بابه‌ت: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

سڵاو،
له‌م بابه‌ت باس له‌ چۆنیه‌تی کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان ده‌که‌ین + دانانی پاشگری html.

سه‌ره‌تا پێویسته‌ له‌سه‌ر ڕاژه‌که‌ت mod_Rewrite چالاک بێت.
ئیستا بڕۆ بۆ ناو ftp فایلی htaccess.txt هه‌یه‌ ناوه‌که‌ی بکه‌ به‌ htaccess.
پاشان بڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاشان ڕێكخستنه‌ گشتییه‌كان
پاشان له‌ده‌ستی چه‌پ هه‌ڵبژاردنه‌كانی SEO هه‌یه‌ وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ڕێکی بخه‌،
http://webchinupload.com/files/1se.png

1- بۆ ئه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان به‌ ته‌واوی کورت ببنه‌وه‌ و کاری خۆیان بکه‌ن
واتا ئه‌مه‌

http://localhost/blue/index.php?option=com_contact&view=contact&id=1&Itemid=134

بکرێت به‌

http://localhost/blue/peiwandi

2- ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌سترابێته‌وه‌ به‌ mod_Rewriteه‌وه‌ و index.php ده‌رنه‌که‌وێت
واتا ئه‌مه‌

http://localhost/blue/index.php/peiwandi

بکرێت به‌

http://localhost/blue/peiwandi

3- بۆ ئه‌وه‌ی پاشگر ده‌رنه‌که‌وێت، گه‌ر ویستت ده‌ر بکه‌وێت بیکه‌ به‌ yes و ئه‌وا به‌م شێوه‌یه‌ ده‌رده‌که‌وێت،

http://localhost/blue/peiwandi.html

گه‌ر کردیشت به‌ no به‌م شێوه‌یه‌ ده‌رده‌که‌وێت،

http://localhost/blue/peiwandi

سوپاس.

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

ده‌ست خۆش
خۆمپێنه‌گیرا به‌په‌له‌ کردم، وه‌کو ئه‌و وێنه‌یه‌م لێکردوه‌ به‌ڵام ئیستا لینکه‌کان به‌وشێوه‌یه‌

http://korak.tv/2009-11-03-19-58-12/76- … 9-20-18-36

چاره‌چییه‌؟

ته‌واو هیچی دیکه‌ی له‌گه‌ڵ ناکرێت

ماڵپه‌ڕی کـــــــــۆڕه‌ک تــیڤی

www.Korak.Tv

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

ببوره‌ من ئه‌م هه‌نگاوه‌م بیر چووبوو،
کاتێک بابه‌تێک ده‌نووسی یان دانه‌یه‌ک بۆ لیست زیاد ده‌که‌یت، ئه‌خوا له‌خواره‌وه‌ی سه‌ردێر نووسراوه‌ نازناو
پێویسته‌ له‌ نازناو به‌ لاتینی ناوی بابه‌ته‌که‌ بنووسی بۆ نمونه‌
بابه‌تی تاقی کردنه‌وه‌ = babeti-taqikrdnewa 
سه‌یرێکی ئه‌م وێنه‌یه‌ بکه‌،
http://webchinupload.com/files/se1.png

سوپاس.

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

ده‌ست خۆش
ئه‌م  شیوه‌ ته‌نها بۆ ماڵپه‌ڕێکی ساده‌ گونجاوه‌  ئه‌گه‌ڕ ماڵپه‌ڕێك زیادکراوی زۆر بێت ئه‌م کرداره‌  سه‌قه‌تی ئه‌کات  باشترین شت به‌کارهێنانی زیادکراوێکی Sef بۆ ئه‌وه‌ی به‌‌شه‌ زیادکراوه‌کانیش بێ کێشه‌ ئیش بکه‌ن

ئه‌گه‌ر کێشه‌ی نه‌ بوایه‌ ژوومله‌ خۆکار ئه‌م کرداره‌ی چالاک ئه‌کرد

بژیت

دوای 3 ساڵ هاتمه‌وه‌ وێبجن

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

ده‌ستت خۆش کاک گه‌یلان بۆ بابه‌ته‌جوانه‌کانت،

کاک ئاری گیان ئه‌م زیادکراوه‌مان له‌کوێ ده‌ست که‌وێت؟

له‌ به‌رواری 12-11-2010 چی تر به‌م هه‌ژماره‌م په‌یام نانوسم،هه‌ژماری نوێ:    شڤان به‌رزان
  ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌: WwW.AweZe.CoM

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

ari-designs نووسی:

ده‌ست خۆش
ئه‌م  شیوه‌ ته‌نها بۆ ماڵپه‌ڕێکی ساده‌ گونجاوه‌  ئه‌گه‌ڕ ماڵپه‌ڕێك زیادکراوی زۆر بێت ئه‌م کرداره‌  سه‌قه‌تی ئه‌کات  باشترین شت به‌کارهێنانی زیادکراوێکی Sef بۆ ئه‌وه‌ی به‌‌شه‌ زیادکراوه‌کانیش بێ کێشه‌ ئیش بکه‌ن

ئه‌گه‌ر کێشه‌ی نه‌ بوایه‌ ژوومله‌ خۆکار ئه‌م کرداره‌ی چالاک ئه‌کرد

بژیت

ڕاسته‌ به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانینن که‌ ئه‌و زیاد کراوه‌ تا ڕاده‌یه‌ک ئاڵۆزه‌ + ئه‌مه‌ بۆ ئه‌و سایتانه‌ی لای خۆمانه‌ کیفایه‌ته‌ !

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

cold fire نووسی:

ده‌ستت خۆش کاک گه‌یلان بۆ بابه‌ته‌جوانه‌کانت،

کاک ئاری گیان ئه‌م زیادکراوه‌مان له‌کوێ ده‌ست که‌وێت؟

سوپاس کاک شڤان.

له‌ جیاتی کاک ئاری فه‌رموو ئه‌مه‌ زیاد کراوه‌که‌یه‌،
http://extensions.joomla.org/extensions … /sef/10134

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

کاک گه‌یلان گیان ده‌ستت خۆش،

له‌ به‌رواری 12-11-2010 چی تر به‌م هه‌ژماره‌م په‌یام نانوسم،هه‌ژماری نوێ:    شڤان به‌رزان
  ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌: WwW.AweZe.CoM

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

هیوای من سوود گه‌یاندنه‌ به‌ ئێوه‌ !

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

سڵاو خۆی من بیستومه‌ پێوه‌کراوێکی Sef  بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ گونجاوه‌، به‌ڵام چؤنیه‌تی کارکردن من نازنام چۆنه‌.
کاک گه‌یلان لای من هه‌روه‌کو ئاماژه‌م پێدا به‌وشێوه‌یه‌یه‌ به‌داخه‌وه‌:(
کاک گه‌یلان به‌ڕیزتان شاره‌زایتان له‌ پێوه‌کراوی Sef  هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌ڵی چاکتر وایه‌ بابه‌تێک له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بنوسیت بۆئه‌وه‌ی کاره‌که‌مان مه‌یسه‌ر ببێت
ڕێزم هه‌یه‌ ده‌ست خۆش دووباره‌

ماڵپه‌ڕی کـــــــــۆڕه‌ک تــیڤی

www.Korak.Tv

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

کاک زیره‌ک بزانه‌ به‌که‌ڵك دێت منیش خه‌ریکیم هێشتا دام نه‌گرتووه‌،
http://www.kenlapz.org/joomla-tips-tric … la-15.html

له‌ به‌رواری 12-11-2010 چی تر به‌م هه‌ژماره‌م په‌یام نانوسم،هه‌ژماری نوێ:    شڤان به‌رزان
  ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌: WwW.AweZe.CoM

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

به‌ڕیز cold fire  ده‌ست خۆش، من چاوی لێده‌که‌م ئه‌گه‌ر سه‌رم لێی ده‌رچوو لێره‌دا ئه‌یکه‌م به‌باته‌ێک ئه‌گه‌رجه‌نابیشت ئه‌نجامی بده‌یت خراپ نیه‌، چونکه‌ من پێشتر له‌چه‌ند جێگه‌یه‌کی دیکه‌ هه‌وڵم دا به‌ڵام سوودی نه‌بوو:(

ماڵپه‌ڕی کـــــــــۆڕه‌ک تــیڤی

www.Korak.Tv

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

به‌ڵێ شاره‌زایم لێی هه‌یه‌، به‌ڵام کاتم که‌مه‌ و ئه‌ویش کاتی ده‌وێت!

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

هیوادارین به‌پێی کات بۆمان ڕوونبکه‌یته‌وه‌;)

ماڵپه‌ڕی کـــــــــۆڕه‌ک تــیڤی

www.Korak.Tv

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

کاک گەیلان ئەو مۆدە لە کوى داگرم زۆر گەرامنەمدۆزیەوە   ئەکر بەستەرم بدەیى تا دایگرمmod_Rewrite

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

کاک هێدی له‌م  به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ زانیاری نووسراوه‌ ده‌رباره‌یmod_Rewrite

http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=5525

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

کاک گەیلان لە راستى دا بابەتەک ئالۆز بوو لام ئەتوانى کەمیک رونى کەیتەوە

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

له‌سه‌ر ڕاژه‌ی ناوخۆی کار ده‌که‌یت یان ڕاژه‌ی کڕدراو؟
گه‌ر ڕاژه‌ی ناو خۆی بێت ئه‌وا بۆت ڕوون ده‌که‌مه‌وه‌ چۆن mod_Rewrite چالاک ده‌که‌یت گه‌ر ڕاژه‌ی کڕدراو بێت ده‌بێت خۆی چالاک بێت گه‌رنا به‌ده‌ست خاوه‌ن ڕاژه‌که‌ته‌.

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

سڵاو گه‌یلان ئاغا wink

کاك کۆژیان زانیارییه‌کان بنێره‌ تاکو له‌و زیادکراوه‌ی خۆمت بۆ دابنێم ، ئه‌گه‌ر نه‌تتوانیی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ئه‌نجام بده‌ی .

پێش هه‌موو شتێ بزانه‌ mod_Rewrite چالاکه‌ له‌ سێرڤه‌ر ، ئه‌گه‌ر نا ئاگاداریان بکه‌وه‌ تا چالاکی بکه‌ن بۆت .

وه‌ڵام: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.

سڵاو له‌ تۆش کاک هه‌ڵکه‌وت:)

کێشه‌ی ئه‌و براده‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ نازانێت mod_Rewrite چیه‌!