ژ.ب ١٥١٢

Facebook Instant Articles، پێناسە، بەکارهێنان و چالاک کردنی لە ماڵپەڕدا


Instant Articles : واتا وتار یاخود بابه‌تی ده‌ستبه‌جێ، یان ڕاسته‌وخۆ، ئه‌م زاراوه‌یه‌ له‌ جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای ئینته‌رنێتدا، كۆمپانیای فه‌یسبووك به‌كاری هێناوه‌ بۆ یه‌كێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌ویش به‌رهه‌می Instant Articles ـه‌، وه‌كوو ڕوونه‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك یه‌كه‌مین تۆڕه‌ تا ئێستا زۆرترین به‌كار هێنه‌ری هه‌بێت له‌ سه‌ر ئاستی جیهاندا.

Instant Articles بۆچی به‌كار دێت؟
بێگومان ئێمه‌ی ویبداڕێژ هه‌میشه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ خێرا ترین ماڵپه‌ڕ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، بۆ ده‌زگایه‌ك یاخود لایه‌نێك، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ڕه‌نگه‌ به‌كار هێنه‌رانی فه‌یسبووك زۆر تاقه‌تی كردنه‌وه‌ی بابه‌تی ماڵپه‌ڕه‌كانیان نه‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و لۆده‌ زۆره‌ی له‌ نێوان سێرڤه‌ر و به‌كار هێنه‌ر درووست ده‌بێت، تا ده‌كرێته‌وه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌خایه‌نێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ دڵخوازان و خوێنه‌رانی تا ڕاده‌یه‌ك له‌ده‌ست بدات و بابه‌تێك زۆر گرنگ نه‌بێت به‌ لایه‌وه‌ نه‌ی خوێنێته‌وه‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیای فه‌یس بووك له‌ پرۆژه‌ی نوێیدا بۆ developer ـانی بواری ویبداڕشتن، خزمه‌تگوزاری نوێی "Instant Articles" ـی خسته‌ به‌رده‌ست كه‌ پێشتر ته‌نها بۆ چه‌ند شوێنیك كارا بوو به‌ڵام ئێستا بۆ هه‌موو كه‌سێك كارا كراوه‌و ده‌توانن ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ به‌كار بهێنن بۆ ماڵپه‌ڕه‌كانیان، فەیسبووک پشت بە HTML5 ده‌به‌ستێت بۆ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كان كه‌ وا ده‌كات بابه‌ته‌كانی ماڵپه‌ڕ به‌ كه‌متر له‌ چركه‌یه‌ك بۆ بكاته‌وه‌، پاش جێبه‌جێكردنی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌نها له‌سه‌ر سیسته‌می ئایۆس و ئه‌ندرۆید كار ده‌كات.

چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی Instant Articles بۆ ماڵپه‌ڕه‌كانمان.
بێگومان دامه‌زراندنی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك سكرێپته‌، ئه‌توانن له‌م به‌سته‌ر لینكه‌وه‌ سه‌ردانی سكریپتی پشتگیریكراو بكه‌ن كلیك لێره‌ بكه‌ ، له‌ ئێستادا ئێمه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ته‌نها له‌سه‌ر سكرێپتی وۆردپرێس ده‌كه‌ین.


وێنەی نموونەی Facebook Instant Articles

  • په‌یجی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت دیاری بكه‌.


  • په‌یوه‌ندی ببه‌سته‌ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت و په‌یجه‌كه‌ت، تكایه‌ سه‌ره‌تا كۆده‌كه‌ بخه‌ره‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌م پاشان Claim URL بكه‌.


چالاک کردنی بەستەر لە Facebook Instant Articles

ئه‌و كۆده‌ی پێت ده‌درێت له‌ نێو په‌یجه‌كه‌ ده‌بێت بیخه‌یته‌ نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ته‌وه‌ له‌ نێوان تاگی <head> دای بنێیت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌توانیت پشت به‌ پێوه‌كراوی Header and Footer Scripts ببه‌ستیت، یاخود پشت به‌ ڕووكاری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ببه‌ستیت.

له‌كاتی به‌كارهێنانی پێوه‌كراوه‌كه‌دا، پاش چالاك كردنی پێوه‌كراوه‌كه‌، ده‌بێت كۆده‌كه‌ له‌ "header" ـی پێوه‌كراو دابنێیت.
له‌كاتی به‌كار هێنانی <head> ـی ڕووكاره‌كه‌تدا ده‌توانیت به‌م شێوه‌یه‌ كاره‌كه‌ت ئه‌نجام بده‌یت.
دانانی کۆدی Facebook Instant Articles لە بەشی head ی ماڵپەڕ

١،  دوای په‌یوه‌ندی په‌یستن تۆ پێویسته‌ پێوه‌كراوی فه‌رمی Instant Articles دا بمه‌زرێنیت بۆ وۆردپرێسه‌كه‌ت، پاش دامه‌زراندن و چالاك كردن.
دامەزراندنی پێوەکراوی Facebook Instant Articles بۆ سکریپتی WordPress

٢،  چونه‌ژووره‌وه‌ به‌ App ID بۆ نێو Developers App له‌ نێو پێوه‌كراوه‌كه‌تدا.
پەیوەست کردن و چوونەژوورەوە بۆ سیستەمی Facebook Instant Articles

بۆ زانینی App ID یه‌كه‌ت.
زانین و وەدەستهێنانی App ID تایبەت بە Facebook Instant Articles

٣، بچۆره‌ ژووره‌وه‌ بۆ نێو ئه‌كاونتی فه‌یس بووكه‌كه‌ت
چوونەژووروە بۆ هەژماری تایبەت بە فەیسبووک

٤، پێویسته‌ پێشتر هه‌موو كاره‌كانت ئه‌نجام دابێت بۆ ئه‌وه‌ی چالاك كردن دروست بێت له‌ نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌تدا.
ئەنجامی پرۆسەی چالاک بوون لە نێو ماڵپەڕدا

٥، Developers App ـێك درووست بكه‌، ئه‌گه‌ر دروست نه‌كرابوو، چونكه‌ هه‌ندێك جار خۆكارانه‌ ئه‌پپ یێك دروست ده‌بێت بۆ كاره‌كه‌ت، ئه‌گه‌رنا خۆت دروستی بكه‌ و ڕێكخستنه‌كانیش وه‌كوو ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌.

٦، پاش دروست كردنی App  ده‌چینه‌ سه‌ر  Settings .
درووستکردنی App

٧، Platform ـێك زیاد بكه‌، پاش گرته‌ كردن له‌سه‌ر +Add Platform ، گرته‌ له‌سه‌ر Website بكه‌.
درووستکردنی Platform

٨، زیاد كردنی به‌سته‌ر لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌ App Domains و Site URL ، پاشان Save Changes بكه‌.
درووستکردن و زۆرکردنی بەستەری ماڵپەڕ لە App Domains

تێبینی: زیاد كردن و ڕێكخستنی Developers App ، گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ بۆیه‌ گرنگی پێ بده‌، و بیخه‌ره‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌می كاره‌كانته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دواتر گرفتت بۆ دروست نه‌كات.

  • دووباره‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ په‌یجه‌كه‌مان بۆ زیادكردنی RSS ـی ماڵپه‌ڕ، پێویسته‌ ئه‌و ناونیشانه‌ی زیادی ده‌كه‌یت به‌م شێوه‌یه‌ بێت


http://www.example.com/feed/instant-articles


یان

http://www.example.com/instant-articles


تكایه‌ پێش  زیاد كردنی RSS ـی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌ نێو په‌یجه‌كه‌ت، تێستی به‌سته‌ره‌كه‌ت بكه‌ تاوه‌كوو دلنیا بیته‌وه‌ له‌ كار كردنی.
درووستکردن و زۆرکردنی بەستەری تایبەت بە RSS ی ماڵپەڕ

له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا وه‌ڵامی داواكاریه‌كه‌ت ده‌درێته‌وه‌ و Instant Articles چالاك ده‌كرێت بۆ بابه‌ته‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌ لاپه‌ڕه‌ی ماڵپه‌ره‌كه‌ت له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.

چاوەڕوانبوون بۆ وەرگرتنی وەڵام و چالاک بوونی ماڵپەڕ لە سیستەمی Instant Articles

هه‌ر یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌كانت كه‌ پۆستت كرد به‌م شێوه‌یه‌ هێمایه‌كی له‌گه‌ڵدایه‌ كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ Instant Articles ـه‌.

شایەنی باسە کە کۆمپانیای Google ڕاژەیەکی هاوشێوەی هەیە بە مەبەستی دابینکردنی وێبێکی خێراتر و دەستبەجێ لە ژێر ناوی AMP، بەستەری پرۆژە https://www.ampproject.org.

كۆتایی.

تكایه‌ هه‌ژمارێك درووست بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت بۆچوون بنووسیت، كرته‌ له‌ ئێره‌ بكه‌ بۆ درووستكردنی هه‌ژمار
king dyako2016-10-16

دەست خۆش كاكە ئاسۆ گیان
منیش وام لە ماڵپەڕەكەم كرد دەست خۆش برا سەركەووتوبی جزاك الله خیرا

Ranja Hseen2016-09-25

زۆر سوپاس كاك Rawan، ده‌ستی تۆش خۆشبێت، زۆر سوپاس بۆ تۆش كاك ئاسۆ،  به‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ت بابه‌ته‌كه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند تر كرد، ان شاءالله به‌پێی توانا به‌رده‌وامیم ده‌بێت.

ئاسۆ نادری2016-09-25

بێگومان دەستی کاک ڕەنجە خۆش. ئەم هەوڵانەی فەیسبووک و گووگڵ زۆر باشن و کاریگەریی باشی دەبێت بۆ بەکارهێنەرانیان. من بۆ خۆم تاقیکاریم کردووە لەسەر Google AMP Project و کاریگەریی لەسەر خێرایی و خاوێنی دەبێت بۆ بابەتەکانی ماڵپەڕ. تەنیا ئەوەی کە بەدڵم نییە ئەوەیە پێویستە کۆمەڵێک کۆدی دیکە زۆر بکرێت بۆ ماڵپەڕەکانمان کە لەوانەیە لە هەندێک کاتدا ماڵپەڕی ئاسایی خاوتر بکاتەوە.

بەڵام بە گشتیی بۆ ئەو کەسانەی کە بەکارهێنەری فەیسبووک/گووگڵن و لە نێو ئەو Network ـانە چالاکن سوودی باشی دەبێت و بابەتەکانیان زۆر خێرا بۆ دەکرێتەوە.

بە هیوای بابەتی زۆرتر.

Rawan2016-09-25

دەستخۆس کاک Ranja Hseen .