بابه‌ت: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

سڵاوتان لێبێت ،

بابه‌ت : دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ناودار Joomla

زۆرێك له‌ ئه‌ندامانی نوێی ژوومله‌ پرسیار ده‌که‌ن له‌مه‌کۆ له‌باره‌ی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌که‌ ، منیش حه‌زم  کرد بابه‌تێکی وه‌ها ئاماده‌ بکه‌م تاکو که‌مێك له‌داواکارییه‌کانیان که‌م بکه‌مه‌وه‌ .

تێبینی / پێش ئه‌وه‌ی نیازی به‌کارهێنانی ژوومله‌ت هه‌بێت ، Safe Mode له‌ ڕاژه‌که‌ت ده‌بێت ناچالاك بێت به‌ پله‌ی یه‌که‌م ، پاشان ئه‌وانی تر که‌له‌ وێنه‌ی یه‌که‌م ئاماژه‌یان پێدراوه‌ .

داگرتنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ ١،٥،١٠ + په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی


تێبینی / دواین وه‌شانی ژوومله‌ بریتییه‌ له‌  ٢٠ ، ٥ ، ١  ,  په‌ڕگه‌ی زمانی کوردی له‌گه‌ڵیدا کێشه‌ی نییه‌

١ - پاش داگرتنی پڕۆگرامۆکه‌که‌ ، له‌ناو ڕاڕه‌که‌دا ده‌ری بهێنه‌ و بینێره‌ بۆ ماڵپه‌ره‌که‌ت .

٢- ناونیشانی ماڵپه‌ره‌که‌ت لێبده‌ بۆ نموونه‌ www.mallpereket.com ئه‌گه‌ر له‌ root ی ماڵپه‌ره‌که‌ت دات نابێت ،

ئه‌گه‌ر له‌ناو بوخچه‌یه‌کی جیاوازدا داتناوه‌ به‌م شێوه‌ لێیبده‌ www.mallpereket.com/joomla

له‌ زۆربه‌ی کاتدا پێویست ناکات installation/index.php له‌ دوایه‌وه‌ بنووسی ، خۆ ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ فرمانی دابه‌زاندن نه‌هاته‌ ڕێت ده‌توانی دایبنێی .

٣- سه‌یری وێنه‌که‌ بکه‌

http://img2.imageshack.us/img2/994/22156261.th.jpg

٤-  ئه‌گه‌ر هه‌ر کامیان سوور بوو پێویسته‌ چاکی بکه‌یت ، هه‌ندێکیان به‌ چمۆد گۆڕین چاك ده‌بێت ، هه‌ندکیان تۆ ده‌سه‌ڵات نییه‌ ، ده‌بێت خاوه‌ن کۆمپانیایی ڕاژه‌که‌ت بۆت چاك بکات

http://img2.imageshack.us/img2/7962/16138672.th.jpg

٥-  ته‌نها کرته‌ له‌ داهاتوو بکه‌

http://img254.imageshack.us/img254/5523/45277758.th.jpg

٦- ناوی خانه‌ خوێ و نازناوی بنکه‌ی دراوه‌ ، تێپه‌ڕه‌وشه‌ ، ناوی بنکه‌ی دراوه‌ له‌ نێو خشته‌کانی لاکێشه‌ سووره‌که‌دا بنووسه‌ ، به‌ وریاییه‌وه‌ .

http://img254.imageshack.us/img254/4089/38101247.th.jpg

٧- سه‌ربه‌ستیت له‌ پڕکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کانی ftp ئه‌گه‌ر پێویست بوو .

http://img254.imageshack.us/img254/727/63102884.th.jpg

٨- له‌سه‌ر وێنه‌که‌ ڕوونکردنه‌وه‌م نووسیوه‌ ، به‌ڵام دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ ده‌بێت کرته‌ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوه‌ڕۆکی نموونه‌یی بکرێت و دابه‌زێت ئه‌گینا ناتوانی له‌دابه‌زاندن به‌رده‌وام بیت
http://img4.imageshack.us/img4/3781/68449818.th.jpg

٩- ناوت بۆ چوونه‌ ژووره‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بریتییه‌ له‌ admin ، تێپه‌ڕه‌ وشه‌که‌ت بریتییه‌ له‌و تێپه‌ڕه‌وشه‌ی له‌ هه‌نگاوی ٨ تدا نووسیوته‌ .

تێبینی / ناتوانی بچیته‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی ماڵپه‌ره‌که‌ت تاکو بوخچه‌ی  installation نه‌سڕیته‌وه‌ .

تێبینییه‌کی گرنگ

ئه‌گه‌ر له‌هه‌نگاوی کۆتایی دا وه‌ك ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه‌ هات ، ئه‌و کۆدانه‌ی که‌ دراوه‌ بریتییه‌ له‌ زانیارییه‌کانی ماڵپه‌ره‌که‌ت و دابه‌زاندنی ژوومله‌ که‌ ده‌بێت په‌رگه‌یه‌کی به‌تاڵ دروست بکه‌یت به‌ناوی configuration.php پاشان ئه‌و کۆدانه‌ی تیا کۆپی بکه‌ی که‌پێت ده‌درێت له‌هه‌نگاوی کۆتایی دا ، پاشان پاشه‌که‌وتی بکه‌یت و بینێریته‌ root ی ئه‌و شوێنه‌ی ژوومله‌ت تیا بارکردووه‌ .

ببورن من ئه‌م هه‌نگاوه‌م نه‌هاته‌ ڕێ چونکه‌ له‌ لۆکاڵ دامبه‌زاند ، بۆیه‌ به‌ ئینگلیزی بۆم داناون وێنه‌که‌ ، به‌ڵام کێشه‌ نابێت ، هه‌مان شتن .

http://www.joomlatribune.com/images/stories/tutorials/step4.png


ده‌توانن لێره‌ش به‌ ڤیدیۆ فێری دابه‌زاندن ببن به‌ زمانی ئینگلیزی

به‌هیوای ئه‌وه‌ی که‌مێك له‌داواکارییه‌کانتانم جێبه‌جێ کردبێت .

له‌ که‌م و کوڕییه‌کان ببورن wink

کاتێکی خۆش .

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

ئه‌و ده‌ست و چاوانه‌ت خۆش بێت هه‌رده‌م سه‌رکوتو بیت و له‌شتان ساخو سه‌لامه‌ت بێت

خۆم هه‌وڵ ده‌ده‌م بیر بکه‌مه‌وه‌ که‌ خۆم کێم

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

به‌ڕاستی کارێکی جوان و چاک و باشت کردوه‌ ده‌ست و مه‌چه‌کت هه‌ر خۆش و ڕه‌نگین بێت

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

ئێوه‌ش ماندوو نه‌بن یاخوا wink

بیریشم چوو له‌سه‌ره‌وه‌ بینووسم ، ئه‌گه‌ر هه‌ر پرسیار یان کێشه‌یه‌کتان هه‌بوو ده‌رباره‌ی دابه‌زاندن ده‌توانن له‌ بابه‌ته‌دا بیکه‌ن .

کاتیکی خۆش

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

سلاو
پاش ئه‌وه‌ی که‌ به‌رزم کردبوونه‌وه‌  به‌ زمانی ئینگلیزی رۆشتم کوردیم نه‌بوو  که‌ گه‌یشتمه‌ مه‌رحه‌له‌ی
2 : Pre-installation Check

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تۆدا  به‌راوردم کردن  ئه‌وه‌ی من نه‌ختێک جیاوازی سوری تیاپه‌یدا ببوو بۆیا راوه‌ستام ته‌ وه‌ڵامی ئێوه‌ وه‌ر بگرم بزانم  ئایا ئه‌مه‌ کێشه‌ی هایه‌ یان نا ؟؟

http://img208.imageshack.us/img208/9028/carcees.jpg

سوپاس  هیوادارم له‌ مه‌رحه‌له‌کانی تردا کێشه‌م بۆ دروست نابێت تا ئیوه‌  عه‌زیات بده‌م 


سوپاس بۆپ هاوکاریتان

خۆم هه‌وڵ ده‌ده‌م بیر بکه‌مه‌وه‌ که‌ خۆم کێم

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

ئه‌و دوو لاکێشه‌ی سه‌ره‌وه‌ که‌ دیاریت کردووه‌ کێشه‌ نابێت ،
به‌ڵام
ته‌نها ئه‌وه‌ی زۆر کێشه‌یه‌ وه‌ك من بزانم Safe Mode ه‌یه‌ چونکه‌ پێشتر تاقیم کردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ری خۆڕایی ، ئه‌گه‌ر On بێت پاش ماوه‌یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی ماڵپه‌ره‌که‌ت ناکرێته‌وه‌ ته‌نها ده‌توانی بچیته‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌وه‌ ،  بۆ ناچالاککردنی ده‌بێت خاوه‌ن کۆمپانیای ڕاژه‌ بۆت ناچالاك بکات .

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌سه‌ر ڕاژه‌ی خۆڕایی دایبه‌زێنیت پێشنیار ده‌که‌م له‌ www.hostwq.net  هه‌ژمارێك دروست بکه‌ی و له‌وێ دایبه‌زێنی بێکێشه‌یه‌ .

کاتێکی خۆش

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

کاک هه‌ڵکه‌وت 2 باره‌ سڵاو .. من دام مه‌زراندوه‌ بێ کێشه‌یه‌ به‌ڵام له‌کاتی بابه‌ت دانان به‌زمانه‌ کوردیه‌که‌ی کێشه‌یه‌ک هه‌یه‌.. ئه‌ویش هێنانی وێنه‌یه‌ ... هه‌وڵ بده‌ سه‌یرێکی بکه‌یت.. کاتێک ده‌ته‌وێت وێنه‌ ئینسێرت بکه‌یت خانه‌ی وێنه‌ له‌لای ڕاست ده‌کرێته‌وه‌ دووگمه‌ی ئینسێرت شاراوه‌ته‌وه‌ و ناتوانیت وێنه‌ ئیسێرت بکه‌یت .. به‌ڵام که‌ به‌ ئینگلیزی ده‌چمه‌ ژوره‌وه‌ وێنه‌ به‌ ئاسانی ئینسێرت ده‌کرێت.. به‌ڵکو بۆمان چاک بکه‌یت و سه‌رکه‌وتوو بیت

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

ده‌ست خۆش کاک هه‌ڵکه‌وت ئه‌ی ئه‌ندام په‌رلامانی ژوومله‌

دنیایه‌ک سه‌رکه‌وتن بۆ تۆ

smile

دوای 3 ساڵ هاتمه‌وه‌ وێبجن

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

grrendaizer نووسی:

کاک هه‌ڵکه‌وت 2 باره‌ سڵاو .. من دام مه‌زراندوه‌ بێ کێشه‌یه‌ به‌ڵام له‌کاتی بابه‌ت دانان به‌زمانه‌ کوردیه‌که‌ی کێشه‌یه‌ک هه‌یه‌.. ئه‌ویش هێنانی وێنه‌یه‌ ... هه‌وڵ بده‌ سه‌یرێکی بکه‌یت.. کاتێک ده‌ته‌وێت وێنه‌ ئینسێرت بکه‌یت خانه‌ی وێنه‌ له‌لای ڕاست ده‌کرێته‌وه‌ دووگمه‌ی ئینسێرت شاراوه‌ته‌وه‌ و ناتوانیت وێنه‌ ئیسێرت بکه‌یت .. به‌ڵام که‌ به‌ ئینگلیزی ده‌چمه‌ ژوره‌وه‌ وێنه‌ به‌ ئاسانی ئینسێرت ده‌کرێت.. به‌ڵکو بۆمان چاک بکه‌یت و سه‌رکه‌وتوو بیت

ئایا له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بابه‌ت داده‌نێیت یان له‌ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی ؟

به‌داخه‌وه‌ لای من وانییه‌ ، تاکو ئێستا شتێکی له‌و جۆره‌م نه‌هاتۆته‌ ڕێ ،ئایا کام وێبگه‌ڕ به‌کارده‌هێنیت ؟ به‌دانه‌یه‌کی تر تاقی بکه‌ره‌وه‌ .

ئه‌گه‌ر ئه‌کرێت وێنه‌یه‌کی بگریت باشتره‌ ، بزانین ئه‌م جنۆکه‌ تازه‌یه‌ چییه‌ big_smile

بژی کاکه‌ ئاری .

کاتێکی خۆش

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

سلاو
پرسیارێک له‌سه‌ر وێنه‌ی ژماره‌ 6


http://img254.imageshack.us/img254/4089/38101247.jpg

ئایا من ئه‌مانه‌ چۆن دروست بکه‌م  له‌  mysql

سوپاس بۆ هاوکاریتان

خۆم هه‌وڵ ده‌ده‌م بیر بکه‌مه‌وه‌ که‌ خۆم کێم

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

په‌وه‌ندی به‌ دروستکردنی mysql نییه‌ ئه‌وه‌ ، جۆری خانه‌ خوێ که‌ت هه‌ڵبژێره‌ ، پاشان ئه‌وانی تر زانیارییه‌کانی داتابه‌یس و وشه‌ی نهێنییه‌که‌تن .

کاتێکی خۆش

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

سلاو
ئاخر منیش مه‌خسه‌دم ئه‌وانه‌ی تر چۆن پر بکه‌مه‌وه‌ 

1- ناوی خانه‌ خوی له‌ کوێوه‌ بهێنم   Host Name   

2- نازناو له‌ کوی بهینم    user name

4- ناوی بنکه‌ی دراو چی دابنێم  Database Name


--------------------------

سوپاس بۆ هاوکاریتان

خۆم هه‌وڵ ده‌ده‌م بیر بکه‌مه‌وه‌ که‌ خۆم کێم

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

زۆربه‌ی کات mysql دابنێ

له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی سیرڤه‌ره‌که‌ت ئه‌وانی تر بهێنه‌ ، ئه‌گه‌ر داتا به‌یس دروست نه‌کردووه‌ دروستی بکه‌ .
ئایا له‌ کوێ سێرڤه‌رت کڕیوه‌ یان خۆڕاییه‌ .

کاتێکی خۆش

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

سلاو
کاکا سێرڤه‌ر  کریومه‌

له‌ www.azmer.net

خۆم دایفرۆشم وه‌کیلی کۆمپانیاکه‌م 


بۆ  داتا په‌یس دروستم کردوا بۆ ئه‌وانه‌ی تر  نازانم

خۆم هه‌وڵ ده‌ده‌م بیر بکه‌مه‌وه‌ که‌ خۆم کێم

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

کامانه‌ی تر ، زۆر پێم سه‌یره‌ خاوه‌نی هۆست و ماڵپه‌ریت نه‌زانی زانیارییه‌کانی داتابه‌یس چۆن پڕ ده‌کرێته‌وه‌ .

کاتێکی خۆش

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

سلاو
مه‌خسه‌دم ئه‌مانایه‌

1- ناوی خانه‌ خوی له‌ کوێوه‌ بهێنم   Host Name   

2- نازناو له‌ کوی بهینم    user name

4- ناوی بنکه‌ی دراو چی دابنێم  Database Name


سوپاس بۆ هاوکاریتان

خۆم هه‌وڵ ده‌ده‌م بیر بکه‌مه‌وه‌ که‌ خۆم کێم

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

له‌ کۆنتڕۆڵ پانێڵی سێرڤه‌ره‌که‌ت .

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

سلاو
ئاخر چۆن ئه‌مه‌م ده‌ست که‌وێت چۆنکه‌ نازانم چۆنه‌
داتا به‌یسم دروست کردوه‌ به‌ڵام داخڵ نابێت
هه‌ر وه‌کوو فیوشن دروستم کردوه‌ کێشه‌م له‌ فیشن نیه‌ به‌ڵآم له‌مه‌دا تۆزێک گۆراوه‌ نازانم چۆن له‌کوێی چی بهینم له‌ کۆنترۆڵ په‌ناڵ

سوپاس بۆ هاوکاریتان

خۆم هه‌وڵ ده‌ده‌م بیر بکه‌مه‌وه‌ که‌ خۆم کێم

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

ئه‌گه‌ر ئه‌کرێت زانیارییه‌کانم بۆ بنێره‌ ، زانیاری داتابه‌یسه‌که‌ت پێ ده‌ڵێم خۆت دای به‌زینه‌ .

کاتێکی خۆش

وه‌ڵام: چۆنیه‌تی دابه‌زاندنی پڕۆگرامۆکه‌ی ژوومله‌ Joomla به‌ وێنه‌وه‌ .

سلاو

کاک هه‌ڵکه‌وت گیان کام زانیاریانه‌ت بۆ بنێرم

زانیاری cpanel ده‌ڵێیت ؟؟

خۆم هه‌وڵ ده‌ده‌م بیر بکه‌مه‌وه‌ که‌ خۆم کێم