بابهت: [فێرکاری] چۆنیەتی وەرگرتنی class و id ی شتێک لە ماڵپەر
سڵاوتان لێبێت
زۆر کەس هەن کە نازانن چۆن نووسینێک class یان idیەکەی بدۆزنەوە و دەستکاری بکەن لەوانەیە زۆر جار و زۆربەی کەس کە دەستکاری ئەکات دانە بە دانە لە css بەدوایدا بگەڕێت ![]()
بەڵام شتێکی ئاسانتر هەیە بۆ ئەو کارە
من لێرەدا لەسەر google chrome & firefox ئەڕۆم
بۆ نموونە ئێمە ئەمانەوێت دەستکاری li بکەین لە مینیووەکەی ماڵپەری وێبچن کلیکی ڕاستی لەسەر ئەکەین و پاشان inspect element هەڵەبژێرین
وەک لەم وێنەیەدا
پاشان ئەمەمان بۆ ئەکرێتەوە و سەیری وێنەکە بکە زانیاریەکەی تیایە
وە بۆ ئەتوانین کۆد بنووسین بۆ تاقی کردنەوە بۆ نموونە ئەمانەوێت ڕەنگەکەی بگۆڕین لەوێ ئەیگۆڕین یان هەر شتێکی تر کە بکرێت بەڵام پاشەکەوت ناکرێت تەنها بۆ تاقیکاری باشە نەک باش بەڵکو ئەمە بڕوام وایە لە ١٠٠% کاتەکەت بۆ ئەگەڕێنێتەوە
وە ئەشتوانیت لە htmlەکە دەستکاری کۆدەکان بکەیت
تێبینی// زۆر جار لە فەیسبووک ڕەسمی چاتی کەسێک ئەگرن و ئەڵێن ئەو قسانەی کردووە و دووریشە لە ڕاستیەوە ئەمە ئەوە ئەگەیەنێت هاتوون دەستکاری htmlەکەیان کردووە و خۆیان شتیان نووسیوە بۆیە تکایە ئاگاداری ئەوە بن و وە تکاشتان لێ ئەکەم بۆ شتی ئاوا قێزەون بەکاری مەهێنن.
وە تایبەتمەندیەکی تر ئەوەیە کە ئەتوانین سەیری hover یان active ... بکەین سەیری وێنەکە بکە
وە تایبەتمەندیەکی تری هەیە ئەوەیە ئەگەر شتێک ئایدی و کلاسی ئەبوو بەڵام لە css پێناسەی بۆ نەکرابوو و ویستت پیناسەی کەیت ئەوا کلیک لەم دوگمەیە بکە
وەک لە وێنەکەدا دیارە
ئەمەو زۆر شتی تر لێرەدا ئەکرێت بەڵام بەڕای من ئەمە بۆ دیزاینەران سەرەکیترینە
تێبینی// کە ئەڵێم شت ئیتر خۆتان تێبگەن یان نوسینە یان وێنەیە ... ![]()
لە کەمووکوڕێەکانم ببورن زۆر سوپاس