بابه‌ت: ئه‌و كارانه‌ی له ناو كۆنتڕۆڵ پانێل ده‌كرێت بیزانه
سلاو،
حه‌زم كرد ئه‌م جاره باسی سه‌ره‌تایه‌ك ڤیوشن بكه‌م كه ئه‌و به‌شانه‌ی له كۆنتڕۆڵ پهناڵدا هه‌ن چۆن به‌كار دێنن وه‌ك پێویست
ئه‌وه‌ی كه بزانم له ڕۆژانه به‌كاری دێنین به كورتی هه‌وڵ ئه‌ده‌م باسی بكه‌م
كۆنتڕۆڵ پانێ / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوەڕۆک
1- مه‌کۆکان / باس له چۆنیه‌تی دروست كردنی هاوپۆڵێك ئه‌كه‌ین و چۆن به شێكی تازه بۆ مه‌كۆ دا ئه‌نرێت
ناوی هاوپۆل / ناوی مه‌كۆكه‌ت بنوسه
ڕێکخستن / ئه‌توانی ڕیزبه‌ندی بكه‌یت به پێی ئه‌وه‌ی كه خۆت ئه‌ته‌وێت
پاش ئه‌وه‌ی ناوی هاوپۆڵهكهت نوسی كلیك له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتی هاوپۆڵ بكه
ئستا من ناوی هاوپۆلم بۆ خۆم زیاد كردوه ئه‌بێت ناوی مه‌كۆیه‌كی بۆ نوسم كه ئه‌مه‌وێت
ناوی مه‌كۆ / ئه‌و ناوه بنوسه كه ئه‌ته‌وێت دای نێت بۆ مه‌كۆكه‌ت نمونه ڕیكلام یان هه‌ر شتێك ویستت
په‌سنی مه‌كۆ / پێناسه‌یه‌كی كورتی مه‌كۆكه‌ت بكه
دوای ته‌واو بون پاشه‌كه‌وتكردنی مه‌كۆ // ئیستا سه‌یری مه‌كۆكه‌ت بكه به‌شێكی بۆ زیاد بوه خۆت ئه‌توانی بابه‌ت بلاو كه‌یته‌وه
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
2- هاوپۆله‌کانی به‌سته‌ر
ناوی هاوپۆل:ناوی به‌شێك بنوسه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سته‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ڕهپت كه‌یت نمونه كۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌رنێت بنوسه!
پەسنی هاوپۆل:پێناسه‌یه‌كی كورت كه ته‌رخان بێت به‌و به‌شه ئێمه نمونه‌مان بۆ كۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌ر نێت هێنایه‌وه ئه‌نوسین ئه‌م به‌شه ته‌رخان كراوه بۆ زانیاری كۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌رنێت
توانای بینینی هاوپۆل:پێناسه‌یه‌كی كورت كه ته‌رخان بێت به‌و به‌شه ئێمه نمونه‌مان بۆ كۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌ر نێت هێنایه‌وه ئه‌نوسین ئه‌م به‌شه ته‌رخان كراوه بۆ زانیاری كۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌رنێت
پاشه‌كه‌وتی هاوپول
ئیستا سه‌یری به‌سته‌ره‌كانی ماڵپه‌ڕ بكه به‌شێكی بۆ زیاد بوه به‌ناوی كۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌ر نێت به هیچ لینكێكی تێدا نیه ئیستا ئه‌بێت لینكی بۆ دانێن
به‌سته‌ره‌کانی وێبگه
ناوی ماڵپەڕ: ناوی ماڵپه‌ڕه‌كه بنوسه
پەسن:پێناسه‌یه‌كی كورتی ماڵپه‌ڕه‌كه بكه
URL ـی ماڵپەڕ:لینكی ماڵپه‌ڕه‌كه
هاوپۆلپێویسته به وریایه‌وه هاوپۆلی بكه‌یت ئه‌وه‌ی ئیستا من دام ناوه په‌یوه‌ندی به كۆمپیتهرهوهههیه له‌گه‌ڵ هاوپۆلی كۆمپیته‌ر و ئه‌نته‌رنێت ڕه‌پتی ئه‌كه‌م
كلیك له پاشه‌كه‌وت كردنی به‌سته‌ر بكه / ئیستا بڕۆ سه‌یری به‌سته‌ره‌كانی ماڵپه‌ڕ بكه ئه‌بینیت لینكێك بۆ ئه‌و هاوپۆله زیاد كراوه كه خۆت هه‌ڵت بژاردوه
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
3- ڕاپرسییەکان
ناونیشانی ڕاپرسی: سه‌باره‌ت به چیه ڕاپرسیهكهت ؟ نمنه ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ت به‌لاوه چۆنه ؟
هه‌ڵبژاردن 1:باشه
هه‌ڵبژاردن 2 :خراپه
پێویستمان به‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنێكه تر زیاد بكه‌ین تۆ ئه‌گه‌ر ته‌نها 2 هه‌ڵبژارده‌ت پێویست بوو ئه‌وا ئه‌توانی هه‌ڵبژارده زیاد نه‌كه‌یت به‌س ئیستا من دانێك زیاد ئه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كاره‌كانی چۆن پێ ئه‌نجام ئه‌درێت
كلیك له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن زیادبكه ، یه‌كسه‌ر دانێكی تر زیاد ئهبیتَ به‌ناوی هه‌ڵبژاردن 3
هه‌ڵبژاردن 3: هه‌ڵبژاردن 3
پێشبینی ڕاپرسی بۆ ئه‌وه‌یه بزانیت چۆن ده‌ر چوه ئه‌وه‌ی كه كردوته
پاشه‌كه‌وتی بكه
بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپرسیه‌كه ده‌ر كه‌وێت له په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا
پانێڵی به‌ڕێوه‌به‌ریی >>>بەڕێوەبەرایەتی سیستەم >>>>پانێڵه‌کان >>>> پانێڵێكی تێدایه به ناوی Members Poll ناچالاكی بكه
ئیستا سه‌یری سه‌ره‌تای ماڵپه‌ڕ بكه كاره‌كه سه‌ر كه‌وتوه
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
4 - هه‌واڵ
پیم وابێت دانانی ئاسانه پیویست به باس كردن ناكات
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
5 - هاوپۆله‌کانی داگرتن شتێكی وای فه‌رق نیه له‌گه‌ڵ 2 ــــوهم خاڵ ئه‌توانی وه‌ك ئه‌و ئه‌نجامی بده‌یت ئه‌وه ته‌نها بۆ هاوپۆل كردنه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی لینكی داگرتن دا‌نێت پیویسته بڕۆت بۆ داگرتنه‌كان
داگرتنه‌كان 4 شت گرنكه بینویست
ناونيشان : ناوی به‌رنامه‌كه
پەسن :پێناسه‌یه‌كی كورت
URL :لینكی داگرتن
هاوپۆل : ڕه‌پتی ئه‌كه‌یت به كام هاوپۆلهوه
ئیستا سه‌یری داگرتن بكه ئه‌بینیت لینكێك زیادی كردوه
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
6- هاوپۆله‌کانی هه‌واڵ / ته‌نها ئه‌توانی ناوی هاوپۆل یان وێنه بگۆڕیت ئه‌شتوانی هاوپۆڵهكان بسڕیته‌وه
ئه‌گه‌ر هه‌واڵت دانا ئه‌گه‌ر حه‌زت كرد له‌گه‌ڵ هاوپۆڵهكان زیادی كه‌یت ئه‌وا له به‌شی هه‌واڵه‌كان ئه‌توانی ئه‌م هاوپۆلانه به‌كار بینیت زۆر زه‌رور نیه
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
7- وێنه‌کان هه‌رچی وێنه هه‌بێت سه‌باره‌ت به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت لێره دا ئه‌توانی به‌رزی كه‌یته‌وه
وێنە سەرەکییەکان:ئه‌توانی بۆ ڕه‌سمی پانێڵ یان بانه‌ر یان هه‌ر شتێك كه ڕه‌پتی هه‌بێت به سه‌ره‌كیه‌كان ڕه‌سمه‌كه به‌رز كیتهوه لێی
وێنه‌کانی وتار :ته‌نها وێنه بۆ به‌شی وتار به‌رز كه‌وه
وێنه‌کانی هه‌واڵ:ته‌نها وێنه بۆ به‌شی هه‌واڵ به‌رز كه‌وه
وێنه‌کانی هاوپۆلەکانی هه‌واڵ :ته‌نها وێنه بۆ به‌شی هاوپۆله‌كان به‌رز كه‌وه
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
8- هاوپۆله‌کانی وتار / ئه‌میش فه‌رق ناكات له‌گه‌ڵ 2 وهم خاڵ وه‌ك ئه‌و هاوپۆل دانێ به‌س بۆ وتار بلاو كردنه‌وه بڕۆبۆ وتاره‌كان
هاوپۆل : ناوی ئه‌و هاوپۆله‌ی بۆت دروست كردوه هه‌ڵی بژێره
سه‌ردێر:ناوی سه‌ر دێڕه‌كه بنوسه
کورتە:كه‌مێك له وتاره‌كه بنوسه
وتار: هه‌موو وتاره‌كه دانی
پاشه‌كه‌وتی وتار
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
9- پەڕە دەستکردەکان ئه‌توانی په‌ڕه‌یه‌كی سه‌ر به‌خۆ دا‌نێت به‌ڵام پێشه‌كی ئه‌بێت به كۆدی html په‌ڕه‌كه دروست كه‌یت ئینجا كۆده‌كانی كۆپی بكه بهێنه ناو پهڕهدهستكردهكان له ناوه‌ڕۆكی په‌ڕه په‌یستی بكه
زیادکردنی پەڕەی دەستکرد
ناونیشانی په‌ڕه:ناوی بابه‌ته‌كه
ناوه‌ڕۆکی په‌ڕه:كۆدی html لێره په‌یست بكه
تێپەڕەوشەی بەڕێوەبەرایەتی:پاسۆردی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌ك ئی به‌ڕێوبه‌ر كه دیته ژوره‌وه ئی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی
په‌ڕه پاشه‌كه‌وت بكه نمونه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ت بۆ زیاد ئه‌بێت له به‌شی سه‌ره‌وه
پەڕەی دەستکرد زیادکرا
url ـی ئەم پەڕەیە بریتییە لە: viewpage.php?page_id=1
ئه‌و په‌ڕه‌یه كه دروست بوه ئه‌توانی ئیستا سه‌یری بابه‌ته سه‌ربه‌خۆ كه‌ت بكه‌یت به‌م شێوه‌یه
www.nawisitakat.com\viewpage.php?page_id=1
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
هێدی سه‌رمۆردی