چاودێریكردنی MySQL Server له سیسته‌می ویندۆز
چاودێریكردنی ڕاژه‌كاری MySQL یه‌كێك له گرینگ‌ترین هه‌نگاوه‌كانی پاراستنی ڕاژه‌كاری بنكه‌ی دراوه‌یه، به ئاگاداربوونه‌وه له‌وه‌ی كه له‌سه‌ر ڕاژه‌كار چ ڕووده‌دات ده‌توانرێت له داواكاریی گوومانلێكراو هه‌روه‌ها كێشه‌دار بكۆڵرێته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی داهاتوویی.
ئامرازه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی سه‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتیی بۆ ڕێكخراو و كۆمپانیای گه‌وره به‌رهه‌م هێنراون به نرخێكی گران كه له‌وانه‌یه بۆ به‌كارهێنه‌ری ئاسایی گوونجاو نه‌بێت بۆ كڕین و به‌كارهێنانیان.
له ئه‌م بابه‌ته‌دا به ٢ هه‌نگاو شێوازی سه‌ره‌وه ڕوون ده‌كه‌مه‌وه كه له هه‌نگاوی یه‌كه‌م دا ده‌بێت General Queries Log File چالاك بكه‌ین له MySQL بۆ تۆماركردنی هه‌موو Query ـه‌كان كه ده‌نێردرێن بۆ ڕاژه‌كار. له هه‌نگاوی دووه‌م دا به یه‌كێك له دوو پرۆگرامی جیاواز ده‌توانرێت چاودێری په‌ڕگه‌ی Log بكرێت به شێوه‌یه‌ك كه ده‌سته‌به‌جێ و خۆكارانه نوێ ده‌بێته‌وه بۆ پیشاندانی نوێترین و دواترین Query نێردراو بۆ ڕاژه‌كار.
هه‌نگاوی یه‌كه‌م: چالاك كردنی General Queries Log File
my.ini بكه‌وه و دێڕی خواره‌وه له نێو په‌ڕگه‌كه‌دا زۆر بكه،
log=C:/mysql/data/mysql_queries.log
MySQL Server دووباره ههڵبكهوه / Restart.
له نێو بوخچه‌ی data په‌ڕگه‌یه‌ك به ناوی mysql_queries.log درووست ده‌بێت كه هه‌موو Query ـه‌كان له خۆ ده‌گرێت.
هه‌نگاوی دووه‌م: دامه‌زراندنی Tail for Win32 بۆ چاودێری كردنی په‌ڕگه‌ی mysql_queries.log و ئاگاداربوونه‌وه له گۆڕانكارییه‌كانی
داگرتنی Tail for Win32
پاش دامه‌زراندنی پرۆگرامی ناوبراو، كرته له File و دواتر Open بكه، په‌ڕگه‌ی mysql_queries.log بكه‌وه، به ئه‌و شێوه‌یه له كاتی درووستبوونی هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك ڕاسته‌وخۆ پرۆگرامی Tail له په‌نجه‌ره‌ی په‌یوه‌ندیدار به mysql_queries.log پیشانی ده‌دات.
تێبینی: ئه‌گه‌ر وه‌ك زۆرینه‌مان پرۆگرامی Notepad++ دامه‌زراوه له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه‌ت، ئه‌و كات پێویست به دامه‌زراندنی Tail ناكات، Notepad++ هه‌مان كار جێبه‌جێ ده‌كات.
له به‌شی Perefrences دا كرته له Misc بكه، Update Silently چالاك بكه. ئێستا ئه‌گه‌ر هه‌مان په‌ڕگه‌ی mysql_queries.log بكه‌یته‌وه Notepad++ به هه‌مان شێوه‌ی Tail خۆكارانه په‌ڕگه‌ی ناوبراو Refresh ده‌كات و هه‌موو كات دواترین و نوێترین گۆڕانكارییه‌كان پیشان ده‌دات.
كۆتایی.
نووسه‌ر: ئاسۆ نادری