پاراستن و
هەروەها توانای ئاسان بەکارهێنانی ماڵپەڕی پەیوەندیدار.
داڕشتنی فۆرم لە خۆیدا پرۆسەیەکی ئاسانە و لە زۆر بوارێک‌دا کارمان زۆر بۆ ئاسان دەکەنەوە، لەگەڵ HTML5 داڕشتنی فۆرم لە جاران ئاسانتر کراوەتەوە لەگەڵ شێوازی پێناسکردنی خانەکانی فۆرم باشتر کراوە.
لە بەشی یەکەمی ئەم زنجیرە بابەتە سەرەتای چۆنیەتی لێکۆڵینەوە، دۆزینەوە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەندیدار بە خاوبوونەوەی ماڵپەڕم هێنایە بەرباس. لە بەشی دووەم و کۆتاییدا لایەنێکی دیکە دەهێنمە بەرباس کە بە شێوەیەکی زۆر پشت بەست دەبێت بە بەکارهێنانی ئامرازی دەرەکی و بەرهەمی دەرەکی بۆ خێراترکردنی ماڵپەڕ.
دۆزینەوە و تۆمارکردنی دۆمەینێکی درووست و ئاسان بۆ بیرهاتنەوە ئەمڕۆ کارێکی ئاسان نییە چوونکە لەگەڵ درێژبوونی تەمەنی ئینتەرنێت و داگیرکردنی دۆمەینەکان زۆرینەی ئەو دۆمەینە ئاسانانە گیراون. لە خوارەوە ١٠ ماڵپەڕ/ئامرازی بەسوود ڕیزکراون کە دۆزینەوە، درووستکردن و تۆمارکردنی دۆمەینەکانت ئاسان دەکەنەوە.
چەند ساڵێک پێش ئێستا کە ماڵپەڕێکمان دادەڕێژی پێویستی دەکرد کە دڵنیا بین بە تەواوی لە چوارچێوەی وێبگەڕی Internet Explorer کار دەکات، چوونکە ئەو کات وێبگەڕی ناوبراو بەناوبانگترین بوو.
وێبی ئەمڕۆ وێبێکی Visual ـە، گرینگی زۆر دەدرێت بە ڕوومەت و گاریگەری جۆراوجۆر بەکار دەبرێت بۆ جوانتر کردن یان باشتر گوونجاندنی ماڵپەڕێک کە زۆر جارێک لە ئەنجامدا کاریگەریی دەبێتە سەر خاوبوونەوەی کردنەوەی پەڕەکانی ماڵپەڕێک.
DNS کە کورتکراوەی Domain Name System ـە بریتییە لە سیستەم/پرۆتۆکۆلێک بۆ وەرگێڕانی دۆمەینی ئاسایی بۆ ژمارەی ئایپییەکانیان لەسەر نێت.
بێ کێشەبوون و خێرایی وەرگێڕانی ناوەکان بۆ ئەو ژمارەی ئایپییەی کە ڕووی تێدەکەن کاریگەریی باشی دەبێت لە بۆ بێ کێشەبوونەوەی پەڕەکانی سەر وێب و هەروەها لەوانەیە خێراتر بوونی نێتەکەت بە شێوەیەکی گشتیی.
هەنگاوێکی گرینگ لە پرۆسەی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ماڵپەڕێک لەسەر هێڵ ئەمڕۆ ئەوەیە پاش چالاک کردنی ماڵپەڕ بە زووترین کات لە Index ی گووگڵ دەربکەوێت لە کاتی گەڕاندا. واتە دەرکەوتنی ماڵپەڕ لە ئەنجامەکانی گەڕان لە گووگڵ.
چاودێریكردنی ڕاژه‌كاری MySQL یه‌كێك له گرینگ‌ترین هه‌نگاوه‌كانی پاراستنی ڕاژه‌كاری بنكه‌ی دراوه‌یه، به ئاگاداربوونه‌وه له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ڕاژه‌كار چ ڕووده‌دات ده‌توانرێت له داواكاریی گوومانلێكراو هه‌روه‌ها كێشه‌دار بكۆڵرێته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی داهاتوویی.
Usability فاكته‌رێكی گرینگه له بواری داڕشتنی وێب و وێبی ئه‌مڕۆ به‌بێ درووست گوونجاندن بۆ به‌كارهێنانی ئاسان زۆربه‌ی كات وێبێكی كێشه‌داره. درووست گوونجاندن و ڕێكخستنی هه‌ر ماڵپه‌ڕێك سوودی زۆرتری هه‌یه له‌وه‌ی كه جێبه‌جێ نه‌كرێت، بۆ نموونه له بواری ستاندارێتی وێبدا باشتر گوونجاوه، به‌كارهێنه‌رانی ڕه‌زامه‌ندی باشتریان ده‌بێت له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كاركردنی ماڵپه‌ڕ، به‌كاربردنی HTML5 وا ده‌كات كه له هه‌موو وێبگه‌ڕه‌كاندا (به‌تایبه‌ت به‌ناوبانگه‌كان) له سه‌ر هه‌موو ئامێرێك دا به درووستی كار بكات كه له خۆیدا كاتی داڕشتنی زۆر پاشه‌كه‌وت ده‌كات بۆ وێبداڕێژ.
هه‌ڵگرتنی Backup ی بنكه‌ی دراوه‌ی MySQL یه‌كێك له گرینگ‌ترین كاره‌كانی هه‌ر خاوه‌ن ماڵپه‌ڕێكه كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی زانیاری له نێو بنكه‌ی دراوه‌ی MySQL پاشه‌كه‌وت ده‌كات، زۆر جارێك ده‌بێته به شێوازی ده‌ستكرد سه‌ردانی PhpMyAdmin بكه‌ین بۆ هه‌ڵگرتنی Backup. له ئه‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی خۆكارانه كردنی ئه‌و پرۆسه‌یه شی ده‌كه‌مه‌وه كه كاتی زۆرت بۆ پاشه‌كه‌وت ده‌كات و ئاسایشی بیرت ده‌داتێ.
Rich Snippets بەکار ببە بۆ باشتر کردنی دەرکەوتنی ماڵپەڕ لە ئەنجامی گەڕان
لە پێشدا پێویست دەکات Rich Snippets شی بکەینەوە کە مەبەست لە تەرمی ناوبراو چییە و کات و شوێنی بەکارهێنانی لە کوێ و کەی دا درووستە.
وێبی ئەمڕۆ زۆرتر لە ئەوەی پێویستە کە ماڵپەڕێک چالاک بکرێت و چاوەڕوانی بەخێوکردنی زۆرتر نەکرێت، وەک وێبداڕێژ دەبێت هەموو کات لە بیری نوێ ڕاگرتن و هەروەها کارکردنی ماڵپەڕ دا بیت.
زۆر جارێك به مه‌به‌ستی هه‌واڵدان بۆ هه‌ڵبژاردن و داڕشتنی باشترین سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌ریی بۆ ماڵپه‌ڕه‌كانمان له‌وانه‌یه زۆر لێكۆڵینه‌وه و پرۆگرامۆكه‌ی جیاواز تێست بكه‌ین. زۆر جارێك به‌بێ ئه‌نجام و هه‌ندێك جاریش به ڕه‌زامه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆوه له‌سه‌ر به‌كاربردنی پرۆگرامهكهیهك دڵنیا ده‌بین.
بۆ هه‌موومان شتێكی دڵنیاییه كه ماڵپه‌ڕ له‌سه‌ر وێب هه‌یه، به‌ڵام ئایا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه ده‌بێته هۆی درووستبوون و پیشاندانی په‌ڕه‌یه‌ك به وردی چۆن تێپه‌ڕ ده‌بێت؟ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چین و ڕۆڵیان له‌و پرۆسه‌دا چییه؟ بۆ گرینگه بزانین چ ئامرازێك یان لایه‌نێك په‌یوه‌ندی به‌و پرۆسه‌وه هه‌یه؟