بابه‌ت: بڕگه‌یه‌کی تازه‌ بۆ پڕۆگرامه‌کان

سڵاو


ڕێزو خۆشه‌ویستیم بۆ مه‌کۆی فێرگه‌ .........
هاوڕێیانم من تێبینیه‌کم هه‌یه‌ بۆ به‌ڕێزتان بۆ به‌ڕێوبه‌رانی مه‌کۆی فێرگه‌
ئه‌ویش کردنه‌وه‌ی بڕگه‌یه‌ک بۆ ته‌واوی پڕۆگرامه‌کان که‌ تێدا شی بکرێنه‌وه‌و باسی لێوه‌بکرێت له‌گه‌ڵ پڕسیاره‌کان ده‌رباره‌ی پڕۆگرامه‌کان تاوه‌کو چه‌ند پڕۆگرامێکی نوێ بنسرێن.......
من خۆم ئه‌و کاره‌ ده‌گرمه‌ ئه‌ستۆ......


له‌گه‌ڵ جوانترین ڕێزو خوشه‌ویستم بۆ مه‌کۆی فێرگه‌.

Jewar
Kurdistan
Jewar1984@Gmail.com

من ئوه‌نده‌ هۆگری تۆم، گه‌ر ته‌مه‌ن قه‌رز کرابا،
عومرێکی دیم قه‌رز ده‌کرد، ئه‌ویشم هه‌ر
له‌گه‌ڵ تۆدا به‌سه‌ر ده‌برد، ئه‌ی وشه‌ی ناسک و ئازا!

وه‌ڵام: بڕگه‌یه‌کی تازه‌ بۆ پڕۆگرامه‌کان

سڵاو به‌ڕێز ..
هه‌موو بۆ کوردان ئێستا وه‌ک فێرگه‌یه‌ک کار ده‌کات بۆ ناساندن و شیکردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌کان له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌  ،
پێم وایه‌ ئه‌مه‌ ته‌واوی وه‌ڵامه‌ .
بۆ شیکردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک ده‌توانیت له‌ به‌شی په‌یوه‌ندی‌دا بابه‌ت  بنێریت به‌ وێنه‌وه‌  و پاشان بڵاوده‌کرێته‌وه‌ .

کاتێکی خۆش