بابه‌ت: 2 پرسیار له جومله

به‌ڕێزان سڵاو
1.هاوڕێیان ویستم بزانم چۆن بتوانم لیستی ئه‌و بابه‌ته‌نه‌ی که له په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تادان‌، زیاد بکه‌م؟ بۆ نموونه:http://www.empratorpoem.com/prwshe/index.php ئه‌وه‌ی که من هه‌مه ته‌نها 3 بابه‌ت پیشان ئه‌دا له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌تا.

2. که تیتڵ ده‌نووسم ئه‌گه‌ر بۆ نموونه بنووسم: به‌ڕێزان به‌خێر بێن بۆ مه‌کۆی وێبچین. به‌مشێوه ده‌رده‌که‌وێ: به‌خێر بێن بۆ مه‌کۆی؟

هیوادارم وڵامتان لا بێت.

وه‌ڵام: 2 پرسیار له جومله

سڵاو،
١، له‌ به‌شی Menu دا بڕۆ سه‌ر Home, دواتر له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیدا نووسراوه‌ كه‌ چۆن بابه‌ته‌كانی ده‌ربكه‌ون.
٢، دڵنیا به‌ كاتێك كه‌ بابه‌ته‌كه‌ت ده‌نووسی Coding ـی په‌ڕه‌كه‌ت Utf-8 ـه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: 2 پرسیار له جومله

کاک ئاسۆ ده‌ست خۆش برام، به‌ڵام من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ بوو، هه‌واڵ‌و بابه‌ته‌کان وه‌ک ئه‌و سایته‌ی سه‌ره‌وه بێت که دامنا. من که بۆ نموونه 8 هه‌واڵ پێکه‌وه‌ داد‌نێم 3 دانایان له سایته‌که داده‌نێ، ئێتر باقی له خواره‌وه ده‌نووسی زیاترو به‌س لینکێکیان بۆ داده‌‌نێ، یان ده‌چنه لاپه‌ڕه‌ی 2. هیوادارم تێگه‌یشتبی لێم‌و هاوکاریم بکه‌ی

وه‌ڵام: 2 پرسیار له جومله

به‌ڵی، وه‌ک له‌ وه‌ڵامه‌که‌دا نووسیوومه‌، ده‌توانی ژماره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ بگۆڕی که‌ له‌ په‌ڕه‌ی سه‌ره‌تادا ده‌رده‌که‌ون، ئه‌ویش له‌ به‌شی Menu ـه‌کان.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: 2 پرسیار له جومله

براکه‌م ده‌سه‌کانت خۆش بێت، ئه‌وه‌ش فێر بووین، به‌ڵام بۆ پرسیاری 2 به‌ڵێ له‌سه‌ر یونیکۆده له کاتی نووسینی بابه‌ته‌کانیش، به‌ڵام کێشه‌که هه‌رهه‌یه‌.

وه‌ڵام: 2 پرسیار له جومله

ده‌توانی جۆی ئه‌و خانه‌یه‌ بگۆڕی که‌ زانیاری یان Data ـی سه‌ردێڕی بابه‌ته‌کانی تێدا کۆ ده‌بێته‌وه‌ له‌ بنکه‌ی دراوه‌ - Mysql، واته‌ جۆری خانه‌که‌ت له‌ باتی input text ـی ئاسایی، بیکه‌ی به‌ text area که‌ نووسراوه‌ی زۆرتر ده‌توانێ له‌ خۆ بگرێت، گه‌ر بۆ خۆت بۆت جێبه‌جێ ناکرێت، ده‌کرێ سبه‌ی بۆت ڕوون که‌مه‌وه‌.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: 2 پرسیار له جومله

brakam agar btwani brek zyatr runi bkayawa zor supast dakam

وه‌ڵام: 2 پرسیار له جومله

براکه‌م دیسان سڵاوو سوپاس!
کێشه‌که‌م چاره‌سه‌ر کرد!
هیوام سه‌رکه‌وتنته