بابه‌ت: هه‌ڵبژاردنی جوومله؟
سڵاو هاوڕێیان!
ئەم بابەتەم نووسی تەنها لەبەر خاتری ئەم بابەتە ئەرشیف کراوە

له‌گه‌ڵ ده‌جوونی وه‌شانی نوێی جوومله ١.٦ کۆمه‌ڵێك گرفتی لێ که‌وته‌وه، پاش سێ ساڵ هه‌وڵدان بۆ نوێکردنه‌وه‌ی وه‌شانه کۆنه‌که‌ی جوومله بۆ وه‌شانی نوێی ناوبراو که وه‌شانی نوێی وه‌شێنرا له سه‌ره‌تاکانی ساڵی ٢٠١١، ئێستا کێشه‌و گومانی زۆر هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی کام وه‌شان بۆ دروستکردنی ماڵپه‌ڕ وه به تایبه‌تی که‌سی سێیه‌م خاوه‌ن دروستکه‌رانی رووکار، پێکاته، درێژکه‌ره‌وه، پێوه‌کراوه‌کان که کێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌شانی نوێی جوومله، ده‌بێ ئه‌وانیش هه‌ر هه‌موو کۆده‌کانی که نووسیویانه بۆ دروستکردنی پێکهاته، درێژکه‌ره‌وه، پێوه‌کراوه‌کان ده‌ستکاری بکه‌ن، کێشه‌که‌ش له‌وه‌دایه که جوومله بڕیاری داوه وه‌شانی نوێ ده‌ربکات هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك.
Andrew Eddie: که‌سێكه له دروستکه‌رانی جوومله وه پێشخستنی جوومله به‌م شێوه‌یه وه‌شانه‌کانی نوێی داهاتووی جوومله‌ی خسته ڕوو بۆ خه‌ڵکانی جوومله
له کۆتایدا به‌م شێوه‌یه ده‌سته‌ی پێشخستنی جوومله ئاشکرایان کرد بۆ وه‌شانه‌کانی داهاتووی جوومله که له‌به‌ر ده‌ست دایه. http://developer.joomla.org/strategy.html
به‌م شیوه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:

جوومله ده‌یه‌وێ هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك وه‌شانێك بوه‌شێنێت، پڕۆژه‌که ده‌ستیپێکردووه له مانگی یه‌کی ٢٠١١. (له جوومله ١.٦).
که‌سی سییه‌م به‌رده‌وامه له نوێکردنه‌وه‌ی پێکهاته‌کان.
که‌س نازانێت که چی له وه‌شانی نوێی جوومله ١.٧ دا به‌دی ده‌کرێت.
ده‌رگای JFT کراوه‌یه بۆ هه‌موو بیرۆکه‌یه‌کی نوێ له جوومله‌ی ١.٧ دا بکرێت.
په‌ره‌پێده‌ران ده‌توانن کار بۆ تایبه‌تمه‌ندی نوێ بۆ وه‌شانی نوێ به‌دی بهێنن که کاته‌که زیاتربێت له شه‌ش مانگ، به‌ڵام ده‌کرێ (بۆ نمونه وه‌شانی داهاتووی نوێی ١.٧ به‌جێبهێڵی بچیت بۆ وه‌شانی داهاتوو ١.٨ چونکه له‌ڕاستیدا شه‌ش مانگ خۆر کورته بۆ کاریکی هاوشێوه).
په‌ره‌پێده‌ران چاوه‌ڕێی JFT ده‌که‌ن بۆ یه‌ك لاکردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێت به‌هه‌ڵکه‌وت بۆ ئه‌وان سه‌باره‌ت به کاره‌کانیان، چوونکه هه‌مووی مانگێك نه‌ماوه بۆ وه‌شانی نوێی جوومله ١.٧، وه به‌دڵنیایش ده‌بێ که کارێکی سوك و ئاسانبێت بۆ نویکردنه‌وه‌ی له جوومله ١.٦ بۆ جوومله ١.٧.
وه له‌هه‌مان کات دا پێشنیار ده‌که‌م که درێژه‌ی بابه‌ته‌که له لایه‌ن Andrew Eddie لێره "که‌ی نوێبکه‌یه‌وه بۆ جوومله ١.٦" بخوێنیه‌وه که له داهاتوودا وه‌شانه‌کان چۆن کاریان بۆ ده‌کرێ.
من لە بابەتێکی پێشوو سەبارەت بە پەڕگەی زمانی کوردی بۆ جووملە ١.٦ لە %٨٠ کردبوومە کوردی هەر خۆم بە تەنها، لە مانگی یەکی ٢٠١١ جووملەی ١.٦.٠م داگرت بە نیازی وەرگێڕانی بەڕگەی زمان بۆ کوردی، وەرگێڕانەکە زۆر بە خێرایی بەڕێوە چوو بەڵام لەبەر نەبوونی کات و پاشان چوومەوە بۆ کوردستان ٣٩ ڕۆژ لەوێ مامەوە، تا من گەڕامەوە لە کوردستان جووملە سێ وەشانی تری دەرکردبوو واتە ببوو بە جووملە ١.٦.٣ وە گەڕانێکیشم کرد بەناو ماڵپەڕی جووملە و ئەم بابەتەی سەرەوە کەنووسیومە کورتکراوەی ئەم نووسراوانەی کە لە جووملە دەستم کەوت لەسەر وەشانەکانی داهاتوو، بۆیە منیش بڕیارم دا کە واز لە پەڕگەی زمانی جووملە ١.٦ بهێنم خۆم ئامادە دەکەم کە وەشانی ١.٨ی داهاتوو وەرگێڕم انشااللە.
ڕێز
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare