فێربوونی PHP به‌ زمانی كوردی سۆرانی 2016
کۆرسی فێربوونی PHP - پهپ لە وێبچن کە بڕیاربوو ساڵی ڕابردوو بڵاوبکرێتەوە بە شێوەی نووسراوەیی و ڤیدیۆیی، ئێستا بۆ ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن ئەندامی چالاکی مەکۆکانی وێبچن ـەوە، بەڕێز ڕێنوار بە فۆرماتی ڤیدیۆی کورت و پوخت ئامادە کراون.
ڤیدیۆکان کورت و خێران، مەبەستیان گەیاندنی زانیارییە بنەڕەتییەکانی PHP ـە وەک زمانێکی داڕشتنی وێب و ئێوەش بتوانن بە کەمترین کات بگەنە ئەنجامی مەبەستتان. لەگەڵ هەبوونی هەر پرسیار و تێبینییەک سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆرسەکە، تکایە سەردانی مەکۆکانی وێبچن بکە و لەوێدا بنووسە.
ڤیدیۆی نوێی پەیوەندیدار بە ئەم بەشە لە داهاتوودا هەر لە ئێرە دادەنێین، بەڵام بۆ ئەوەی خێراتر نوێکارییەکانت پێبگات، دەتوانیت ببیتە هاوڕێی کەناڵی وێبچن لە یوتیوب بۆ وەرگرتنی نوێترین ڤیدیۆکان لە کاتی بڵاوبوونەوەیان.
PHP 1 Definition پێناسە
پێناسەی سەرەتایی PHP بۆ داڕشتنی وێب
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە: 2016-10-31 - کاتی ڤیدیۆ: 1:06
PHP 2 Installation دامەزراندن
دامەزراندن و ڕاهاتن لەگەڵ PHP بۆ داڕشتنی پرۆژەی وێب
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە: 2016-10-31 - کاتی ڤیدیۆ: 2:31
PHP 3 Basics بنەماکان
فێربوونی بنەماکانی زمانی PHP بۆ داڕشتنی وێبی داینامیک
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە: 2016-10-31 - کاتی ڤیدیۆ: 1:15
PHP 4 Output وەدەرنانی داتا
چۆنیەتی نووسین و پیشاندانی داتا بە زمانی PHP بۆ داڕشتنی وێب
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە: 2016-10-31 - کاتی ڤیدیۆ: 2:59
PHP 5 Variables گۆڕاوەکان
کارکردن لەگەڵ Variables یان گۆڕاوەکان لە زمانی PHP
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە: 2016-10-31 - کاتی ڤیدیۆ: 4:01
PHP 6 Global Variables گۆڕاوە گشتییەکان
کارکردن و بەکارهێنانی گۆڕاوە گشتییەکانی PHP
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە: 2016-10-31 - کاتی ڤیدیۆ: 1:19