بابهت: دامەزراندنی PunBB 1.4 ڕوونکردنەوە بە وێنە
سڵاو هاوڕێیان،
لەگەڵ دەرچوونی PunBB ١.٤ پەڕگەی زمانی کوردی و پەڕگەی ستایڵی ڕێکخراو (RTL) لێرەوە دەرچوو دەستخۆشی لە بەڕێز ئاسۆ نادری دەکەین کەوا ئەرکی کێشا، تایبەتمەندییەکانی وەشانی نوێی ئەم سکریپتە لێرە بخوێنەوە،
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=25559
لەم بابەتە ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی دامەزراندنی ئەو سکریپتە دەدەین.
لێرەوە پەڕگەکانی سکریپتەکە دابەزێنە،
https://github.com/downloads/punbb/punbb/punbb-1.4.zip
لێرەش پەڕگەکانی زمانی کوردی،
http://www.webchin.org/Meko/files/kurdi … in-org.zip
ئەمەش ستایڵەکە،
http://www.webchin.org/Meko/files/Oxyge … in-org.zip
دوای ئەوەی داتبەزاندن، پەڕگەی زمانی کوردیەکە زیاد بکە بۆ بوخچەی lang و لەپاڵ بوخچەی English.
ئێستا پڕۆگرامێکت پێویستە بۆ ئەوە پەڕگەکانی سکریپتەکە بەرز بکەیتەوە سەر سایتەکەت، من FlashFXP بە گونجاو دەزانم زۆر پڕۆگرامی دیکە هەن و تۆ کامە بە گونجاوتر دەزانی دەتوانی ئەو بەکار ببەیت.
تێبینی:
دەتوانی هەر وەشانێکی PunBB پێشووتر نوێ بکەیتەوە بۆ ئەم وەشانە، بەڵام لە پێشدا کۆپییەک لە فایلەکانت و داتا بەیسەکەت هەڵگرە لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.
دەتوانی پەڕگەکانی PunBB ١،٤ بەرز بکەیتەوە سەر Rootـی هۆستەکەت و دەشتوانی بوخچەیەک درووست بکەیت بە ناوی Meko یان Forum (لەناو کۆمپیوتەرەکەت) و پەڕگەکانی PunBB ١،٤ـی بخەیتە ناو و بەرزی بکەیتەوە،
Select All یان لەسەر تەختە کلیل Ctrl+A دابگرە هەموو پەڕگەکان دەستنیشان بکەو Transferـیان بکە بۆ سەر هۆستەکەت،
دوای ئەوەی کارەکە تەواو کۆتایی هات و پەڕگەکان بەرز بوونەوە سایتەکەت بکەوە دەبینی داوای دامەزراندن دەکات، کلیک لەو بەستەرە بکە بۆ چوون بۆ پەڕگەی دامەزراندنی PunBB ١،٤،
دوای گواستنەوەت بۆ پەڕگەی دامەزراندن دەتوانی لەسەرەوە زمانی بەکارهێنراو بۆ دامەزراندن دەستنیشان بکەیت،
ئێستا پێویستە بنکەی زانیاری (Database) درووست بکەیت بۆ مەکۆکەت، لە ڕاستیدا درووست کردنی بنکەی زانیاری لە Cpanelـێک بۆ یەکی دیکە جیاوازە، هەر کەسێک کێشەی تووش بوو لە کارەکە دەتوانین یارمەتی بدەین و هەر کەسێک لەسەر هۆستی خۆڕایی دایمەزرێنێت و ناتوانێت داتابەیس لەوێ درووست بکات هەمدیس دەتوانین هاوکاری بکەین.
ئێستا لە لەدوای ناوی سایتەکەت :2082 زیاد بکە وەک domain.com:2082 ناو و وشەی نهێنی هۆستەکەت بنووسە و بڕۆ ژوورەوە،
لە بەشی Databases کرتە لە MySQL® Databases بکە،
ئێستا لەو خانەی سەرەوە لە Create New Database ناوی بنکەی زانیارییەکە بنووسە و کرتەی Create بکە،
پێت دەڵێت کەوا درووست بوو کرتەی Go Back بکە، پێویستە Usernameـێک بۆ داتابەیسەکە درووست بکەیت، تۆزێک لە خوارتر، Add New User
و زانیارییەکان بنووسە، لە خانەی یەکەم ناوی بەکارهێنەر و لە دوو خانەکەی تر وشەی نهێنی دوو جار بنووسەوە و کرتەی Create User بکە،
پاشان پێویستە داتابەیسەکەو ناوی بەکارهێنەرەکە بەیەک ببەستیتەوە لە دوای درووست کردیان، ئێستا لە خوارەوەی هەموویانە Add User To Database داتا بەیسەکە لە یەکەم هەڵبژێرە و لە دووەم لەو لیستەدا ناوی بەکارهێنەرەکە هەڵبژێرە،
کرتەی Add بکە، دوای هاتنی ویندۆیەکە نیشانە لە هەموو تایبەتمەندییەکان بدەو کرتەی Make Changes بکە،
ئێستا بگەڕێوە بۆ دامەزراندنی مەکۆکان و لە خوارەوە زانیارییەکان بە درووست پڕ بکەوە لە پەڕگەی دامەزراندن،
خانەکانی Database server و Table prefix با وەک خۆیان بن، هیی یەکەم با localhost بێت و ئەوەی دووەم هیچ مەنووسە تێیدا، وەک لە وێنەکەدا دیارە ناوی داتا بەیس و ناوی بەکارهێنەری داتابەیس و وشەی نهێنیم نووسیوە.
لە Part 2 دا ناوی بەڕێوەبەر واتە ئەو کەسەی مەکۆکە دادەمەزرێنێت بنووسە لە خوارەوەش وشەی نهێنی و پۆستی ئەلەکترۆنی بەڕێوەبەرەکە بنووسە،
لە کۆتاییدا لە Base URL بەستەری تەواوی مەکۆکەت نووسراوە (دەبێت بنووسرێت) دەستکاریی مەکە و لە ژێر ئەو زمانی سەرەکی مەکۆکەت هەڵبژێرە (ئینگلیزی یان کوردی) و کرتەی Start Install بکە،
دوای ئەوە دەگوێزرێیتەوە بۆ پەڕەیەکی دیکە، تێیدا پێویستە فایلێک درووست بکرێت کە زانیارییەکانی مەکۆکەت تێدایە بەناوی config.php کرتەی Download config.php File بکە،
ئەو پەڕەیە دابەزێنەو بەرزی بکەو ئەو شوێنەی پەڕگەکانی تری سکریپتەکەت لێ بار کردووە،
پاشان Chmodـی بوخچەی cache و img/avatar بگۆڕە بۆ 0777 بەم شێوەیە،
کرتەی لای ڕاست لەسەر بوخچەی cache بکەو Attributes (CHMOD) هەڵبژێرە،
لەو ویندۆیەی کرایەوە لە خانەی permission بنووسە 0777 و ئۆکەی بکە،
بڕۆ بۆ بوخچەی img و avatarـیش بەهەمان شێوەی سەرەوە Chmodـەکەی بکە بە 0777 بۆ ئەوەی ئەندامان بتوانن وێنەچکۆڵەی تایبەت بەخۆیان بار بکەن.
دوایین کار مابێت سڕینەوەی پەڕگەی دامەزراندنەکەیە، لە بوخچەی admin دا پەڕگەی install.php بسڕەوە،
ئێستا بگەڕێوە بۆ مەکۆکەت و کرتەی go to the forum index بکە،
پیرۆزە مەکۆکان بە سەرکەوتوویی دامەزران،
بۆ ئەوەی زمانی کوردیی بکەیتە زمانی سەرەکی مەکۆکان، بڕۆ بۆ Administration پاشان Settings و لە Default language کوردی هەڵبژێرە،
کۆتایی.