سه‌لام.
Composer ئامرازێكه به‌كاردێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پاكێچ و لایبرهریهكانی PHP.. سوودی ئه‌و ئامرازه له‌وه‌یه كه ڕێت پێ ده‌دا بۆ دابه‌زاندنی ته‌واوی ئه‌و لایبرهریانی كه بۆ PHP نووسراون له‌سه‌ر شێوازی Composer..
پاكێج و لایبرهریهكان له http://packagist.org به‌رده‌ستن..
بۆچی به‌كاری بێنم؟
وا داده‌نێم تۆ له پڕۆژهكت پێویستت به ئامرازێكه بۆ خوێندنه‌وه و گۆڕینی Excel فایل بۆ Array ی PHP كه ده‌توانی پاكێجی PHP Office به‌كاربێنی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له هه‌مان كاتیش‌دا ڕه‌نگه پێوهستت به ORM ێكی وه‌ك Doctrine بۆ په‌یوه‌ست بوون و كۆنترۆڵكردنی داتابه‌یسه‌كه‌ت.. ئاسایی خۆت دێی په‌ڕگه‌كانی هه‌ردوو پاكێج داونلۆد ده‌كی پاشان زیادیان ده‌كه‌ی بۆ پرۆژه‌كه‌ت و هه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك كه كاری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی..
ناخۆش نیه ئه‌و هه‌موو Require كردنه؟؟
له ڕێی Composer ده‌توانی هه‌ردوو پاكێج دابه‌زێنیت بێ ئه‌وه‌ی خۆت كۆده‌كان داونلۆد بكه‌ی و بیانهێنی بۆ په‌ڕه‌كانت، ئه‌و هه‌ردووكیان داده‌به‌زێنێ بۆ ناو سیسته‌می خۆی و بانگكردنیان بۆ ناو په‌ڕگه‌ی autoload.php، كاتێكیش بته‌وێ بانگی پهڕهكاتیان بكه‌ی ئه‌وا ته‌نیا په‌ڕه‌گه‌ی autoload.php بانگ ده‌كه‌ی... بێنه پێش چاوت چه‌ندان پاكێجت هه‌بێ!
لۆگۆی Composer
دابه‌زاندن
بۆ Windows خۆیان دهبهزێنهرێكیان بۆ دروست كردووه ئه‌توانی به ئاسانی دایبه‌زێنی لێره
https://getcomposer.org/doc/00-intro.md … on-windows
بۆ Mac OSX یان Linux به‌و شێوازه دادهبزێنرێ..
١- له ڕووتی command line ئه‌و كۆدانه بنووسه.
php -r "copy('https://getcomposer.org/installer', 'composer-setup.php');"
php -r "if (hash_file('sha384', 'composer-setup.php') === 'a5c698ffe4b8e849a443b120cd5ba38043260d5c4023dbf93e1558871f1f07f58274fc6f4c93bcfd858c6bd0775cd8d1') { echo 'Installer verified'; } else { echo 'Installer corrupt'; unlink('composer-setup.php'); } echo PHP_EOL;"
php composer-setup.php
php -r "unlink('composer-setup.php');"٢- پاشان بۆ كاركردنی به Global ی بیگوازه بۆ بووخچه‌ی bin له‌ڕێی
mv composer.phar /usr/local/bin/composerیاخود ئه‌توانی له‌ڕێی apt, yum یان brew دایبه‌زێنی بۆ لینوكس یان ماك..
ئێستا گه‌ر كۆماندی Composer له Terminal یان CMD بنووسی ده‌بێ شتێكی وا نیشان بدا 
به‌كار هێنان
سه‌ره‌تا له‌ناو بوخچه‌ی پرۆژه‌كه‌ت له terminal ده‌بی Composer بناسێنی له‌ڕێی
composer initداوای چه‌ند زانیاریه‌كت لێ ده‌كات به پێی ویستی خۆت پڕیان بكه‌وه..
بۆ زیادكردنی هه‌ر پاكێجێ سوود له كۆماندی composer require package-name وه‌ر ده‌گیرێ، بۆ نموونه پاكێجی faker زیادی پرۆژه‌كه‌م ده‌كه‌م كه باكاردێی بۆ درووستكردنی نووسنی ناراست بۆ تاقیكردنه‌وه..
composer require fzaninotto/fakerئێستا بۆ زیادكردنی بۆ په‌ڕه‌ی PHP یه‌كه‌ت به‌و شێوازه بانگ ئه‌كرێ
require 'vendor/autoload.php';نموونه‌یه‌ك له پهكار هێنانی پاكێجه‌كه
<?php
require 'vendor/autoload.php';
$faker = Faker\Factory::create();
echo $faker->text;كۆدی تاقیكاری له GitHub
https://github.com/kardoqadir/what-is-composer