1

بابه‌ت: پێش ئه‌وه‌ی مه‌كۆكانت نوێ بكه‌یته‌وه‌، بمخوێنه‌وه‌!

سڵاو،

تكایه‌ زۆر گرینگه‌ كه‌ تێبینی ئه‌وه‌ بكه‌یت ئه‌گه‌ر مه‌كۆكانت كه‌ وه‌شانی ١،٢ ـه‌ و پێوه‌كراوی بۆ دامه‌زراوه‌/ ده‌ستكاری كراوه‌، درووست نیه‌ Upgrade ی بكه‌یت بۆ وه‌شانی ١،٣، چوونكه‌ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌ كراون له‌ وه‌شانی ١،٢ به‌هۆی دامه‌زراندنی ئه‌و پێوه‌كراوانه‌وه‌ ڕێگر ده‌بن له‌ نوێكردنه‌وه‌ بۆ وه‌شانی ١،٣ به‌ سه‌ركه‌وتوویی.

دوو چاره‌سه‌ریی هه‌یه‌،
١، مه‌كۆكانت كه‌ وه‌شانی ١،٢ بگه‌ڕێنیته‌وه‌ سه‌ر دۆخی ئاسایی بنه‌ڕه‌تیی، واته‌ پێش دامه‌زراندنی هه‌رجۆره‌ پێوه‌كراوێك (به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ گۆڕانكاری له‌ بنكه‌ی دراوه‌ پێكدێنن)، دواتر ده‌توانی Upgrade جێبه‌جێ بكه‌یت.
٢، وه‌شانێكی خاوێنی ١،٣ دابمه‌زرێنیت و دواتر ئه‌ندام و بابه‌ته‌كانی بۆ Import بكه‌یت.

ئه‌گه‌ر وه‌شانی ١،٢ ی مه‌كۆكانت هیچ گۆڕانكاری تێدا نه‌كراوه‌، ده‌توانی ئه‌و تێبینییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ پشت گوێ بخه‌یت و مه‌كۆكانت Upgrade بكه‌یت بۆ وه‌شانی ١،٣.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی مه‌كۆكانت نوێ بكه‌یته‌وه‌، بمخوێنه‌وه‌!

ده‌سته‌كانت خۆش بێ مامه‌ ئاسۆ گیان بژیت:)

ده‌م له‌ سێو به‌رمه‌ده‌ن تا له‌ باح په‌شیمان ده‌بێـــته‌وه‌!!.... -  كه‌ ده‌ستان كرده‌ فڕین تا ده‌رچوون له‌ دڵی زریانه‌كان مه‌نیشنه‌وه‌ . !  چه‌نگ بۆ شه‌وێك . غه‌زا بۆ دورگه‌یه‌ك . شه‌هوه‌ت بۆ مه‌مكێك . مه‌زهه‌بی ترسنۆكه‌كانه‌ ! .
( به‌ختیار عه‌لی )

3

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی مه‌كۆكانت نوێ بكه‌یته‌وه‌، بمخوێنه‌وه‌!

قسه‌که‌ت زۆر جوانه‌ کاک ئاسۆ به‌ڵام ئه‌و پێوه‌کراوانه‌ی وه‌شانی  1.2 له‌ سه‌دا 80  هه‌موویان پێویستیان به‌ زیادکردنی خشته‌هه‌یه‌ له‌ بنکه‌ی دراوه‌.
که‌واته‌ ده‌بێت زۆر وریابیت له‌کاتی نوێکردنه‌وه‌ی وه‌شانی مه‌کۆکه‌ت.

( كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ))

http://xeyal.net/
Feel The Fear

4

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی مه‌كۆكانت نوێ بكه‌یته‌وه‌، بمخوێنه‌وه‌!

دەستت خۆش کاک ئاسۆ بەراستی بەسودە

هاوڕێکانم دارایی و سامانی منن.
http://www.facebook.com/swara.aziz2

5

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی مه‌كۆكانت نوێ بكه‌یته‌وه‌، بمخوێنه‌وه‌!

ده‌ست خۆش، به‌سووده‌..

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

6

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی مه‌كۆكانت نوێ بكه‌یته‌وه‌، بمخوێنه‌وه‌!

ده ست خوش به لام من بيوه كراوم زور دانابوو بو وه شانى 1.2به لام ريكرش
نه بوو

7

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی مه‌كۆكانت نوێ بكه‌یته‌وه‌، بمخوێنه‌وه‌!

ahmad95 نووسی:

ده ست خوش به لام من بيوه كراوم زور دانابوو بو وه شانى 1.2به لام ريكرش
نه بوو

هه‌ندێ جار ڕێگر نابێت،به‌س هه‌ر بۆ دڵنیابون ئه‌و کاره‌ بکه‌یت باشتره‌.

8

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی مه‌كۆكانت نوێ بكه‌یته‌وه‌، بمخوێنه‌وه‌!

ده‌ستت خۆش بێ کاک ئاسۆ
زانیاریه‌کی باس بوو
سه‌رکه‌توو بی ...

9

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی مه‌كۆكانت نوێ بكه‌یته‌وه‌، بمخوێنه‌وه‌!

كاك ئاسۆ سڵاو، ئه‌گه‌رچی له‌ وێبچن زۆر به‌جوانی چۆنیه‌تی گۆڕانی وه‌شانه‌ كۆنه‌كه‌ بۆ 1،3 ڕوون كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام من ده‌مه‌وێ هه‌مدیسان په‌یوه‌ندیتان پێوه‌ بگرم وه‌ك جاره‌كانی پێشو‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ژماره‌كه‌ی كاك سیامه‌ندم هه‌ر لا ماوه‌ جا نازانم پێشتر په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ بگرم یان. . چی؟

ڕوحت شاد بێت كاك ئاسۆ نادری😔😔😔
جێت خاڵی

10

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی مه‌كۆكانت نوێ بكه‌یته‌وه‌، بمخوێنه‌وه‌!

دواى ئه‌م هه‌موو ڕۆژه‌ هێشتا وه‌ڵام نه‌بوو؟!

ڕوحت شاد بێت كاك ئاسۆ نادری😔😔😔
جێت خاڵی

11

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی مه‌كۆكانت نوێ بكه‌یته‌وه‌، بمخوێنه‌وه‌!

S21 نووسی:

كاك ئاسۆ سڵاو، ئه‌گه‌رچی له‌ وێبچن زۆر به‌جوانی چۆنیه‌تی گۆڕانی وه‌شانه‌ كۆنه‌كه‌ بۆ 1،3 ڕوون كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام من ده‌مه‌وێ هه‌مدیسان په‌یوه‌ندیتان پێوه‌ بگرم وه‌ك جاره‌كانی پێشو‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ژماره‌كه‌ی كاك سیامه‌ندم هه‌ر لا ماوه‌ جا نازانم پێشتر په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ بگرم یان. . چی؟

ڕوحت شاد بێت كاك ئاسۆ نادری😔😔😔
جێت خاڵی

12

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی مه‌كۆكانت نوێ بكه‌یته‌وه‌، بمخوێنه‌وه‌!

؟ له‌ مه‌به‌سته‌كه‌ت تێنه‌گه‌شتم!

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

13

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی مه‌كۆكانت نوێ بكه‌یته‌وه‌، بمخوێنه‌وه‌!

كاك ئاسۆ سه‌باره‌ت به‌ www.ysm21.net شتم نووسیوه‌، پێشتر ئه‌م یانه‌یه‌ له‌ سایتێكی به‌خۆڕایی بوو، ئه‌وه‌ بوو تۆ گواستته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێ له‌ نزیكه‌كانی تۆ په‌یوه‌ندیم گرت، كه‌ ئه‌و له‌ سلێمانی بوو،
جا مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشوو ئه‌ركی ڕێكخستنی یانه‌كه‌و نوێكردنه‌وه‌ی بگریته‌ ئه‌سۆی خۆت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ژماره‌كه‌ی كاك سیامه‌ندم له‌لا ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك جاری پێشوو ئه‌مانه‌ته‌كه‌ بگه‌یه‌نینه‌ ده‌ستی.

ڕوحت شاد بێت كاك ئاسۆ نادری😔😔😔
جێت خاڵی

14

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی مه‌كۆكانت نوێ بكه‌یته‌وه‌، بمخوێنه‌وه‌!

تكایه‌ له‌ ڕێی www.webdarej.com ـه‌وه‌ په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ بگره‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

15

وه‌ڵام: پێش ئه‌وه‌ی مه‌كۆكانت نوێ بكه‌یته‌وه‌، بمخوێنه‌وه‌!

ئاسۆ نادری نووسی:

تكایه‌ له‌ ڕێی www.webdarej.com ـه‌وه‌ په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ بگره‌.

باش، هه‌ر ئێستا.

ڕوحت شاد بێت كاك ئاسۆ نادری😔😔😔
جێت خاڵی