بابه‌ت: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله Joomla به وێنه‌وه .
سڵاوتان لێبێت ،
بابه‌ت : دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ناودار Joomla
زۆرێك له ئه‌ندامانی نوێی ژوومله پرسیار ده‌که‌ن له‌مه‌کۆ له‌باره‌ی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌که ، منیش حه‌زم کرد بابه‌تێکی وه‌ها ئاماده بکه‌م تاکو که‌مێك له‌داواکارییه‌کانیان که‌م بکه‌مه‌وه .
تێبینی / پێش ئه‌وه‌ی نیازی به‌کارهێنانی ژوومله‌ت هه‌بێت ، Safe Mode له ڕاژه‌که‌ت ده‌بێت ناچالاك بێت به پله‌ی یه‌که‌م ، پاشان ئه‌وانی تر که‌له وێنه‌ی یه‌که‌م ئاماژه‌یان پێدراوه .
داگرتنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله ١،٥،١٠ + په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی
تێبینی / دواین وه‌شانی ژوومله بریتییه له ٢٠ ، ٥ ، ١ , په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی له‌گه‌ڵیدا کێشه‌ی نییه
١ - پاش داگرتنی پڕۆگرامۆکه‌که ، له‌ناو ڕاڕهکهدا ده‌ری بهێنه و بینێره بۆ ماڵپه‌ره‌که‌ت .
٢- ناونیشانی ماڵپه‌ره‌که‌ت لێبده بۆ نموونه www.mallpereket.com ئه‌گه‌ر له root ی ماڵپه‌ره‌که‌ت دات نابێت ،
ئه‌گه‌ر له‌ناو بوخچه‌یه‌کی جیاوازدا داتناوه به‌م شێوه لێیبده www.mallpereket.com/joomla
له زۆربه‌ی کاتدا پێویست ناکات installation/index.php له دوایه‌وه بنووسی ، خۆ ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ فرمانی دابه‌زاندن نه‌هاته ڕێت ده‌توانی دایبنێی .
٣- سه‌یری وێنه‌که بکه
٤- ئه‌گه‌ر هه‌ر کامیان سوور بوو پێویسته چاکی بکه‌یت ، هه‌ندێکیان به چمۆد گۆڕین چاك ده‌بێت ، هه‌ندکیان تۆ ده‌سه‌ڵات نییه ، ده‌بێت خاوه‌ن کۆمپانیایی ڕاژه‌که‌ت بۆت چاك بکات
٥- ته‌نها کرته له داهاتوو بکه
٦- ناوی خانه خوێ و نازناوی بنکه‌ی دراوه ، تێپه‌ڕه‌وشه ، ناوی بنکه‌ی دراوه له نێو خشته‌کانی لاکێشه سووره‌که‌دا بنووسه ، به وریاییه‌وه .
٧- سه‌ربه‌ستیت له پڕکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کانی ftp ئه‌گه‌ر پێویست بوو .
٨- له‌سه‌ر وێنه‌که ڕوونکردنه‌وه‌م نووسیوه ، به‌ڵام دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه که ده‌بێت کرته له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوه‌ڕۆکی نموونه‌یی بکرێت و دابه‌زێت ئه‌گینا ناتوانی له‌دابه‌زاندن به‌رده‌وام بیت
٩- ناوت بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بریتییه له admin ، تێپه‌ڕه وشه‌که‌ت بریتییه له‌و تێپه‌ڕه‌وشه‌ی له هه‌نگاوی ٨ تدا نووسیوته .
تێبینی / ناتوانی بچیته به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی ماڵپه‌ره‌که‌ت تاکو بوخچه‌ی installation نه‌سڕیته‌وه .
تێبینییه‌کی گرنگ
ئه‌گه‌ر له‌هه‌نگاوی کۆتایی دا وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه هات ، ئه‌و کۆدانه‌ی که دراوه بریتییه له زانیارییه‌کانی ماڵپه‌ره‌که‌ت و دابه‌زاندنی ژوومله که ده‌بێت په‌رگه‌یه‌کی به‌تاڵ دروست بکه‌یت به‌ناوی configuration.php پاشان ئه‌و کۆدانه‌ی تیا کۆپی بکه‌ی که‌پێت ده‌درێت له‌هه‌نگاوی کۆتایی دا ، پاشان پاشه‌که‌وتی بکه‌یت و بینێریته root ی ئه‌و شوێنه‌ی ژوومله‌ت تیا بارکردووه .
ببورن من ئه‌م هه‌نگاوه‌م نه‌هاته ڕێ چونکه له لۆکاڵ دامبه‌زاند ، بۆیه به ئینگلیزی بۆم داناون وێنه‌که ، به‌ڵام کێشه نابێت ، هه‌مان شتن .

ده‌توانن لێره‌ش به ڤیدیۆ فێری دابه‌زاندن ببن به زمانی ئینگلیزی
به‌هیوای ئه‌وه‌ی که‌مێك لهداواکارییهکانتانم جێبه‌جێ کردبێت .
له که‌م و کوڕییه‌کان ببورن ![]()
کاتێکی خۆش .





