ژ.ب ٢٤٩٠

Rich Snippets بەکار ببە بۆ باشتر کردنی دەرکەوتنی ماڵپەڕ لە ئەنجامی گەڕان


Rich Snippets بەکار ببە بۆ باشتر کردنی دەرکەوتنی ماڵپەڕ لە ئەنجامی گەڕان

لە پێشدا پێویست دەکات Rich Snippets شی بکەینەوە کە مەبەست لە تەرمی ناوبراو چییە و کات و شوێنی بەکارهێنانی لە کوێ و کەی دا درووستە.

بە بەکاربردنی Rich Snippets وێبداڕێژ دەتوانێت هەندێک زانیاری دیاریکرا و هەروەها گرینگ ڕاستەوخۆ لە ئەنجامەکانی گەڕان دا پیشان بدات کاتێک بەکارهێنەرێک بە دوای وشەیەکی دیاریکراودا دەگەڕێت. بەردەوامبە لە خوێندنەوە بۆ باشتر ڕوون بوونەوەی Rich Snippets.

نموویەکی زیندوو،
ماڵپەڕی imdb.com سەرچاوەیەکی پڕ بە زانیارییە سەبارەت بە فیلم، فیلمسازان و هونەرمەندانی دیکە... یەکێک لە کارە گرینگەکانی ماڵپەڕی ناوبراو پلەبەندی کردنی زۆرینەی ئەو فیلمانەیە کە لە جیهان دا بڵاو دەبنەوە. بە واتایەکی دیکە بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرنی ماڵپەڕی ناوبراو بە هۆکاری زانینی پلەی فیلمێک سەردانی imdb.com دەکەن.

بۆ ئەوەی imdb.com بتوانێت بە شێوەیەکی خێراتر زانیاری سەبارەت بە پلەبەندی، پێشبینییەکی فیلم و هەندێک زانیاری دیکە بخانە بەر چاوی بەکارهێنەرانی، سوود لە Rich Snippets وەردەگرن کە هاوکاریان دەکات بۆ پیشاندانی ئەو زانیارییانە ڕاستەوخۆ لە ئەنجامی گەڕان بۆ نموونە لە google.com.

ئەگەر لە google.com گەڕانێک جێبەجێ بکەین بە دوای فیلمی Magnolia کە لە ساڵی ١٩٩٩ بەرهەم هێنراوە و لە خوارەوەی ئەنجامی تایبەت بە بەستەری imdb.com دا پلەبەندی فیلمی ناوبراو ڕاستەوخۆ دەبینین، هەروەها ژمارەی دەنگەکاند و هتد... لە هەندێک کاتدا زانیاری سەبارەت بە ئەکتەر، دەرهێنەر و کارمەندانی دیکەش پیشان دەدات. (وێنەی ژمارە ١)


وێنەی ژمارە ١، نموونەیەکی Rich Snippets لە ماڵپەڕی imdb.com و چۆنیەتی دەرکەوتنی
لە ئەنجامی گەڕان


ئایا imdb.com یان من وەک وێبداڕێژ دەتوانم هەموو جۆرە زانیارییەکان بە بەکاربردنی Rich Snippets پیشان بدەم؟
نەخێر، Rich Snippets بە مەبەستی دەرخستنی هەندێک زانیاریی ڕوون و خێرا بەکاردەبرێت و گەڕۆکەکان بۆ نموونە گووگڵ لیستەیەکی دیاریکراویان بڵاو کردوەتەوە کە چ جۆرە زانیارییەک دەکریت پیشان بدرێت. لە بەستەری خوارەوە زانیارییەکان بە زمانی ئینگلیزی هەن،
http://support.google.com/webmasters/bin/answer.py?hl=en&answer=99170

بە کورتی دەتوانرێت Rich Snippets بەکار ببرێت بۆ پیشاندانی هەندێک زانیاریی وردتر سەبارەت بە ئەو پەڕەیەی کە لە ئەنجامی گەڕان دا دەردەکەوێت، بۆ نموونە ئەگەر لە ماڵپەڕدا بەرهەمێک هەبێت دەتوانرێت زانیاری سەبارەت بە خاوەن بەرهەم، ڕێکەوتی بەرهەم هێنان، ئەگەر پلەپەندی هەبێت ئەوا دەربخرێت و هتد... کە بەکارهێنەر پێش کرتە کردن و کردنەوەی بەستەر هەندێک زانیاری خێرا ببینێت.

چۆنیەتی دەستبەکار بوون و بەکاربردنی Rich Snippets
Rich Snippets بە ٣ شێوازی ڕێکدەخرێت/دەنووسرێت، Microdata, Microformats و هەروەها RDFa. لە گەڕۆکی گووگڵ پێان باشە کە لەسەر بنەماکانی Microdata بنەماکانی Rich Snippets بۆ ماڵپەڕ ڕێکبخرێت.

دادەنێین ماڵپەڕێکمان هەیە کە کۆمپیوتەری تێدا دەفرۆشرێت، دەمانهەوێت هەندێک وردە زانیاریی لەوانە پلەبەندی، ڕێکەوتی بەرهەم هێنان و کۆمپانیای بەرهەم هێنەر ڕاستەوخۆ لە پەڕەی ئەنجامی گەڕان دا پیشان بدەین.
HTML Markup ی بەرهەمێک (کۆمپیوتەرێک) بە شێوازی خوارەوەیە،

<!DOCTYPE html>

<html>
<head>
<meta charset="utf-8"/>
<title>کۆمپیوتەرێک بۆ فرۆشتن</title>
</head>
<body>
<div class="berhem">
<span class="name">کۆمپیوتەرێک</span>
<span class="company">Lenovo</span>
<div class="berhem-info">
<span class="pile">4.4</span>
<span class="description">کۆمپیوتەرێکی زۆر چاکی کۆمپانیای Lenovo بە نرخێکی گوونجاو</span>
<span class="nirx">نرخ 975</span>
</div></div>
</body>
</html>


دێڕەکانی سەرەوە ئەو زانیارییەیان لە خۆ گرتووە،
١، ناوی بەرهەم
٢، ساڵی بەرهەم هاتن
٣، پلەبەندی، لەم ئەم نموونەدا تەنیا وێنەیەکمان هەیە کە بریتییە لە ٥ ئەستێرە
٤، ناوی کۆمپانیای بەرهەم هێنەر نووسراوە

کۆدەکانی سەرەوە دەستکاری دەکەین بە شێوەیەک کە زانیارییەکانی ژ١ تا ژ٤ وەک Rich Snippets دەربکەون،

<!DOCTYPE html>

<html>
<head>
<meta charset="utf-8" />
<title>کۆمپیوتەرێک بۆفرۆشتن</title>
</head>
<body>
<div class="berhem" itemtype="http://data-vocabulary.org/Product">
<span class="name" itemprop="name">کۆمپیوتەرێک</span>
<span class="company" itemprop="brand">Lenovo</span>
<div class="berhem-info">
<span itemprop="review" itemtype="http://data-vocabulary.org/Review-aggregate">
<span itemprop="rating">4.4</span>
</span>
<span itemprop="description">کۆمپیوتەرێکی زۆر چاکی کۆمپانیای Lenovo بە نرخێکی گوونجاو</span>
<span itemprop="offerDetails" itemscope itemtype="http://data-vocabulary.org/Offer">
<meta itemprop="currency" content="USD" />$<span itemprop="price">975</span></span>
</div></div>
</body>
</html>




دەتوانین کۆدی سەرەوە لە ئامرازی گووگڵ بۆ تاقیکردنەوەی Rich Snippets تاقی بکەینەوە و ئەنجامەکەی ببینین (وێنەی ژمارە ٢)


وێنەی ژمارە ٢، ئەنجامی کۆدەکانمان


بەستەری ئامرازی تاقیکردنەوەی Rich Snippets.
http://www.google.com/webmasters/tools/richsnippets

وەک دەبینین بە زۆرکردنی چەند دێڕ کۆدێک بۆ پەڕەیەکی ئاسایی HTML دەتوانین هەندێک زانیاری بە شێوەیەکی خێراتر بخەینە بەرچاوی میوانانی ماڵپەڕ.
شایەنی باسە Rich Snippets تەنیا دەبێت بینراو بێت بۆ گەڕۆکی وێبی وەک گووگڵ بۆ درووست دەرکەوتن.

lلە بەستەری خوارەوە دەتوانیت درێژە بە خوێندنەوەت بدەیت سەبارەت بە Rich Snippets،
http://support.google.com/webmasters/bin/answer.py?hl=en&answer=99170

نووسەر: ئاسۆ نادری
تكایه‌ هه‌ژمارێك درووست بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت بۆچوون بنووسیت، كرته‌ له‌ ئێره‌ بكه‌ بۆ درووستكردنی هه‌ژمار