بابه‌ت: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme / ڕووکار بۆ WordPress شیده‌که‌مه‌وه‌، بابه‌ته‌که‌ ئه‌م به‌شانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت.

1، وه‌رگێڕانی وشه‌ی ئینگلیزیه‌کان بۆ سه‌ر زمانی کوردی
2، سڕینه‌وه‌ی ئه‌و کۆده‌ زیادانه‌ی که‌ له‌وانه‌یه‌ ببنه‌ کێشه‌ بۆ ده‌رکه‌وتنی ئه‌و په‌ڕانه‌ی له‌گه‌ڵ Notepad ده‌ستکاریان ده‌که‌یت
3، ده‌ستکاریکردنی وێنه‌کان
4، ده‌ستکاریکردنی Stye Sheet - CSS ـی ڕووکاره‌که‌

وه‌رگێڕانی وشه‌ی ئینگلیزی بۆ کوردی
پێش هه‌موو شتێک، پرۆگرامی Notepad به‌کار ده‌به‌ین بۆ کردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌کان و ده‌ستکاری کردنیان،
من ڕووکارێکم داگرتووه‌ به‌ ناوی Pool  و ده‌مه‌وێ ئه‌و ڕووکاره‌ بکه‌مه‌ کوردی.
پاش داگرتنی، به‌ پرۆگرامی Winrar ـی Extract ده‌کڕیت، دواتر په‌ڕگه‌کانی ئه‌و ڕووکاره‌ت بۆ ده‌رده‌که‌وێت.

ڕووکاره‌که‌ی من ئه‌م په‌ڕگانه‌ی له‌ خۆ گرتووه‌،
http://webchinupload.com/O72d4/726096421-rukar1.gif
یه‌که‌مین په‌ڕه‌ به‌ناوی 404.php ـه‌، به‌ بینینی ناوه‌که‌ی ئه‌وه‌ تێده‌گه‌م که‌ ئه‌و په‌ره‌یه‌‌ تایبه‌ته‌ به‌ پیشاندانی په‌یامێک کاتێک که‌سێک بۆ بابه‌تێک یان په‌ڕه‌یه‌کی ماڵپه‌ڕه‌که‌ت بگه‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ نه‌مابێت.
له‌ Notepad دا ده‌یکه‌ینه‌وه‌،
ئه‌مه‌ ناوه‌ڕۆکی په‌ڕه‌که‌یه‌،

<?php get_header(); ?>

<div id="bloque">
    <div id="noticias">

        <h2 class="center">Not Found, Error 404</h2>
        <p>You can use the <a href="#search"><strong>search</strong></a> to find something in the blog. After this, if you didn't find it, you can contact me</p>

    </div>

<?php get_footer(); ?>

له‌و کۆده‌ ئه‌وه‌م بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ که‌ په‌ڕه‌که‌ زانیاریه‌کانی Header ـی تێدا پیشان ده‌درێت.
به‌شی Header بۆ خۆی له‌ په‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌ی سه‌ربه‌خۆدا هه‌یه‌ که‌ ده‌توانم دواتر گۆڕانکاری تێدا جێبه‌جێ بکه‌م له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ ده‌ستکاری به‌شی سه‌ره‌وه‌ لێره‌دا ناکه‌م.
دواتر خانه‌یه‌کی تێدا دروست کراوه‌ به‌ Div, ئه‌و خانه‌یه‌ش ID ــه‌کی CSS ـی بۆ دروست کراوه‌ به‌ ناوی noticias که‌ ڕه‌نگ و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌و خانه‌یه‌ی تێدا دیاری کراوه‌ و هه‌ر له‌وێش دا ده‌بێ ده‌ستکاری بکرێت.
واته‌ گه‌ر بمه‌وێ ده‌ستکاری ڕه‌نگ و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی دیکه‌ی ده‌رکه‌وتنی ئه‌و خانه‌یه‌ بکه‌م، ده‌بێ له‌ په‌ڕگه‌ی CSS ـی ڕووکاره‌که‌ ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ جێبه‌جێ بکه‌م.
دواتر نووسینێک پیشان ده‌درێت به‌ قه‌باره‌ی H2 واته‌ Headline ـی 2 که‌ قه‌باره‌که‌ی هه‌ندێک گه‌وره‌یه‌، و هه‌روه‌ها Class ـێکی بۆ دروست کراوه‌ که‌ وه‌ک هه‌مان ID ـی Div ـی سه‌ره‌وه‌ ده‌ستکاری ده‌کرێت.
فۆنتی کوردی، به‌تایبه‌ت Unikurd Web كێشه‌ی زۆری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نووسینی قه‌باره‌ گه‌وره‌، هه‌روه‌ها کێشه‌ی ده‌بێت گه‌ر H2 به‌و فۆنته‌ پیشان بدرێت، دواتر له‌ به‌شی ده‌ستکاریکردنی CSS ـدا زۆرتر تیشکی ده‌خه‌مه‌ سه‌ر.
پاش ئه‌و نووسینه‌، Paragraph ـێک کراوه‌ته‌وه‌ و دێڕیک نووسینی تێدا نووسراوه‌ که‌ ئه‌ویش هه‌روه‌ها له‌ هه‌مان کاتدا پیشان ده‌درێت و هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی وه‌ک <strong> بۆ قه‌ڵه‌و کردنی نووسینه‌که‌ی تێدا به‌کار براوه‌.
خانه‌که‌ داخراوه‌
هه‌روه‌ها زانیاری Footer که‌ له‌ خواره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕ ده‌رده‌که‌وێت پیشان ده‌درێت.

به‌ گشتی له‌و کۆده‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌و تێده‌گه‌ین که‌ Theme ـه‌یه‌ک چه‌ند په‌ڕه‌یه‌کی هه‌یه‌ و Include ـی یه‌کتر ده‌کرێن و ئه‌و Theme ـه‌یه‌ پێک دێنن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ بکه‌مه‌ کوردی، پێویست ده‌کات ئه‌م نووسینانه‌ وه‌رگێڕم،
Not Found, Error 404
You can use the
search
to find something in the blog. After this, if you didn't find it, you can contact me
به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستکاری کۆده‌کانی دیکه‌ بکه‌م!

پاش وه‌رگێڕانی ئه‌و وشانه‌، نووسراوه‌کانی نێو په‌ڕه‌ی 404.php به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت،

<?php get_header(); ?>

<div id="bloque">
    <div id="noticias">

        <h2 class="center">نه‌دۆزرایه‌وه‌، هه‌ڵه‌ی 404</h2>
        <p>ده‌توانی له‌ په‌ڕه‌ی <a href="#search"><strong>گه‌ڕان دا</strong></a> هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ بدۆزیته‌وه‌ که‌ بۆی ده‌گه‌ڕێی. ئه‌گه‌ر, بۆت نه‌دۆزرایه‌وه‌ ده‌توانی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ بگری</p>

    </div>

<?php get_footer(); ?>

به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌ستکاری په‌ڕه‌کانی دیکه‌ ده‌که‌یت و دواتر به‌ UTF-8 هه‌موویان پاشه‌که‌وت ده‌که‌یت،
http://webchinupload.com/O72d4/1106023941-rukar2.gif

تا تۆ هه‌موو نووسینه‌کانی ڕووکارێک ده‌که‌یته‌ کوردی، منیش به‌شه‌کانی دیکه‌ی بابه‌ته‌که‌ ئاماده‌ ده‌که‌م

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

بابه‌تێكی باشه‌ سه‌ركه‌وتوو بیت.
هه‌ربژیت

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

ده‌ست خۆش بابه‌تێکی به‌سوده‌.
ڤێستا به‌کار ده‌به‌ی بی کێشه‌یه‌؟!!!! من ultimate م لایه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ندێ پرۆگرامدا کێشه‌ی هه‌یه‌.؟

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

به‌ڵی کاک سواره‌،
Vista Ultimate ـم هه‌یه‌ و کڕیوومه‌ له‌ ئینته‌رنێت دامنه‌گرتووه‌! زۆر بێ کێشه‌یه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

سڕینه‌وه‌ی ئه‌و کۆده‌ زیادانه‌ی که‌ له‌وانه‌یه‌ ببنه‌ کێشه‌ بۆ ده‌رکه‌وتنی ئه‌و په‌ڕانه‌ی له‌گه‌ڵ Notepad ده‌ستکاریان ده‌که‌یت

له‌م به‌شه‌ کورته‌ی بابه‌ته‌که‌دا ئه‌وه‌ی که‌ له‌ سه‌ردێڕه‌که‌دا نووسیوومه‌ ڕوون ده‌که‌مه‌وه‌،
له‌ به‌شی یه‌که‌م دا په‌ڕه‌ی 404.php ـم ده‌ستکاری کرد، به‌ڵام له‌وه‌ دڵنیا بووم که‌ NotePad چه‌ند پیتێکی زیاده‌ی له‌گه‌ڵ داده‌نێت که‌ دواتر ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی کێشه‌ له‌کاتی پیشاندانی په‌ره‌کان.
بۆ چاک کردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ پرۆگرامی Vim Editor ـم دامه‌زراندووه‌، ده‌توانی لێره‌ دایبگریت،
http://www.vim.org/download.php#pc کرته‌ بکه‌ سه‌ر gvim70.exe.

دواتر به‌ لای ڕاستدا کرته‌م کرده‌ سه‌ر په‌ڕه‌ی 404.php و  Edit With Vim ـم کرته‌ کرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستکاری په‌ڕه‌که‌ بکه‌م له‌ Vim ـدا.
به‌م شێوه‌یه‌ بوو،
http://webchinupload.com/O72d4/659837977-rukar3.gif
ئه‌م پیتانه‌ هه‌بوون له‌سه‌ره‌تای په‌ڕه‌که‌دا،

ده‌بێ بسڕێنه‌وه‌، سڕیمنه‌وه‌ و دواتر په‌ڕه‌که‌م پاشه‌که‌وت کرد.
به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر کرا.

کۆتایی ئه‌م به‌شه‌

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

گۆڕینی ئاستی وێنه‌كان بۆ دروست ده‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ Direction ـی ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا،

ئه‌م به‌شه‌ی زۆر ئاسانه‌،
وێنه‌كان له‌ پرۆگرامی فۆتۆشۆپ دا بكه‌وه‌، له‌ لیسته‌ی Image دا و له‌ به‌شی Rotate Convas دا Flip Convas Horizontal كرته‌ بكه‌.
به‌و شێوه‌یه‌ Direction ـی وێنه‌كان له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ ڕاست ده‌گۆڕدرێن بۆ له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ.

هه‌نگاوی كۆتایی له‌ به‌ كوردی كردنی ڕووكاری WordPress ده‌ستكاری كردنی Style Sheet ـه‌،

هه‌موو ڕووكارێك په‌ڕگه‌یه‌كی CSS ـی له‌گه‌ڵه‌، پرۆگرام زۆر هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ده‌ستكاری CSS ـی پێبكه‌یت و یان CSS ـێكی نوێی له‌ نێودا دروست بكه‌یت.
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری CSS ڕووكارێك بكه‌یت، ده‌بێ له‌ یه‌كێك له‌و پرۆگرامانه‌ی تایبه‌ت به‌ CSS دا په‌ڕگه‌كه‌ بكه‌یته‌وه‌ و دواتر گۆڕانكاری تێدا جێبه‌جێ بكه‌یت، به‌ڵام مه‌رج نیه‌ پرۆگرامێكی تایبه‌ت به‌ CSS بێت، من له‌گه‌ل NotePad ده‌یكه‌مه‌وه‌ و ده‌ستكاری ده‌كه‌م.

ئه‌وه‌ی كه‌ گرینگه‌ و ده‌بێ ده‌ستكاری بكرێت، جۆر و قه‌باره‌ی فۆنته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به‌ شێوه‌یه‌كی جوان و دروست ده‌ربكه‌وێت.
فۆنتی Unikurd Web له‌ قه‌باره‌ی بچووكی خواره‌وه‌ی ١٠  Point جوان نیه‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌وه‌ش جوان نیه‌ هه‌رچه‌ند ده‌كرێت بخوێنرێته‌وه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی بزانی ده‌بێ چ به‌شێك ده‌ستكاری بكه‌یت بگه‌ڕێ به‌ دوای ئه‌و دێڕانه‌ی كه‌ به‌ Selector ـی Font Family ده‌ست پێده‌كه‌ن، بۆ نموونه‌ په‌ڕگه‌ی Style.css ـی ڕووكاری Pool كۆمه‌ڵێك له‌و دێڕانه‌ی تێدایه‌ كه‌ هی body به‌م شێوه‌یه‌یه‌،

font-family: "Trebuchet MS", "Bitstream Vera Serif", Utopia, "Times New Roman", times, serif;

واته‌ له‌وێدا فۆنته‌كانی وه‌ك Trebuchet MS و Bitstream Vera Serif ده‌ستنیشان كراون بۆ ده‌رخستنی نووسینه‌كانی نێو ماڵپه‌ڕ، ده‌توانی هه‌موو فۆنته‌كان بگۆڕیت بۆ ئه‌م فۆنتانه‌،
Unikurd Web, Tahoma, Arial
واته‌,

font-family: "Unikurd Web", Tahoma, Arial;

ناوی ئه‌و فۆنتانه‌ی كه‌ بۆشاییان تێدایه‌ ده‌بێ له‌ نێوه‌ " " دا بن.
پاشان له‌ خواره‌وه‌ی قه‌باره‌كه‌ی بۆ دیاری بكه‌، ئه‌ویش به‌ نووسینی font-size،
بۆ نموونه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی فۆنته‌كه‌ ١٠  Point بێت، ده‌بێ دێڕی خواره‌وه‌ی بۆ زۆر بكرێت،

font-size: 10pt;

به‌و شێوه‌یه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ گۆڕینی فۆنت و قه‌باره‌كه‌ی پێویسته‌ بیگۆڕه‌، هه‌روه‌ها گه‌ر قه‌باره‌ی بۆ دیاری نه‌كرابوو وه‌ك به‌شی body ده‌توانی بۆ خۆت قه‌باره‌كه‌ی بۆ دیاری بكه‌یت.

له‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌ندێك شوێن پێویست به‌وه‌ بكات كه‌ Align واته‌ شوێنی ده‌ركه‌وتینی نووسینێك یان Object، بگۆڕدرێت له‌ Left ـه‌وه‌ بۆ Right، ئه‌وه‌ش به‌ پێی پێویستی ڕووكاره‌كه‌ت بگۆڕه‌.

گه‌ر پێویستی به‌وه‌ كرد كه‌ Direction ـی نووسینه‌كانت بكه‌یته‌ له‌ ڕاست بۆ چه‌پ، ئه‌م دێڕه‌ زۆر بكه‌،

direction: rtl;

كۆتایی

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

ده‌ست خۆش كاك ئاسۆ بابه‌ته‌كه‌ت زۆر زۆر به‌سووده‌

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

سوپاس بۆ ئه‌ م بابه‌ته‌

www.bbc.co.uk

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

بەراستی نایابە .. زۆر سودم بینی دەست خۆش.

مه‌ژی بۆ مردن بمره‌ بۆ ژیان
چۆن قازانج ده‌که‌ی تا نه‌که‌ی زیان؟

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

به‌ڵام چۆن ستایله‌که‌ له‌ راسته‌وه‌ بهێنمه‌ لای چه‌پ......؟

ئه‌گه‌ر نه‌توانین به‌ ئازادی بژین باشتر وایه‌ به‌ باوه‌شێکی کـــراوه‌ پێشوازی له‌ مه‌رگ بکه‌ین.

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

وێنه‌كان له‌ پرۆگرامی فۆتۆشۆپ دا بكه‌وه‌، له‌ لیسته‌ی Image دا و له‌ به‌شی Rotate Convas دا Flip Convas Horizontal كرته‌ بكه‌.
به‌و شێوه‌یه‌ Direction ـی وێنه‌كان له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ ڕاست ده‌گۆڕدرێن بۆ له‌ ڕاسته‌وه‌ بۆ چه‌پ.

گه‌ر پێویستی به‌وه‌ كرد كه‌ Direction ـی نووسینه‌كانت بكه‌یته‌ له‌ ڕاست بۆ چه‌پ، ئه‌م دێڕه‌ زۆر بكه‌،

direction: rtl;

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

سڵاو له‌ وێنه‌کان کێشه‌م نیه‌ هه‌موویم چاک کردوه‌،

به‌ڵام ستایله‌که‌م ئه‌وێت بیهێنمه‌ لای ڕاست

ئایا ئه‌و کۆده‌ له‌خوار Font size دابنێم یان له‌ کوێ؟؟؟

ئه‌گه‌ر نه‌توانین به‌ ئازادی بژین باشتر وایه‌ به‌ باوه‌شێکی کـــراوه‌ پێشوازی له‌ مه‌رگ بکه‌ین.

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

به‌ڵێ به‌م شێوه‌یه‌

font-family:"Unikurd Web", Tahoma, Arial;
    font-size:10pt;
    background-color:#fff;
    background-image:url(images/topbck.gif);
    background-repeat:repeat-x;
    color:#666;
    margin:0;
    padding:0;
    direction: rtl;

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

ئه‌ی ڕات و چه‌پی ستایڵ چۆم ده‌کرێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شمان بۆ ڕوونبکه‌نه‌وه‌ زۆر باشه‌ و بابه‌ته‌که‌ ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بێت

به‌ هیوای وه‌ڵامی زو وه‌ک هه‌میشه‌

سایتی نوسین : http://www.nusin.net     سایتی نوسەر :    http://www.nuser.co
              سایتی گۆڤاری دەنگ :   http://www.dangpress.com

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

ئاسۆ نادری نووسی:

سڕینه‌وه‌ی ئه‌و کۆده‌ زیادانه‌ی که‌ له‌وانه‌یه‌ ببنه‌ کێشه‌ بۆ ده‌رکه‌وتنی ئه‌و په‌ڕانه‌ی له‌گه‌ڵ Notepad ده‌ستکاریان ده‌که‌یت

له‌م به‌شه‌ کورته‌ی بابه‌ته‌که‌دا ئه‌وه‌ی که‌ له‌ سه‌ردێڕه‌که‌دا نووسیوومه‌ ڕوون ده‌که‌مه‌وه‌،
له‌ به‌شی یه‌که‌م دا په‌ڕه‌ی 404.php ـم ده‌ستکاری کرد، به‌ڵام له‌وه‌ دڵنیا بووم که‌ NotePad چه‌ند پیتێکی زیاده‌ی له‌گه‌ڵ داده‌نێت که‌ دواتر ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی کێشه‌ له‌کاتی پیشاندانی په‌ره‌کان.
بۆ چاک کردنی ئه‌و کێشه‌یه‌ پرۆگرامی Vim Editor ـم دامه‌زراندووه‌، ده‌توانی لێره‌ دایبگریت،
http://www.vim.org/download.php#pc کرته‌ بکه‌ سه‌ر gvim70.exe.

دواتر به‌ لای ڕاستدا کرته‌م کرده‌ سه‌ر په‌ڕه‌ی 404.php و  Edit With Vim ـم کرته‌ کرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستکاری په‌ڕه‌که‌ بکه‌م له‌ Vim ـدا.
به‌م شێوه‌یه‌ بوو،
http://webchinupload.com/O72d4/659837977-rukar3.gif
ئه‌م پیتانه‌ هه‌بوون له‌سه‌ره‌تای په‌ڕه‌که‌دا،

ده‌بێ بسڕێنه‌وه‌، سڕیمنه‌وه‌ و دواتر په‌ڕه‌که‌م پاشه‌که‌وت کرد.
به‌و شێوه‌یه‌ ئه‌و کێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر کرا.

کۆتایی ئه‌م به‌شه‌

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک ئاسۆ، من ئه‌م کاره‌م به‌ پرۆگرامێک ده‌کرد ناوی phped بوو قه‌باره‌که‌شی زۆر بچووک بوو ئێستا له‌ نێت نایدۆزمه‌وه‌.
ده‌بێ چ پرۆگرامێکی تر هه‌بێت ئه‌وها ئه‌مه‌ به‌ده‌ر بخات؟؟ به‌ڵام قه‌باره‌که‌ی سووک بێت.
یان خاسییه‌تی ئه‌و پرۆگرامانه‌ چین که‌وا ئه‌م کۆده‌
http://webchinupload.com/O72d4/659837977-rukar3.gif
پیشان ده‌ده‌ن؟

( كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ )  | https://xeyal.net/  |  https://suncode.co/  |  http://kurdtvs.net
Feel The Fear

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

بۆ ئه‌و پرۆگرامه‌ به‌كار نابه‌یت كه‌ من دامناوه‌؟!

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

وێنەکان نەماون.

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

سڵاو کاک ئاسۆ
لەم جەند دێرەدا مەبەستت ئەوەیە کە ستایلی ئینگلیزی راست و جەپ بکەیت ... ئەوا بەم دێڕە دەکرێت لە ستایڵ شیت
ئەگەر ئەوەیە ئایا ئەو دێڕە لە کوێوە دابنرێت ؟؟ لە کوێوەی ستایڵ شیتەکەمان ؟؟

گه‌ر پێویستی به‌وه‌ كرد كه‌ Direction ـی نووسینه‌كانت بكه‌یته‌ له‌ ڕاست بۆ چه‌پ، ئه‌م دێڕه‌ زۆر بكه‌،
:

direction: rtl;

هەمیشە بپرسە بڵێ ... چی ؟ بۆچی ؟ لەبەر چی ؟ چۆن ؟ ....هتد ..... چونکە پرسیارکردن هەگبەی زانینت دەولەمەندتر دەکات  .... کوێخا تۆفیق

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

کوێخا تۆفیق نووسی:

http://itserdem.org/website/webdesign/5 … b/103-cssm

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی به‌ کوردی کردنی Theme ـی WordPress

ئەو دەستانەت خۆشبێت برای ئازیز هەر بژیت شتێکی زۆر باشە

هەمیشە بپرسە بڵێ ... چی ؟ بۆچی ؟ لەبەر چی ؟ چۆن ؟ ....هتد ..... چونکە پرسیارکردن هەگبەی زانینت دەولەمەندتر دەکات  .... کوێخا تۆفیق