سووپاس کاک ئاراس، خۆشحاڵم کە ئەو هەڵانەت بۆ ڕاستکردوومەتەوە.
بەڵام پێش ئەوەی بۆچوون بنووسم لەسەر ڕاستکردنەوەکانت، پێمخۆشە ئەو بزانیت کە لێرە لەوێبچن ئەم بابەتە بۆ کەسێک کراوەتەوە کە زۆر سەرەتاییە لە وێب داڕشتن و هیچ نازانێت، بەواتایەکی تر لێرە و لەوێ کۆمەڵێک شتی دیوە و لەهیچ تێناگات. یەکێک لەو هۆکارانەی وای لێکردم کە ئەم بابەتە بکەمەوە ئەوە بوو کە هەندێک دەستەواژە بۆ بەکارهێنەر ڕاست بکەمەوە.
Script: دوور لە وێب داڕشتن سەیر بکەیت، وشەیەکی ئاساییە بەواتای دەق یان نووسراو دێت، مەبەستی من لەو شوێنەدا کە نووسیومە
پرۆگرامۆکە/Script : بریتییە لە کۆمەڵێك پەڕگە/گورزەیەک پەڕگە ، کە بەزمانێکى دیاریکراوى وێب داڕشتن نووسراوەتەوە ، کە دەکرێت بەکاربێت بۆ بەڕێوەبردنى ناوەڕۆکى ماڵپەر یان بۆ هەر جۆرە بەڕێوەبردنێک بێت لەنێو ماڵپەر ، واتا پرۆگرامۆکە دەشێ رووکارێکى ئامادەى هەبێت ، بتوانیت یەکسەر بەکاریبەریت ، گرنگى پرۆگرامۆکەش لەوەدایە کە هەموو کارێكى بزۆکى لەسەر جێبەجێکراوە و ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.
مەبەستم لە CMS ـە، لەنێو زمانی خۆماندا سکریپت هەر CMS ـە، ئاگادار ئەوە بە من لەپێشدا نووسیومە (پرۆگرامۆکە)، پرۆگرامۆکەش هەر CMS ـە لای ئێمە.
دەنا دەزانم و تێدەگەم لەبەڕێزت کە سکریپت واتای تری هەیە و تەنها CMS نییە!
سووپاس بۆ بەڕێزت، هەڵەی من لێرەدا ئەوە بووە کە نەمووتووە CMS، هەرچەند من لێرە مەبەستێکی دیاریکراوم هەبووە، بەڵام ئاسۆی بیر جەنابت فراوانترە و من حسابی ئەوەم نەکردبوو کە بەو ئاسۆ فراوانە بیری لێبکرێتەوە.
بۆ phpMyAdmin، لەگەڵتم بۆ ئەوەی (گەر من بنکەی دراوەم نەبێت، بۆچی پێویستمە؟) بەڵام بۆ (ASP بەکاربەرم بۆچی پێویستمە؟) لەگەڵت نیم، بەهۆی ئەوەی من وتوومە پێویستییەکی سەرچاوە کراوەیە، بەواتای لەگەڵ سەرچاوەکراوەکاندا کاردەکات، جەنابیشت باش دەزانیت کە ASP سەرچاوەکراوە نییە و خۆڕایی نییە.
ئەمەشییان هەر لەگەڵتم، درووست وابوو ئەوەی بەڕێزت بنووسم لەوشوێنەوە کە ئاماژەت پێداوە.
MySQL، لەمەیاندا هیچ لێدوانێکم نییە، من کاتێک ئەم وتارەم نووسی، زۆربەی زانیارییەکانم بەپێی سەرچاوە نووسی، بۆ ئەوەی دواتر پێمان نەڵێن زانیاری هەڵە بەخەڵک دەدەن و کە لێیان کردین بەهەڵا پێیان بڵێم ئەمە سەرچاوە، ڕێزم هەیە بۆتۆ، بێگومان مەبەستم لەو کەسانە بەڕێزت نییە.
سەرچاوەی نووسینی ئەو پێناسەیەش ئێرە بوو، ببینە نووسراوە (خادم قواعد البیانات)، واتە ڕاژەکاری بنکەی دراوە.
کەوتمە داوی ئەو هەڵەیەوە. ببەخشە.
من ماڵپەڕێک بۆخۆم دروست دەکەم بە seiteBuilder, FrontPage, ..هتد ئیدی بۆ پێویستمە زمانی وێبداڕشتن بزانم. سەردانی بەشی کڕین و فرۆشتن بکە بزانە ئەوانەی کە دیزاینیش دەکەن هیچ دەزانن!. ئەمڕۆکە ئەو بەرنامانە هەن بۆ ئاسانکاریی بەکارهێنەری ئاسایی، دەیان خەڵک هەن کە بلۆگیان هەیە رۆژانەش چالاکن و هیچ زمانێکیش نازانن.
کاک ئاراس کاری ئێمە لێرە فێرکردنی بەکارهێنەرە بەشێوەیەکی ئەکادیمیی، بەجۆرێ کە پێویستی بەپرۆگرامێکی وەک Frontpage ـنەبێت و بۆ (کارئاسانیی) نەبێت بەکاری نەبات، منیش دەزانم گەر کەسێک هيچ لە وێب داڕشتن نەزانێت، ئەتوانێت لە Frontpage ماڵپەرێک درووست بکات، نموونەی ئەو کەسانەمان لێرە هەیە! کە زمانێکی وێب داڕشتن نازانێت و مەکۆکانی بە پرسیارە ناشیاو و زۆر سەرەتاییەکانی شێواندووە! چەندین جار ڕێنمایی ئەوەمان کردووە کە خۆی فێری زمانێکی وێبداڕشتن بکات، کەچی بێسوودە، گەرچی خۆی فێری HTML بکات بەدرووستی، ئەو کاتە پێویستی بە یارمەتیی کەس نابێت. ئەمەوێت بڵێم کلیلی سەرکەوتنی کەسێک لەوێب داڕشتندا، زانینی زمانێکی جێگیری وێب داڕشتنە. هەروەها بڕوای من وەک تاکەکەس وایە، کەسێک ماڵپەرێکی پێ درووست ناکرێت گەر زمانێکی جێگیر نەزانێت، چوونکە ئەو ماڵپەرەی بە پرۆگرامێک لەوپەڕی نەزانیدا درووست دەکرێت، ماڵپەر نییە!
سەبارەت بە WYSIWYG ـیش، تێبینییم نییە، ئەوە نەبێت لەو کاتەدا ئەو پێناسەیەم پێبوو، نەمەزانی چۆن دەریببڕم. دەنا دەزانم کە WYSIWYG دەستکاریکەرێکی دیایکراو نییە.
هەربژی و گەورەت کردم.