بابهت: وەشانی ١،٣،٦ و بە زمانی کوردی
وەشانی ١،٣،٦ ئەمڕۆ بڵاو کرایەوە، لە وەشانی ناوبراودا چەند کێشەیەکی پاراستن جێبەجێ کراوە، هەموو بەکارهێنەرانی وەشانی ١،٣ کە پێویستە وەشانەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ ١،٣،٦.
نوێکارییە سەرەکییەکان،
چارەسەرکردنی کێشەی XSS
چارەسەرکردنی کێشە لە admin/bans.php و profile.php
چارەسەرکردنی تاگێکی داخستن کە پێشتر لە بەستەری خوارەوە ئاماژەی پێدرابوو،
https://github.com/punbb/punbb/issues/32
PunBB وەشانی ١،٣،٦ لە بەستەری خوارەوە دابگرە،
https://github.com/downloads/punbb/punb … -1.3.6.zip
http://punbb.informer.com/download/punbb-1.3.6.zip
داگرتنی پەڕگەی زمانی کوردی بۆ وەشانی ١،٣،٦
http://webchin.org/Meko/files/pun13/Kur … latest.zip
شێوازی نوێکردنەوە لە وەشانەکانی پێشوو بۆ وەشانی ١،٣،٦.
گرینگ!
بنکەی دراوە پاشەکەوت بکە!
هەموو پەڕگەکانی مەکۆکانت لە شوێنێکدا پاشەکەوت بکە (دایانبگرە نێو کۆمپیوتەرەکەت).
لە بەڕێوەبەرایەتی مەکۆکان بچۆ بەشی دۆخی چاككاری و چالاکی بکە.
١، پاش داگرتنی وەشانی ١،٣،٦ لە بەستەری سەرەوە، لە پەڕگەی zip دەری بهێنە و هەموو پەڕگەکانی نێوی بار بکە نێو ماڵپەڕەکەت و پەڕگە نوێکان لە شوێنی کۆنەکان دابنێ.
٢، پەرگەکانی نێو بوخچەی cache بسڕەوە. (تەنیا ئەوانەی کە پاشگری php. ـیان هەیە).
٣، پەڕگەی db_update.php لە وێبگەڕدا بکەوە، http://www.domain.com/meko/db_update.php.
٤، پاش تەواوکردنی نوێکردنەوەی بنکەی دراوە، دۆخی چاککاری ناچالاک بکە.
بۆ دڵنیابوون لە بەشی بەڕێوەبەرایەتی لە بەرانبەر وەشانی مەکۆ دەبێت نووسرابێت PunBB 1.3.6.
کۆتایی.