Bootstrap لەسەر بناغەیەکی پتەو داڕێژراوە کە کاری پەرەپێدانی داهاتوویی پرۆژەش ئاسانتر دەکاتەوە، کۆمەڵێک داڕشتەی جوان و مۆدێڕنی لە خۆ گرتووە بۆ دووگمە، وێنە، فۆرم و پێکهاتەکانی دیکەی پەڕەکانی وێب.
پێناسکردنی Bootstrap لە چەند دێڕێکدا بە تەواوی کارێکی ئاسان نابێت، پێشنیار دەکەین چاو لە پەڕەی سەرەکی بکەیت کە نموونەی هەموو پێکهاتەکانی تێدایە لەگەڵ نموونە کۆد بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانیان لە نێو پرۆژەکەت.
لە وەشانی RTL دا دەستکاری پەڕگەی CSS ـمان کردووە بە شێوەیەک کە بە درووستی نووسراوەکانی ڕاست بۆ چەپ پیشان بدات لە هەموو وێبگەڕەکاندا. دەستکاری پێکهاتەکانی دیکە نەکراوە و ئەم وەشانە هەموو تایبەتمەندییەکانی وەشانی بنەڕەتیی لە خۆگرتووە لەگەڵ شێوازی بزۆک Responsive.