ژ.ب ٤٢٣٧

کارکردن و گۆڕینی فۆرماتی ڕێکەوت لە PHP & MySQL


کات و تۆمارکردنی ڕێکەوتی ڕوودان و تۆماربوونی بابەتێک / Record ـێک لە نێو بنکەی دراوە پاشەکەوت کردن یەکێک لە ئەو خاڵانەیە کە پێم وایە لە هەموو پرۆژە و ماڵپەڕێکدا هەیە و بوونی پێویستە، تۆمارکردنی ئەو خاڵە مێژووی گرینگی ئەو ڕوودانەیە.

کارکردن لەگەڵ ڕێکەوت و کات لە PHP و MySQL

زۆر جارێک وا ڕێکخراوە کە ڕێکەوتەکە بە شێوەیەکی دیاریکراو پاشەکەوت کراوە، بۆ نموونە وەک Timestamp یان Datetime کە دوو شێوازن بۆ چۆنیەتی پاشەکەوتکردنی ئەو جۆرە داتایە لە نێو داتابەیزدا، بەڵام چۆن بتوانین کار بکەین لەگەڵ ئەو فۆرماتانە؟ ئێمە ڕێکەوتمان بە شێوەیەکی دیاریکاو لە داتابەیزدا هەیە، چۆن بتوانین بیگۆڕین بۆ شێوازێکی دیکە لە کاتی پیشاندانی ڕێکەوت و کاتەکەدا لە نێو ماڵپەڕ و پرۆژەکەمان بە شێوەیەکی دیکە کە دەمانهەوێت؟ لە ئەم بابەتەدا هەوڵ دەدەم بە یەک دوو نموونە کۆدی کەم و خێرا وەڵامی ئەو پرسیارە بنووسم.


کارکردن لەگەڵ فۆرماتکردنی ڕێکەوت لە MySQL


کاتێک Field ـێک لە داتابەیز بە جۆری Timestamp داڕێژرابێت ڕێکەوت و کات لە خۆ دەگرێت بە شێوەی

2017-02-01 00:00:00

بە دوو شێواز دەتوانین لە کاتی بانگکردنی ئەو ڕێکەوت و کاتە گۆڕانکاری بەسەردا بهێنین، یەکەم وەک بەشێک لە SQL Query ـەکە، کە دەتوانین شتێکی وەک Query خوارەوە بنووسین، لە MySQL دا Function ـێک هەیە بە ناوی DATE_FORMAT کە ئەو کارانە ئاسان دەکاتەوە.

SELECT babet_serderr, hawpol, DATE_FORMAT(rekewt,'%d-%m-%Y') AS rekewt_niwe FROM babet;

لە Query سەرەوە داوام کردووە کە تەنیا ساڵ، مانگ و ڕۆژی ڕێکەوتم بۆ بهێنرێت، بە هەبوونی ژمارەی سفر لە پێش ژمارەی یەکەی مانگ و ڕۆژ. بۆ نموونە 2017-02-01. بە ئەو شێوەیە هەر لە سەرەتای Query ـەکەوە ئەو کارەمان جێبەجێ کردووە و چیتر پێویست ناکات لە PHP دا کۆدی تایبەتی بۆ بنووسین.


زانیاری تەواو و هەروەها چۆنیەتی بەکاربردن و ڕێکخستنی فۆرماتی ڕێکەوت لەسەر ئەو بنەمایە لە بەستەری خوارەوە هەیە،
https://dev.mysql.com/doc/refman/5.5/en … tions.html

وەک لە بەستەری سەرەوە ڕوونە، MySQL کۆمەڵێک Function ی دیکەی لە ئە پەیوەندیەدا هەیە کە کاری تایبەت تر جێبەجێ دەکەن و بە فۆرماتێکی دیاریکراو دەتوانێت ڕێکەوتێک ڕێکبخات، بۆ نموونە بۆ ئەوەی ڕێکەوتێک لەسەر ستانداردی ڕێکەوت نووسین لە ئەوروپا فۆرمات بکەین، دەتوانین Function ی GET FORMAT بەکار ببەین و نرخی EUR پێ بدەین، بۆ نموونە،

SELECT babet_serderr, hawpol, DATE_FORMAT(rekewt,GET_FORMAT(DATE,'EUR')) AS rekewt_niwe FROM babet;

دیارە هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە نموونەی سەرەوەم نووسیووە ئەوەیە بیخەمە ڕوو کە ئەو شێوازە لەوانەیە لە هەموو کاتێک دا گوونجاو نەبێت، ئەگەر دواتر ویستت ئەو ڕێکەوتە بگۆڕیت بۆ شێوازێکی دیکە دەبێت دیسانەوە داوای ڕێکەوتەکە بکەیتەوە واتە لە Query ـەکە دا جارێکی دیکە داوای خانەی rekewt بکەیتەوە و لە PHP دا فۆرماتی تایبەتی بەسەردا بسەپێنیت. بەڵام ئەگەر Query ـەکە بە شێوەی ئاسایی خۆی بنووسین،

SELECT babet_serderr, hawpol, rekewt FROM babet;


کارکردن لەگەڵ ڕێکەوت و فۆرماتکردنی لە PHP دا


لە PHP دا لە هەر شوێنێک کە ویستمان فۆرماتی ئەو ڕێکەوتە بگۆڕین، دەنووسین، Function ـێکی هاوشێوەمان هەیە و بە هەمان ناو بەڵام بە پیتی بچووک دەنووسرێت، date_format، دیارە لە PHP دا لە پێشدا دەبێت ڕێکەوتەکەمان وەک Object ـێک پێناس بکەین و دواتر فۆرماتی بەسەردا دەسەپێنین.

<?php
$rekewt=date_create($row['rekewt']);
echo date_format($rekewt,"d-m-Y");
?>

لە نموونەی سەرەوە لە هەنگاوی یەکەم دا بە بەکاربردنی create_date خانەی rekewt ـمان وەک ڕێکەوت پێناس کردووە، ئەگەر لە بەر هەر هۆکارێک نەیتوانی خانەکە وەک ڕێکەوت ئامادە بکات و بینێرێتە هەنگاوی داهاتوو کە فۆرمات کردنییەتی، بە FALSE وەڵام دەداتەوە. بە بینینی وشەی FALSE واتە هەڵەیەک هەیە لەگەڵ خانەی ڕێکەوتەکەت.

ئەنجامی نموونەی سەرەوەی PHP هەر هەمان دەبێت وەک نموونەی یەکەم لە MySQL، چوونکە وەک دەبینین هەردوو فۆرماتەکە بە هەمان ستایڵ نووسراون، ئەگەر بمانەوێت لە باتی 2017-02-01 بنووسرێت February 1, 2017، فۆرماتی دەکەین بە،

<?php
$rekewt=date_create($row['rekewt']);
echo date_format($rekewt,"F d, Y");
?>

ئەگەر کێشەی نەبوو، لە هەنگاوی دواتریدا بە هەمان هاوشێوەی MySQL ئەو ڕێکەوتە بە فۆرماتە ویستراوەکەماندا تێدەپەڕێنین.

شێوازی زۆرتر بۆ فۆرمات کردنی ڕێکەوت لە PHP پەیوەستە بە date ی ئاساییەوە و لە بەستەری خوارەوە زانیاری زۆرتر هەیە،
http://php.net/manual/en/function.date.php

کۆتایی

بۆچوون نووسین ناچالاك كراوه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
shvan mhamad2017-03-26

ده‌ستت خۆش بێت

ڕێنوار2017-02-24

Destxosh kak aso, ba heway away la babateki nwe baseki tawawy barwar bkait w jyawazi lanewan datetime w timestamp la php da