1

بابه‌ت: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

سڵاو،
بۆ په‌ره‌پێدانی ڕاژه‌كانی وێبچن و به‌تایبه‌ت Webchinupload.com، ئێستا هه‌موو خاوه‌ن ماڵپه‌ڕێك ده‌توانێت به‌ ئاسانی ببێته‌ خاوه‌نی هه‌مان بنكه‌ی باركردن كه‌ له‌ Webchinupload.com هه‌مانه‌.
نموونه‌یه‌ك،
http://webchinupload.com/files/webchinupload-com-hosting_1.png
پاش باركردنی په‌ڕگه‌یه‌ك،
http://webchinupload.com/files/webchinupload-com-hosting2_1.png
به‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ ده‌بیته‌ خاوه‌نی بنكه‌یه‌كی باركردنی تایبه‌ت به‌ دۆمه‌ینی خۆت و به‌ خۆڕا!
- لۆگۆی ماڵپه‌ڕی خۆت له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.
- به‌سته‌ری په‌ڕگه‌ باركراوه‌كان ده‌بنه‌ به‌سته‌ری ماڵپه‌ڕی خۆت.
- پێویستت به‌وه‌ نابێت بیر له‌ نوێكردنه‌وه‌ و پاراستنی بنكه‌كه‌ هه‌بێت، ئێمه‌ ئاگادارین و كاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.

چۆن به‌شدار بم؟

  • ده‌بێت بۆ خۆت دۆمەینێکت هه‌بێت و بتوانیت دەستکاری DNS ی تایبەت بە دۆمەین بکەیت.

  • پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستكاریكردنی DNS ـت هه‌بێت بۆ دۆمه‌ینه‌كه‌ت.

١، ده‌بێت لۆگۆیه‌كی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی خۆتمان بۆ بنێریت، قه‌باره‌ی وه‌ك وێنه‌ی خواره‌وه‌ بێت،
http://webchinupload.com/files/logo-size.png
٢، پێویستت ده‌بێت له‌ نێو DNS ی دۆمه‌ینه‌كه‌ت، CNAME ـیك زۆر بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبكاته‌ دۆمه‌ینی webchinupload.com،
ئه‌م خاڵه‌ گرینگه‌، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێت به‌داخه‌وه‌ ناتوانین هاوكاریت بكه‌ین!
Host = up
Data = webchinupload.com
واته‌ ژێرناوێك بۆ دۆمه‌ینه‌كه‌ت درووست ده‌كه‌یت، ده‌بێت up.domain.com بێت، ئه‌گینا په‌سه‌ند ناكرێت.
له‌ cPanel به‌م شێوه‌یه‌ ڕێكده‌خرێت،
http://webchinupload.com/files/cname-cpanel.png

له‌ رێی ئه‌م فۆرمه‌وه‌ ده‌توانیت زانیارییه‌كانت بنێریت،
http://webchinupload.com/form.html

گرینگه‌ كه‌ پێش ناردنی فۆرمه‌كه‌ CNAME ـت درووستكردبێت و نرخی UP ـت بۆ نووسیبێت، دواتر به‌سته‌ری بنكه‌ی باركردنه‌كه‌ت ده‌بێته‌
http://up.domainixot.com

له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ته‌نیا ٥٠ دۆمه‌ین وه‌رده‌گرین و دواتر زۆرتر.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

cwane dest xosh

گەر وەلامت نیە بۆ بابەتەکان و پەیامەکان تکایە بە بێ سوود هیچ مەنووسە نووسی بێ کەل دەبیتە هۆی تیک چوونی بابەتەکە

3

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

شتیكی جوانە . دەست خۆش .

4

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

خزمه‌تێکی جاکه‌ ده‌ینێرم
smile

....

5

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

cojiyan نووسی:

شتیكی جوانە . دەست خۆش .

شاڵاو ئایتی | باشترین هۆستگه‌ری كوردی!| ئامانجمان مانه‌وه‌یه‌ www.ShalawIT.org
هۆست|رسلێه‌ر|دۆمه‌ین|دیزاین|رادیۆ|-ڤۆیس چات| شۆپینگ|هۆستینگی VIP

6

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

پرسیارێک:
ئایه‌ بۆ نمونه‌ فایلیک له‌ بنکه‌ی بارکردنه‌که‌ی خۆم بار ئه‌که‌م
لای ئیوه‌ش زیا ئه‌بێت؟
واته‌ من هه‌ر کاتێک بنکه‌که‌مم نه‌ما ناشرێنه‌وه‌ فایلو  ره‌سمه‌کان هه‌ر له‌ webchinن؟

....

7

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

rebin96 نووسی:

پرسیارێک:
ئایه‌ بۆ نمونه‌ فایلیک له‌ بنکه‌ی بارکردنه‌که‌ی خۆم بار ئه‌که‌م
لای ئیوه‌ش زیا ئه‌بێت؟
واته‌ من هه‌ر کاتێک بنکه‌که‌مم نه‌ما ناشرێنه‌وه‌ فایلو  ره‌سمه‌کان هه‌ر له‌ webchinن؟

به‌ڵێ، هه‌ر ده‌مێننه‌وه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

8

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

واو وه‌ڵا خزمه‌تێکی هه‌ره‌ زۆر گه‌وره‌یه‌
به‌م پییه‌ قه‌ت فایل و وێنه‌کانمان نافه‌وتیت له‌ هه‌ر بنکه‌ی بارکردنێک باری که‌ین
هیوادارم هه‌موو خاوه‌ن مه‌کۆکه‌نا ئه‌مه‌ دابنین تاکو هیج ئه‌ندامیک زه‌ره‌ر نه‌کات له‌ به‌رزکردنیه‌وه‌ی
فایل و وێنه‌کان

....

9

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

ئاسۆ نادری نووسی:
rebin96 نووسی:

پرسیارێک:
ئایه‌ بۆ نمونه‌ فایلیک له‌ بنکه‌ی بارکردنه‌که‌ی خۆم بار ئه‌که‌م
لای ئیوه‌ش زیا ئه‌بێت؟
واته‌ من هه‌ر کاتێک بنکه‌که‌مم نه‌ما ناشرێنه‌وه‌ فایلو  ره‌سمه‌کان هه‌ر له‌ webchinن؟

به‌ڵێ، هه‌ر ده‌مێننه‌وه‌.

كاك ئاسۆ من ئەگەر فایلیك باركەم لە بنكەی باركردنی خۆم ، دواتر ئەگەر بنكەی باركردنم نەما چۆن لە بنكەی باركردنی وێبچن بەستەرەكە بدۆزمەوە ؟ یان بۆنمونە up.hedi.com/hedi.gif هەمان بەستەری ئەبیت لە وێبچن وەك Webchinupload.com/hedi.gif ئایە من هەلەم ؟ ئەگەر ئا چۆن بیدوزمەوە ؟

10

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

up.hedi.com ده‌گۆڕیت بۆ webchinupload.com

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

11

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

كەواتە ڕاستم كرد ، بژی وێبچن بەس كاكە چاوەڕی وەشانی نوێین ! wink

12

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

پێشنیار / ستایل دابنێن بۆ وه‌شانی نوێ .. ده‌ستان خۆش خزماتێکی جوانه‌ .. بژی وێبچن

چی ؟ چۆن ؟ ها ؟ کێ ؟ که‌ی ؟ له‌کوێ ؟

13

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

کارێکی چاکە .

COOLER MASTER HAF XM RC-922XM-KKN1\\\Corsair TX Series 750 Watt\\\SABERTOOTH Z77\\Core i5-3570K\\\Corsair XMS3 8 GB\\\ SSD OCZ Vertex 4 Series 128GB\\\Radeon HD 6870

14

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

ده‌ست خۆش
به‌س ئه‌گه‌ر که‌مێک ئه‌مه‌م بۆ ڕوون بکه‌یته‌وه‌

٢، پێویستت ده‌بێت له‌ نێو DNS ی دۆمه‌ینه‌كه‌ت، CNAME ـیك زۆر بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبكاته‌ دۆمه‌ینی webchinupload.com،
Host = up
Data = webchinupload.com

◥♥ ℬℯal ℳadrid ♥◤
◢♥ ℋala ℳadrid ♥◣

15

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

له‌ Cpanel ئه‌مه‌ بدۆزه‌ره‌وه‌ Simple DNS Zone Editor که‌ ئه‌مه‌ ئایکۆنه‌که‌یه‌تی,
http://webchinupload.com/files/dns.png
دواتر که‌ کرته‌ت لێکرد دۆمه‌ینه‌که‌ت هه‌ڵبژێره‌.
http://webchinupload.com/files/dns2.png

له‌ به‌شی Add a CNAME Record،
http://webchinupload.com/files/dns3.png
له‌ Name: بنوسه‌: up
له‌ خانه‌ی CNAME: بنوسه‌: webchinupload.com
ته‌واو
دواتر په‌یامێک بنێره‌ بۆ داواکردن.

16

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

سلاو هاورێيان من ناردومه‌ وه‌ په‌يامه‌كه‌شم بۆ هاتيته‌وه‌ به‌لام ئێستا چی بكه‌م ؟

17

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

چیت بۆ هاتووه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌دا؟

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

18

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

كاك  ئاسۆ گيان ئه‌وه‌ هاتوه‌ 


سڵاو،
سووپاس بۆ ناردنی داواكارییه‌كه‌تان.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین داواكارییه‌كه‌تان جێبه‌جێ بكه‌ین ده‌بێت هه‌نگاوه‌كانی تایبه‌ت به‌ د.ن.س كه‌ له‌م بابه‌ته‌دا ڕوونكراوه‌ته‌وه‌م جێبه‌جێ بكه‌ن،
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=23717

19

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

ئه‌گه‌ر دۆمه‌ینه‌كه‌ت cPanel ی هه‌یه‌، كه‌واته‌ سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌،
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.p … 46#p194146
ئه‌گه‌ر سیسته‌مێكی دیكه‌ی هه‌یه‌ ده‌توانیت ناوه‌كه‌ی بنووسیت بزانین هاوكاریمان پێده‌كرێت یان نه‌، ئه‌گه‌ر نه‌بوو ده‌توانیت له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌ په‌یوه‌ندی بگریت كه‌ كاری دۆمه‌ینه‌كه‌یان بۆ جێبه‌جێ كردوویت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

20

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

وەڵا کاک ئاسۆ من وام پێباشە بیکەیتە سکریپتێکی سەبەخۆ و بە هیچ نەبەسترابێتەوە ئینجا پەرەی پێبدەی و وەکوو کلیجای عەرەب ئێمەی کوردیش سکریپتێکی سەربەخۆمان دەبێ و لەوانەیە ناوبانگی جیهانیش دەربکات.