بابه‌ت: کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان و دانانی پاشگری html.
سڵاو،
له‌م بابه‌ت باس له چۆنیه‌تی کورتکردنه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان ده‌که‌ین + دانانی پاشگری html.
سه‌ره‌تا پێویسته له‌سه‌ر ڕاژه‌که‌ت mod_Rewrite چالاک بێت.
ئیستا بڕۆ بۆ ناو ftp فایلی htaccess.txt هه‌یه ناوه‌که‌ی بکه به htaccess.
پاشان بڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاشان ڕێكخستنه گشتییه‌كان
پاشان له‌ده‌ستی چه‌پ هه‌ڵبژاردنه‌كانی SEO هه‌یه وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه ڕێکی بخه،
1- بۆ ئه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌کان به ته‌واوی کورت ببنه‌وه و کاری خۆیان بکه‌ن
واتا ئه‌مه
http://localhost/blue/index.php?option=com_contact&view=contact&id=1&Itemid=134
بکرێت به
http://localhost/blue/peiwandi
2- ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه که به‌سترابێته‌وه به mod_Rewriteه‌وه و index.php ده‌رنه‌که‌وێت
واتا ئه‌مه
http://localhost/blue/index.php/peiwandi
بکرێت به
http://localhost/blue/peiwandi
3- بۆ ئه‌وه‌ی پاشگر ده‌رنه‌که‌وێت، گه‌ر ویستت ده‌ر بکه‌وێت بیکه به yes و ئه‌وا به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌که‌وێت،
http://localhost/blue/peiwandi.html
گه‌ر کردیشت به no به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌که‌وێت،
http://localhost/blue/peiwandi
سوپاس.
