1

بابه‌ت: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

سڵاو هاوڕێیان،

بێگومان له‌به‌ره‌وپێشچونی ته‌کنه‌لۆژیاو ئایتیدا ورده‌ ورده‌ شاره‌زای زیاتر ده‌بێت له‌ بواری وێبدا،هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ شاره‌زایه‌که‌یان له‌ بواری هاککدا به‌کار ئه‌هێنن که‌ کارێکی باش نیه‌ ،به‌ڵام مرۆڤ سه‌ربه‌خۆیه‌ له‌ کاری خۆیدا.

له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌واڵی هاک کردنی چه‌ند سایتێکی کوردیمان بیست ،که‌ هه‌ندێک له‌و سایتانه‌ به‌ سکرپێتی به‌ناوبانگ  پونبیبی دروست کرابون ،که‌ سه‌رسام بوین پێی ،چونکه‌ ئه‌و سکرپێته‌ وا دروست نه‌کراوه‌ که‌ هاک بکرێت وا به‌ئاسانی

به‌هه‌ر حاڵ بابێینه‌ سه‌ر بابه‌ته‌که‌مان ،ئه‌م ئێواره‌یه‌ بیرۆکه‌یه‌کم به‌خه‌یاڵدا هات ،که‌ ڕێگه‌ له‌ هاک کردنی یانه‌کانتان ئه‌گرێت به‌ ڕێژه‌ی %90 ،ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی گۆڕینی ناوی په‌ڕه‌ی کۆنفیگه‌ ،بێگومان زۆرێک له‌ هاککه‌ران ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ به‌کار ئه‌هێنن بۆ دۆزینه‌وه‌و بردنی زانیاری دۆمه‌ینه‌کانتان ،له‌گه‌ڵماندا بن چه‌ند هه‌نگاوێکی کورت و ئاسان و پوخت که‌ ئه‌بێته‌ هۆی پاراستنی یانه‌کانتان،

تێبینی / هه‌نگاوه‌کان پێویسته‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌ک بکرێت و هیچی پشت گوێ نه‌خرێت وه‌ پێویسته‌ فایلی خاوێنی زه‌خیره‌کراو ئاماده‌ بکه‌یت له‌کاتی کردنی هه‌ڵه‌و توشبونی یانه‌که‌ت به‌ کێشه‌ ،دڵنیاتان ئه‌که‌مه‌وه‌ ئه‌م ڕێگه‌یه‌ له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ تاقی کراوه‌ته‌وه‌ سه‌رکه‌وتوو بوه‌ %100 .

ئه‌و فایلانه‌ی پێویستیان به‌ ده‌ستکارییه ‌:

/include/dblayer/common_db.php

/include/common.php

extern.php

config.php

cache/cache_config.php




ئۆکه‌ی ،با ده‌ست بکه‌ین به‌ ده‌ستکاری کردنی فایله‌کان ،

ناوێک بدۆزه‌ره‌وه‌ که‌ گران بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵک و ئاسانیش بێت بۆ له‌بیرهێنانه‌وه‌ی خۆت ،

من لێره‌دا ناوی  kardo.php  به‌ کار ئه‌هێنم له‌ جیاتی ناوی فایل  config.php




ئه‌م فایله‌ بکه‌ره‌وه‌
/include/dblayer/common_db.php

بگه‌ڕێ به‌دوای ئه‌م وشه‌یه‌دا   
config.php

بیگۆڕه‌ بۆ ئه‌و وشه‌ییه‌ی هه‌ڵت بژاردوه‌ له‌ جیاتی ناوی config.php  که‌ من ناوی kardo.phpم هه‌ڵبژاردوه‌ ،پێویسته له‌ جیاتی ئه‌و وشه‌یه‌ (config.php) بنوسین kardo.php

ئه‌و فایله‌ سه‌یڤ بکه‌  ،ته‌واو



ئێستا کار له‌م فایله‌ی خواره‌وه‌ ده‌که‌ین



/include/common.php

بگه‌ڕێ به‌دوای ئه‌م وشه‌یه‌دا   
config.php

بیگۆڕه‌ بۆ ئه‌و وشه‌ییه‌ی هه‌ڵت بژاردوه‌ له‌ جیاتی ناوی config.php  که‌ من ناوی kardo.phpم هه‌ڵبژاردوه‌ ،پێویسته له‌ جیاتی ئه‌و وشه‌یه‌ (config.php) بنوسین kardo.php

تێبینی / ناویconfig.php شه‌ش جار له‌و په‌ڕه‌یه‌دا هه‌یه‌ ،هه‌مووی بگۆڕه‌ ۆ ئه‌و ناوه‌ی که‌ دات ناوه‌

ئه‌و فایله‌ش ته‌واو بوین،سه‌یڤی بکه‌



ئه‌م په‌ڕه‌یه‌ بکه‌ره‌وه‌
extern.php


بگه‌ڕێ به‌دوای ئه‌م وشه‌یه‌ی خواره‌وه‌

config.php

بیگۆڕه‌ بۆ ئه‌و وشه‌ییه‌ی هه‌ڵت بژاردوه‌ له‌ جیاتی ناوی config.php  که‌ من ناوی kardo.phpم هه‌ڵبژاردوه‌ ،پێویسته له‌ جیاتی ئه‌و وشه‌یه‌ (config.php) بنوسین kardo.php

تێبینی / ناویconfig.php پێنج جار له‌و په‌ڕه‌یه‌دا هه‌یه‌ ،هه‌مووی بگۆڕه‌ بۆ ئه‌و ناوه‌ی که‌ دات ناوه‌


ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ش سه‌یڤ بکه‌ ،ته‌واو




ئێستا پێویستا ناوی فایلی  config.php  بگۆڕین بۆ ئه‌و ناوه‌ی که‌له‌سه‌ره‌تادا باسمان کرد و خستمان جێگه‌ی وشه‌کانی فایله‌کانی سه‌ره‌وه‌

من ئه‌بێت ناوی بنێم kardo.php تۆش ئه‌و ناوه‌ی لێبنێ که‌  خسته‌ جێگه‌ی ئه‌و وشه‌ی config.php له‌ فایله‌کانی سه‌ره‌وه‌دا



ئێستا هه‌نگاوێکی کورتمان ماوه‌

ئه‌م فایله‌
cache/cache_config.php

ناوه‌که‌ی بگۆڕه‌ بۆ



cache/cache_kardo.php

تێبینی / من ئه‌بێت ناوی بنێم kardo.php تۆش ئه‌و ناوه‌ی لێبنێ که‌  خسته‌ جێگه‌ی ئه‌و وشه‌ی config.php له‌ فایله‌کانی سه‌ره‌وه‌دا



ئێستا کاره‌که‌مان ته‌واو بوو ،فایله‌کان به‌رز بکه‌ره‌وه‌ سه‌رڕاژه‌که‌ت ئه‌وانه‌ی گۆڕان کاریت تیادا کردون به‌ پێی شوێنه‌کانیان
پیرۆزه‌ سکرتی یانه‌که‌ت زۆر به‌هێز کرد



تێبینی / ئاسانترین ڕێگه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی وشه‌ له‌ ناو فایله‌کاندا
بۆ نموونه‌ به‌دوای وشه‌ی config.php ئه‌گه‌ڕێیت ،دۆزینه‌وه‌ی گرانه‌ ،به‌ڵام به‌م ڕێگه‌یه‌ی خواره‌وه‌ به‌ 1 چرکه‌ بیدۆزه‌ره‌وه‌

به‌رنامه‌ی نۆت پاد بکه‌ره‌وه‌ Notepad

کلیک له‌سه‌ر edit  بکه‌

پاشان  find..

ئه‌و وشه‌یه‌ بنوسه‌ که‌ به‌دوایدا ئه‌گه‌ڕییت پاشان کلیک له‌سه‌ر Find next  بکه‌


تێبینی / به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک گواستنه‌وه‌ی ‌ئه‌م بابه‌ته‌ ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ .


هه‌ر پرسیارێک هه‌بێت ،چاوه‌ڕێم

2

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هه‌ڵبه‌ت سودی زۆر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی یانه‌کان هاکنه‌کرێت چونکه‌ به‌ڕاستی زۆر ناخۆشه‌ تۆ ئه‌م هه‌موو هیلاک بونه‌ ده‌که‌یت دوایش هاک بکرێت smile

3

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

ده‌ستت خۆشبێت کاک کاردۆ.......... بابه‌تێکی جوانه‌
به‌ڵام ئایا ووشه‌ گۆڕینه‌که‌ نابێته‌ هۆی کێشه‌ بۆ یانه‌که‌‌ ؟ بۆ نموونه‌ ده‌رکه‌وتنی به‌ شێوه‌ی په‌یجێکی سپی .....

من بیرده‌كه‌مه‌وه كه‌واته مـــن هه‌م
                                             ديــــــــــــــكارت

4

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ،

به‌ڵام ئایا ووشه‌ گۆڕینه‌که‌ نابێته‌ هۆی کێشه‌ بۆ یانه‌که‌‌ ؟ بۆ نموونه‌ ده‌رکه‌وتنی به‌ شێوه‌ی په‌یجێکی سپی .....

نه‌خێر ،هه‌ر وه‌ک حاڵه‌تی ئاسایی وائه‌بێت

5

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

ده‌ست خۆش کاک کاردۆ له‌ ئێستادا ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ پێویستن

کاک فه‌رمان

دڵنیاتان ئه‌که‌مه‌وه‌ ئه‌م ڕێگه‌یه‌ له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ تاقی کراوه‌ته‌وه‌ سه‌رکه‌وتوو بوه‌ %100

6

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌کانتان ... ده‌ستان خۆشبێت
جار جار له‌ پی ئێچ پی توشی ئه‌وه‌ ده‌بووم بۆیه‌ پرسیارم کرد smile

من بیرده‌كه‌مه‌وه كه‌واته مـــن هه‌م
                                             ديــــــــــــــكارت

7

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

ده‌ست خۆش کاک کاردۆ گیان به‌سووده‌

تکایه‌ هه‌ر پرسیارێکت هه‌یه‌ له‌ مه‌کۆکان بینووسه‌،به‌داخه‌وه‌ که‌ وه‌ڵامی په‌یامی تایبه‌ت نانووسم.
http://dictio.kurditgroup.org/

8

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

ده‌ستت خۆشبێت کاکه‌ کاردۆ سه‌رکه‌وتووبیت..

Telecommunication Engineer - IP Network Engineer & Cisco Certified Network Associate
www.xalat.net

9

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

به س حه يف بابه ته كه فرياى من نه كه وت....
ده سته كانت خوش بيت به سوده....

http://webchinupload.com/files/babycrybabyoq1.jpg

10

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

ده‌ستت خۆش بێت کاک کاردۆ به‌ڕآستی شتی چاکه  به‌س زۆری ده‌وێت هیلاک ده‌بیت

http://kurdstan.6te.net

11

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

تێبینی / به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک گواستنه‌وه‌ی ‌ئه‌م بابه‌ته‌ ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ .

وانه‌یه‌ک له‌سه‌ر گۆڕینی ناوی config.php بۆ ناوێکی تر

ده‌ست خۆش

له‌ به‌رواری 12-11-2010 چی تر به‌م هه‌ژماره‌م په‌یام نانوسم،هه‌ژماری نوێ:    شڤان به‌رزان
  ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌: WwW.AweZe.CoM

12

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌يه‌ / ئه‌توانن Replace به‌كاربهێنن زۆر باشه‌ smile

هه‌موومان بۆ وێبچن
وێبچن بۆ هه‌موومان

13

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

cold fire نووسی:

تێبینی / به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک گواستنه‌وه‌ی ‌ئه‌م بابه‌ته‌ ڕێگه‌ پێنه‌دراوه‌ .

وانه‌یه‌ک له‌سه‌ر گۆڕینی ناوی config.php بۆ ناوێکی تر

ده‌ست خۆش

به‌داخه‌وه‌ کاک کاردۆ به‌به‌ته‌ که‌یان گواسته‌وه‌

14

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

براکه‌م ئه‌و بابه‌ته‌ 06-16-2009, 06:36 PM  نوسراوه‌ lol

له‌ به‌رواری 12-11-2010 چی تر به‌م هه‌ژماره‌م په‌یام نانوسم،هه‌ژماری نوێ:    شڤان به‌رزان
  ماڵپه‌ڕی ئاوێزه‌: WwW.AweZe.CoM

15

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

ئه‌و براده‌ره‌ به‌شێوه‌ی نوسیویه‌تی کاک کاردۆش به‌ شێوه‌یه‌ک نوسیویه‌تی

16

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان ،

سه‌باره‌ت به‌وبابه‌ته‌ی ئه‌و به‌ڕێزه‌ی له‌و سایته‌دایه‌ ،هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نیه‌ به‌ سکرپێتی punbb و باس له‌ شتێیک تر ئه‌کات و گۆڕینی فایلی  په‌یوه‌ندیداری تیادا نیه‌ ، سوپاس بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌که‌تان،

سه‌رکه‌وتو بن

17

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

ده‌سته‌كانت خۆش بیت كاك كاردۆ وا باشه‌ ئێمه‌ش فریای خۆمان بكه‌وین :d
سه‌ركه‌وتوو بیت نمونه‌ت زۆر بێت .

18

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

ده‌ست خۆش به‌ڕاسی زۆر جوان ڕونتکردۆته‌وه‌ بۆمان زۆر سوپاس

19

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

دەستخۆش کاک کاردۆ , کارێکى باشت ئەنجام داوە wink

20

وه‌ڵام: ئه‌ته‌وێت یــانه‌که‌ت هــاک نه‌کرێت ؟؟ سـه‌ردانی ئێره‌ بـــكـــه‌

به‌ڕاستی کارێکی باشه‌ زۆريش به‌سووده‌ ده‌ست خۆش بێت