ژ.ب ٣٩٩٥

١٠ ماڵپەڕی بەسوود بۆ ئاسانکردنەوەی دۆزینەوە و تۆمارکردنی دۆمەینەکانت


دۆزینەوە و تۆمارکردنی دۆمەینێکی درووست و ئاسان بۆ بیرهاتنەوە ئەمڕۆ کارێکی ئاسان نییە چوونکە لەگەڵ درێژبوونی تەمەنی ئینتەرنێت و داگیرکردنی دۆمەینەکان زۆرینەی ئەو دۆمەینە ئاسانانە گیراون. لە خوارەوە ١٠ ماڵپەڕ/ئامرازی بەسوود ڕیزکراون کە دۆزینەوە، درووستکردن و تۆمارکردنی دۆمەینەکانت ئاسان دەکەنەوە.

لەگەڵ هەر یەک لە ماڵپەڕەکان کورتە پێناسەیەک نووسراوە کە تایبەتمەندی ماڵپەڕی ناوبراو چییە و بۆ چ مەبەستێک دەکرێت زۆرترین سوودی لێ ببینرێت.

١، Domai.nr (بەستەر: http://domai.nr)
https://www.webchin.org/v3-images/babet/10-domain-generator/domain-generator-domai-nr.png
لە Domai.nr دەتوانیت ئەو وشەیە بنووسیت کە وەک دۆمەینەکەت تۆماری بکەیت، لە ئەنجامدا ئاستی دۆمەینەکەت دەنووسێت، لە هەمان کاتدا چەند پێشنیارێکت پیشان دەدات کە دەتوانیت هەمان دۆمەین بە چەند شێوازێکی دیکە تۆمار بکەیت. بۆ نموونە ئەگەر webchin.org گیرابێت پێشنیارێکی وەک webch.in ـت پیشان دەدات. بە کرتە کردن لە هەر پێشنیارێک دەبرێیتە ماڵپەڕێک بۆ تۆمارکردنی دۆمەینەکەت.

٢، Dotomator (بەستەر: http://www.dotomator.com/web20.html)
https://www.webchin.org/v3-images/babet/10-domain-generator/dotomator-web-2-0.png
لە ئەم چەند ساڵەی دواییدا وشەی Web 2.0 زۆر دەبینین و دەبیستین و کۆمپانیای پەیوەندیدار زۆر دامەزراون. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەو کۆمپانیا و ڕاژانەی Web 2.0 ئەوەیە کە ڕاژەی هەنگاوێک پێشکەوتووتر و وردکارتر پێشکەش دەکەن، لە هەمان کاتدا دۆمەین و ناوەکانیان کورتن، شێوازی نووسینیان نا ئاسایین بەڵام بە مانان. بە کرتە کردن لە دووگمەی Generate Name لە ماڵپەڕی سەرەوە دەتوانیت هەر جارێک یەک ناوی شیاو بۆ Web 2.0 درووست بکەیت.

٣، Domain Hacks (بەستەر: http://xona.com/domainhacks)
https://www.webchin.org/v3-images/babet/10-domain-generator/domain-hacks-xona.png
وەک لە ناوی ڕاژەکە ڕوونە بەستەری سەرەوە دۆمەینەکەت لە وشەی پێکەوەنراو درووست دەکات بە شێوەیەک کە لە کۆتاییدا ئەو وشەیە بە درووستی پێک بهێنێت کە نووسیووتە. پاشگری دۆمەینەکەت دەبێتە بەشێک لە پێکهێنانی دۆمەینەکەت. بۆ نموونە لە ئەنجامی گەڕان بە دوای دۆمەینی webchin.org دۆمەینێک بە پاشگری .no ی تایبەت بە وڵاتی نەرویژ پێشناری کرا و دەبێتە  webchi.no/rg. ئەگەر دۆمەینەکەت بە شێوازی ئاسایی خۆی تۆمار کراوە، لەوانەیە پێکەوەنانی بەشەکان چارەسەرییەکی باش بێت.

٤، SuggestName (بەستەر: http://suggest.name)
https://www.webchin.org/v3-images/babet/10-domain-generator/suggest-name-web-2-0.png
ئامرازێکی دیکەیە بۆ پێکەوەنانی چەند پیت/وشەیەک بۆ درووستکردنی دۆمەینێک. بە پێکەوەنانی وشەی kurd و لیستەیەک وشەی بواری ئای‌تی ناوی وەک لیستەی خوارەوە درووست دەکات،

kurdcast
kurdcube
kurdigita
kurdfeed
kurdfire
kurdology
kurdspace
kurdspan
kurdtechnica
kurdware
kurdwire
kurdworks


ئامرازی سەرەوە لە خۆیدا چەندین لیستەی جیاوازی لە خۆ گرتووە لە بوارە جیاوازەکان کە دەتوانیت لەگەڵ وشەیەکی خۆت تێکەڵاوی بکەیت بۆ درووستکردنی دۆمەین.

٥، Bust A Name (بەستەر: http://www.bustaname.com)
https://www.webchin.org/v3-images/babet/10-domain-generator/bust-a-name-domain-tool.png
ئەم ئامرازە لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی Domain Search بۆ پێکەوەنانی وشە بۆ درووستکردنی دۆمەین و گەڕانی ڕاستەوخۆ بۆ ئاساتی تۆمارکراویی دۆمەینە درووستکراوەکان. بۆ درووستکردنی دۆمەینەکان پێویستە بۆ خۆت لیستەیەک وشە بنووسیت کە ئامرازی ناوبراو پێکەوەیان دەنێت و دۆمەینەکانیان لێ درووست دەکات.

پێکهاتەی دووەمی ئامراز Domain Maker ـە کە بە/بەبێ نووسینی وشە دۆمەینت بۆ درووست دەکات، لە کاتی درووستکرندا دەتوانیت لە ٥ پیت یان زۆرتر هەڵبژێریت، لە سەر هەڵبژاردنە ئاساییەکان ئامرازی ناوبراو هەوڵ دەدات دۆمەین درووست بکات کە خوێندنەوە و بەبیرهاتنەوەیان ئاسان و ئاسایی بێت، ئەگەر لەسەر ئەو شێوازە دۆمەینت بۆ درووست نەبوو دەتوانیت هەڵبژاردەی Less Natural هەڵبژێریت کە دۆمەین درووست دەکات بەبێ لەبەرچاوگرتنی شێوازی خوێندنەوە یان ئاسایەتیان.

ئامرازەکانی سەرەوە تەنیا سەرچاوە نین بۆ درووستکردنی دۆمەین، لەوانەیە بەستەرەکانی خوارەوەش سوودیان هەبێت،
http://geek.name
http://www.nameboy.com
https://www.moniker.com/domainname.jsp
http://instantdomainsearch.com
http://domaintyper.com

ئەگەر ئامرازێکی دیکەی بەسوود پێدەزانیت، تکایە لە بوچوونەکان بینووسە.
کۆتایی.

تكایه‌ هه‌ژمارێك درووست بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت بۆچوون بنووسیت، كرته‌ له‌ ئێره‌ بكه‌ بۆ درووستكردنی هه‌ژمار
syronz2014-01-05

زۆر مۆهیمە لە هەمۆۆ شۆنێک دۆمەین نەنوسین! هەیە سایتێک کە ئێوە ناوەکە داخل بکەن ئەگەر دوجار یان سێ جار ناوەکە بنوسین بۆخۆیان رجیستری دەکەن
من تەنیا باوەرم بە http://www.whois.com هەیە