وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

هههه كاره‌كانت به‌راستی جوانه‌ بژیت به‌س خۆزگه‌م فكره‌ و شته‌كانت بدركاندایه‌ هههه.

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

شتێکی سادەیە کاک هێدی، ئەوەی کە ڕوودەدات ئەوەیە ئێوە ژێر دۆمەینی up ڕوو دەکەنە دۆمەینی webchinupload.com، منیش لای خۆمەوە لە ڕێکخستنەکانی webchinupload.com دا وا ڕێکم خستووە کە هەموو دۆمەینە دەرەکیەکیان کە لە ڕێی CNAME ـەوە ڕوو دەکەنە ئێرە و لۆگۆیەکیان هەیە لە لای ئێمە، ئەو کاتە لۆگۆ و ناونیشانی ئەوان لە باتی webchinupload.com دەربکەوێت.

تەکنیکیەن، لە پرۆژە بۆ پرۆژە جیاواز دەبێت، بەڵام ئەگەر کەمێک لەسەر شێوازی کارکردنی DNS بزانیت، دەبینیت کە زۆر ئاسانە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

كاك ئاسۆ وەك كاركردن لەسەر DNS هێشتا بە جوانی باس نەكراوە لە وێبچن هیوادارم بەڕێزت كەمێك پەرەی پێبدەیت .

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

هەوڵم داوە پێشتر کاک هێدی، بەڵام بە کوردی نووسینی بابەت بە ئەو تەکنیکییە بە کوردی سۆرانی بەڕاستی ئاسان نییە. باشتر وایە کتێبێکی ئینگلیزی بخوێننەوە. بەڵام هەوڵ دەدەم هەر هیچ نەبێت بنەمایەکی لەسەر بنووسم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

کاک ئاسۆ پرسیارێک لەسەر ئەم کارە ئەم بنکە بارکردنە دەبێتە هی خۆت بە دۆمەین بەڵام قەبارەى فایلەکان بەرز ئەکرێتەوە ئەچێتە سەر هۆستى ڕاژەى وێبچین ئەپڵۆد واتا هیچ قورساییەک لەسەر هۆستەکەى خۆت درووست ناکات دەتوانى بە قەبارەى 50mb بەرز بکەیەوە لە سەر هى خۆت سوپاس بۆ وەڵام

ئەگەر ڕۆژێک ویستت کەسێک لە دڵی خۆت جێگا بکەیتەوە هەوڵ بدە با یەک کەس بێت، پێ ی بلێ من زیاتر لە خۆم و کەمتر لە خوا تۆم خۆش دەوێت، چونکە من باوەرم بە خوا هەیە و پێویستیم بە تۆ یە...! ووتەى(چارلى چاپلن)

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

کاتێک ئەو ڕاژەیە بەکار دەبەیت هیچ پەیوەندی نییە بە هۆستی خۆتەوە و ئایا چەندە ڕێگەپێدراوە بۆ بارکردن یان نە.
بەڵکوو ڕێکخستنەکانی بنکەی بارکردنی وێبچن ـە کە کاریگەرییان دەبێت، کە بۆ ئێستا ٥٠ مێگابایتە بۆ بارکردن و داگرتنی بێسنوور و ڕاستەوخۆ.

بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی ئەو ڕاژەیە، مەرج نییە هۆستت هەبێت، تەنیا دۆمەین و توانای دەستکاریکردنی DNS کارەکەت جێبەجێ دەکات.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

زۆر سوپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت دەستت خۆش بێت

ئەگەر ڕۆژێک ویستت کەسێک لە دڵی خۆت جێگا بکەیتەوە هەوڵ بدە با یەک کەس بێت، پێ ی بلێ من زیاتر لە خۆم و کەمتر لە خوا تۆم خۆش دەوێت، چونکە من باوەرم بە خوا هەیە و پێویستیم بە تۆ یە...! ووتەى(چارلى چاپلن)

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

كاكه‌ ئاسۆ من داوام كردوه‌ بۆ بۆم نه‌گه‌راوه‌ته‌وه‌ ؟

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

Franko Hawlery نووسی:

كاكه‌ ئاسۆ من داوام كردوه‌ بۆ بۆم نه‌گه‌راوه‌ته‌وه‌ ؟

هەموو هەنگاوەکانت جێبەجێ نەکردووە، خاڵی تایبەت بە DNS ـت جێبەجێ نەکردووە.
http://www.webchin.org/Meko/viewtopic.php?id=23717

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

مامە ئاسۆ ناردم، بەس من دۆمەینەکەم فرییە ..

کەس بە ئەڵفازم نەڵێ خۆکردییە خۆ کوردییە
هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالبی مەعنا دەکا

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

Gôḷḑëñ Lôṽë نووسی:

مامە ئاسۆ ناردم، بەس من دۆمەینەکەم فرییە ..

کەواتە بەداخەوە، ناتوانیت سوود لە ئەو ڕاژەیە ببینیت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

لەم بابەتەی تۆدا هیچ یاسایەکی ترم بەدی نەکرد جگە لەمانە:

* ده‌بێت بۆ خۆت دۆمەینێکت هه‌بێت و بتوانیت دەستکاری DNS ی تایبەت بە دۆمەین بکەیت.
* پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستكاریكردنی DNS ـت هه‌بێت بۆ دۆمه‌ینه‌كه‌ت.

هەردوو مەرجەکانیشم تیایە و CNAME ــێکیشم زیاد کرد کە ڕوو بکاتە دۆمەینی webchonupload .. تێناگەم چ کێشەیەکتان لەگەڵ دۆمەینی فری هەیە، هۆستەکەم فری نییە بەس تەنها دۆمەینەکەمە hmm

کەس بە ئەڵفازم نەڵێ خۆکردییە خۆ کوردییە
هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالبی مەعنا دەکا

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

کەس نەیگووتووە کێشەمان هەیە لەگەڵ دۆمەینی خۆڕا، ئەوە پەیوەندی بە خۆتەوە هەیە.
ئەگەر توانای دەستکاریکردنی DNS ـت هەبێت و CNAME ـت درووست کردبێت، واتە کێشەیەک نییە.

چاو لە داواکارییەکەت دەکەم و چالاکی دەکەم گەر وابێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

کەس نەیگووتووە کێشەمان هەیە لەگەڵ دۆمەینی خۆڕا

ئەها ببورە مامە گیان.

ئەگەر توانای دەستکاریکردنی DNS ـت هەبێت و CNAME ـت درووست کردبێت

وەلله کردوومە مامە گیان، فۆرمەکەم ئاوا پڕ کردۆتەوە:

http://webchinupload.com/O72d4/632602209-webchon.JPG

ئەگەر هەڵەم پێم بڵێ چونکە لە تێکست بۆکسی Name ــدا، ناتوانم تەنها up بنووسم، هەر کە بنووسم up، خۆکارانە دۆمەینەکەشم لە تەنیشتی ئەنووسرێت hmm

چاو لە داواکارییەکەت دەکەم و چالاکی دەکەم گەر وابێت.

زۆر سوپاس برا گیان.

کەس بە ئەڵفازم نەڵێ خۆکردییە خۆ کوردییە
هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالبی مەعنا دەکا

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

hmm

کەس بە ئەڵفازم نەڵێ خۆکردییە خۆ کوردییە
هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالبی مەعنا دەکا

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

به‌ريز گۆلدن تا ئيستا لاى من كيشه‌ى نه‌بوو له‌ يه‌كه‌م په‌يامى كاك ئاسۆ هه‌موو كاره‌كانم به‌سه‌ركه‌وتوى ئه‌نجام داوا به‌لام مالپه‌ره‌كه‌ى به‌ريزت وا پى ئه‌چيت فرى بيت چونكه‌ كورتكراوه‌ى هه‌يه‌ ! هه‌له‌ نيم ! جا نازانم ئه‌م پرۆژه‌يه‌ له‌ مالپه‌رى فرى ئه‌كريت يان نان .

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

براکەم ئەوە ئیلاقەی بەوەوە چییە فرییە یان نا، تۆ تەنها وەك دۆمەینێکی کردراو حسابی بۆ بکە تێمگەیەنە جیاوازی چییە لەگەل دۆمەینێکی کردراو؟ تەنها ناوێکە ڕەبتی ئایپییەك کراوە و تەواو ئیتر فری بێت یان کردراو ئەوە کەی کێشەیە.

کەس بە ئەڵفازم نەڵێ خۆکردییە خۆ کوردییە
هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالبی مەعنا دەکا

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

سوپاس مامە ئاسۆ <3

کەس بە ئەڵفازم نەڵێ خۆکردییە خۆ کوردییە
هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالبی مەعنا دەکا

وه‌ڵام: Webchinupload.com بكه‌ به‌ هی خۆت

بەس مامە ئاسۆ ئەتوانم دوو دۆمەین بەکار بەرم؟ بۆ نموونە gullfrosh.tk و gulfrosh.tk

دەتوانیت، دەبێت دواکاری بنێریتەوە بۆ ئەو دۆمەینە نوێیە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com