وهڵام: تکایه کهسێک نیه نیو سعاتی بۆ ئێمه تهخان بکات
برام لە سفرەوە بۆ دامەزراندنی ئەم سکریپتە ئەم هەنگاوانە بکە:-
١- فۆلدەرێک درووست بکە بەناوی site
٢- لەناو فۆلدەری site فۆلدەرێک بەناوی admin درووست بکە
٣-هەموو فایلەکانی سکریپتەکە بخەرە ناو فۆلدەری دووەم )admin( ئینجا لە لۆکاڵ هۆست بڕۆ بۆ ئەم نانونیشانە
localhost/site/admin
دوای هەنگاوەکانی جێ بەجێ کردن،
وەرە لە فۆلدەری site
پەڕەیەک بە ناوی index.php درووست بکە. لەسەرەتای پەڕەکە ئەم کۆدە دابنێ
<?php
include 'admin/head.php';
?>
ئینجا وادانێ سایتەکەت سایتی هەواڵییە، وە چوار جۆر هەواڵ بڵاو ئەکەیتەوە،
ئایینی ، وەرزشی ، هونەری، زانستی.
کەواتە ئەبێ لە بەڕێوەبەرایەتی سکریپت چوار هاوپۆل درووست کەیت:
1-ayny
2-werzsh
3-huner
4-zanisty
ئێستا بۆ بانگ کردنی ئەو هەواڵانەی لە هاوپۆلی ئایینی بڵاو ئەکرێنەوە ئەو کۆدە ئەنووسین:
<?php
$template="ayny";
$category="1";
$number="8";
include $cutepath.'/show_news.php';
?>
بۆ دووەم ئەم کۆدە
<?php
$template="werzsh";
$category="2";
$number="8";
include $cutepath.'/show_news.php';
?>
بۆ سێیەم و چوارەمیش بەو شێوەیە، بیرت نەچێ لە بەڕێوەبەرایەتی ڕووکار ٤ ڕووکار درووست کەیت بەو ناوانە
1-ayny
2-werzsh
3-huner
4-zanisty
ئینجا پەڕەی view.php درووست بکە کۆدی سەرەتا ئاوابێت:
<?php
include 'admin/head.php';
?>
ئینجا کۆدی ناوەڕۆک ئاوا
<?php
$template="default";
$category="1,2,3,4";
$number="8";
include $cutepath.'/show_news.php';
?>
ئینجا بڕٶ بۆ فۆلدەری data پەڕی urls کۆدەکەی بگۆڕە بۆ ئەمە
[home]
post = "view.php?id={id}"
category = "view.php?category={category-id}"
ئینجا لەبەڕێوەبەرایەتی سکریپت path بگۆڕە بۆ ئەو فۆلدەرەی سایتەکەت تیا دامەزراندووە واتە فۆلدەری site.