بابه‌ت: چۆنیه‌تی به کوردی کردنی Theme ـی WordPress
له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی به کوردی کردنی Theme / ڕووکار بۆ WordPress شیده‌که‌مه‌وه، بابه‌ته‌که ئه‌م به‌شانه له خۆ ده‌گرێت.
1، وه‌رگێڕانی وشه‌ی ئینگلیزیه‌کان بۆ سه‌ر زمانی کوردی
2، سڕینه‌وه‌ی ئه‌و کۆده زیادانه‌ی که له‌وانه‌یه ببنه کێشه بۆ ده‌رکه‌وتنی ئه‌و په‌ڕانه‌ی له‌گه‌ڵ Notepad ده‌ستکاریان ده‌که‌یت
3، ده‌ستکاریکردنی وێنه‌کان
4، ده‌ستکاریکردنی Stye Sheet - CSS ـی ڕووکاره‌که
وه‌رگێڕانی وشه‌ی ئینگلیزی بۆ کوردی
پێش هه‌موو شتێک، پرۆگرامی Notepad به‌کار ده‌به‌ین بۆ کردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌کان و ده‌ستکاری کردنیان،
من ڕووکارێکم داگرتووه به ناوی Pool و ده‌مه‌وێ ئه‌و ڕووکاره بکه‌مه کوردی.
پاش داگرتنی، به پرۆگرامی Winrar ـی Extract ده‌کڕیت، دواتر په‌ڕگه‌کانی ئه‌و ڕووکاره‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
ڕووکاره‌که‌ی من ئه‌م په‌ڕگانه‌ی له خۆ گرتووه،
یه‌که‌مین په‌ڕه به‌ناوی 404.php ـه، به بینینی ناوه‌که‌ی ئه‌وه تێده‌گه‌م که ئه‌و په‌ره‌یه تایبه‌ته به پیشاندانی په‌یامێک کاتێک که‌سێک بۆ بابه‌تێک یان په‌ڕه‌یه‌کی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت بگه‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌و په‌ڕه‌یه نه‌مابێت.
له Notepad دا ده‌یکه‌ینه‌وه،
ئه‌مه ناوه‌ڕۆکی په‌ڕه‌که‌یه،
<?php get_header(); ?>
<div id="bloque">
<div id="noticias">
<h2 class="center">Not Found, Error 404</h2>
<p>You can use the <a href="#search"><strong>search</strong></a> to find something in the blog. After this, if you didn't find it, you can contact me</p>
</div>
<?php get_footer(); ?>له‌و کۆده ئه‌وه‌م بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه که په‌ڕه‌که زانیاریه‌کانی Header ـی تێدا پیشان ده‌درێت.
به‌شی Header بۆ خۆی له په‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌ی سه‌ربه‌خۆدا هه‌یه که ده‌توانم دواتر گۆڕانکاری تێدا جێبه‌جێ بکه‌م له‌به‌ر ئه‌و هۆیه ده‌ستکاری به‌شی سه‌ره‌وه لێره‌دا ناکه‌م.
دواتر خانه‌یه‌کی تێدا دروست کراوه به Div, ئه‌و خانه‌یه‌ش ID ــهکی CSS ـی بۆ دروست کراوه به ناوی noticias که ڕه‌نگ و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌و خانه‌یه‌ی تێدا دیاری کراوه و هه‌ر له‌وێش دا ده‌بێ ده‌ستکاری بکرێت.
واته گه‌ر بمه‌وێ ده‌ستکاری ڕه‌نگ و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی دیکه‌ی ده‌رکه‌وتنی ئه‌و خانه‌یه بکه‌م، ده‌بێ له په‌ڕگه‌ی CSS ـی ڕووکاره‌که ئه‌و گۆڕانکاریانه جێبه‌جێ بکه‌م.
دواتر نووسینێک پیشان ده‌درێت به قه‌باره‌ی H2 واته Headline ـی 2 که قه‌باره‌که‌ی هه‌ندێک گه‌وره‌یه، و هه‌روه‌ها Class ـێکی بۆ دروست کراوه که وه‌ک هه‌مان ID ـی Div ـی سه‌ره‌وه ده‌ستکاری ده‌کرێت.
فۆنتی کوردی، به‌تایبه‌ت Unikurd Web كێشه‌ی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ نووسینی قه‌باره گه‌وره، هه‌روه‌ها کێشه‌ی ده‌بێت گه‌ر H2 به‌و فۆنته پیشان بدرێت، دواتر له به‌شی ده‌ستکاریکردنی CSS ـدا زۆرتر تیشکی ده‌خه‌مه سه‌ر.
پاش ئه‌و نووسینه، Paragraph ـێک کراوه‌ته‌وه و دێڕیک نووسینی تێدا نووسراوه که ئه‌ویش هه‌روه‌ها له هه‌مان کاتدا پیشان ده‌درێت و هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی وه‌ک <strong> بۆ قه‌ڵه‌و کردنی نووسینه‌که‌ی تێدا به‌کار براوه.
خانه‌که داخراوه
هه‌روه‌ها زانیاری Footer که له خواره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕ ده‌رده‌که‌وێت پیشان ده‌درێت.
به گشتی له‌و کۆده‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و تێده‌گه‌ین که Theme ـهیهک چه‌ند په‌ڕه‌یه‌کی هه‌یه و Include ـی یه‌کتر ده‌کرێن و ئه‌و Theme ـه‌یه پێک دێنن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕه‌یه بکه‌مه کوردی، پێویست ده‌کات ئه‌م نووسینانه وه‌رگێڕم،
Not Found, Error 404
You can use the
search
to find something in the blog. After this, if you didn't find it, you can contact me
به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستکاری کۆده‌کانی دیکه بکه‌م!
پاش وه‌رگێڕانی ئه‌و وشانه، نووسراوه‌کانی نێو په‌ڕه‌ی 404.php به‌م شێوه‌یه ده‌بێت،
<?php get_header(); ?>
<div id="bloque">
<div id="noticias">
<h2 class="center">نه‌دۆزرایه‌وه، هه‌ڵه‌ی 404</h2>
<p>ده‌توانی له په‌ڕه‌ی <a href="#search"><strong>گه‌ڕان دا</strong></a> هه‌موو ئه‌و زانیاریانه بدۆزیته‌وه که بۆی ده‌گه‌ڕێی. ئه‌گه‌ر, بۆت نه‌دۆزرایه‌وه ده‌توانی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ بگری</p>
</div>
<?php get_footer(); ?>به هه‌مان شێوه ده‌ستکاری په‌ڕه‌کانی دیکه ده‌که‌یت و دواتر به UTF-8 هه‌موویان پاشه‌که‌وت ده‌که‌یت،
تا تۆ هه‌موو نووسینه‌کانی ڕووکارێک ده‌که‌یته کوردی، منیش به‌شه‌کانی دیکه‌ی بابه‌ته‌که ئاماده ده‌که‌م
