به‌پێی نوێترین ئاماره‌كانی وێبگه‌ڕه زۆرتر به‌كاربراوه‌كان له سه‌ر ئینته‌رنێت، وێبگه‌ری Google Chrome پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه و ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌كارهێنه‌رانی زۆرن و له زۆرتر بووندان. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی زۆر باشی وێبگه‌ڕی ناوبراو ئه‌وه‌یه كه ده‌توانرێت پێوه‌كراو Extension بۆ وێبگه‌ڕه‌كه دابمه‌زرێندرێت كه تواناكانی به‌ربڵاوتر ده‌كات و كار ئاسانی بۆ به‌كارهێنه‌ر ده‌كات.
له هه‌مان كاتدا ئێمه‌ی وێبداڕێژ و خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ له سووده‌كانی Google Chrome بێ به‌ش نین و ده‌توانین وه‌ك ئامرازێك به‌كاری ببه‌ین بۆ باشتر ناساندنی به‌رهه‌مه‌كانمان و كار ئاسانی بۆ به‌كارهێنه‌رانمان بكه‌ین. له ئه‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی داڕشتنی پێوه‌كراوێك ڕوون ده‌كه‌مه‌وه كه Shortcut / خێراڕێ درووست ده‌كات بۆ پرۆژه‌كه‌ت/ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت. پاش دامه‌زراندنی له وێبگه‌ڕدا به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت كرته له ئایكۆنی ئه‌و پێوه‌كراوه بكات و ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بكات به‌بێ پێویست كردن به نووسینی ناونیشان له نێو خانه‌ی ناونیشان نووسین له سه‌ره‌وه‌ی وێبگه‌ڕ.
بۆ زانیاری زۆرتر سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی ئه‌م بابه‌ته، كرته له ئێره بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێك له مه‌كۆكانی وێبچن
پێداویستییه‌كان
بێگوومان وێبگه‌ڕی Google Chrome
بۆ بڵاوكردنه‌وه له Chrome Web Store پێویست به هه‌ژمارێكی Developer ده‌كات
ده‌ستپێكردن
له نێو بوخچه‌ی Template ٣ په‌ڕگه هه‌یه، 128.png كه بریتییه له ئایكۆنی App، وێنه‌یه‌كی دیكه به ناوی 1280X800.png كه بریتییه له وێنه‌ی پێناسه‌یی/نموونه‌ی App و پێویسته بۆ بڵاوكردنه‌وه له Chrome Webstore، له كۆتاییدا manifest.json كه هه‌موو كۆده‌كانی پێوهكراوهكهی له خۆ گرتووه.
ئه‌گه‌ر manifest.json بكه‌ینه‌وه و چاو له كۆده‌كانی بكه‌ین،
{ "name": "مه‌كۆكانی وێبچن",
"description": "كردنه‌وه‌ی مه‌كۆكانی وێبچن ڕاسته‌وخۆ له وێبگه‌ڕه‌وه",
"manifest_version": 2,
"version": "1",
"icons": {
"128": "128.png"
},
"app": {
"urls": [
"https://www.webchin.org/meko"
],
"launch": {
"web_url": "https://www.webchin.org/meko"
}
}
}
ده‌بینین ڕوونه كه چ به‌شێك چ كارێك جێبه‌جێ ده‌كات، ده‌ستكاری ئه‌و به‌شانه‌ی وه‌ك به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕ و ناوی App بكه و له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی خۆت بیگوونجێنه. بۆ Version ژماره‌ی وه‌شانی App ده‌نووسرێت.
پاش جێبه‌جێ كردنی گۆڕانكاری و درووستكردنی هه‌ردوو وێنه‌كان به قه‌باره دیاریكراوه‌كان، ٣ په‌ڕگه‌ی ناوبراو ڕوونووس بكه نێو بوخچه‌یه‌ك، بۆ نموونه به ناوی Chrome_App.
تاقیكردنه‌وه و دامه‌زراندن له نێو وێبگه‌ڕی Google Chrome
كرته له Tools بكه و Extensions هه‌ڵبژێره یان له شوێنی ناونیشان له سه‌ره‌وه بنووسه،
chrome://chrome/extensions/
له سه‌ره‌وه‌ی په‌ڕه‌كه Developer Mode چالاك بكه.
كرته له دووگمه‌ی Load Unpacked Extension بكه و ئه‌و بوخچه هه‌ڵبژێره كه پێشتر درووست كرد و ٣ په‌ڕگه‌ی پێوه‌كراوی له خۆ گرتووه. (Chrome_App)
ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێك بێ كێشه بێت پێوه‌كراوه داده‌مه‌زرێت له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئایكۆنهكهی له ته‌نیشتی. هه‌مان ئایكۆن له په‌ڕه‌ی App له سه‌ره‌تای Google Chrome ده‌رده‌كه‌وێت.
ناردن بۆ Chrome Web Store و بڵاوكردنه‌وه‌ی
له ئه‌م بابه‌ته هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی ڕوون ناكه‌مه‌وه، له‌وانه‌یه له وڵات بۆ وڵاتی دیكه جیاواز بێت. هه‌نگاوه‌كان ئاسانن.
ده‌بێت هه‌ژمارێكی گووگڵت هه‌بێت.
دواتر سه‌ردانی https://chrome.google.com/webstore/developer/dashboard?hl=en بكه بۆ به‌رده‌وامبوون.
له خاڵی ژماره ٢ دووگمه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی Pay This Fee Now، كرته‌ی لێبكه و به‌رده‌وامبه بۆ دانی بڕی ٥ دۆلار بۆ چالاك كردنی هه‌ژماره‌كه‌ت وه‌ك Developer. پێویست ده‌كات كارتی Visa, MasterCard, AMEX یان Discover ـت هه‌بێت. (سه‌یری وێنه‌ی خواره‌وه بكه)
پاش ته‌واوكردنی هه‌نگاوه‌كانی پاره‌دان و چالاك كردنی هه‌ژماره‌كه‌ت، سه‌ردانی هه‌مان به‌سته‌ری خاڵی ژماره ٢ بكه بۆ ده‌ستكردن به باركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی App ـه‌كه‌ت.
بوخچه‌ی Chrome_App بكه به ZIP
كرته له Choose File بكه، ئه‌و په‌ڕگه‌ی ZIP ـه هه‌ڵبژێره كه درووستت كرد. كرته له Upload بكه و له په‌ڕه‌ی دواتردا هه‌موو خانه‌كان پڕ بكه‌وه و وێنه‌كان كه درووست كردوون به‌كاریان ببه له شوێنی خۆیان. هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆرن كاتیان بۆ دابین بكه و به‌پێی پێداویستی App ـه‌كه‌ت هه‌ڵیانبژێره.
له كۆتاییدا كرته له Publish Changes بكه و پاش ٥ تا ١٠ خووله‌ك له ژێر هاوپۆله‌كه‌ی له Chrome Web Store ده‌رده‌كه‌وێت و ئاماده ده‌بێت بۆ دامه‌زراندن.
كۆتایی.