بابه‌ت: زیادکردنی چەندین شت بۆ وێبچن وەک دڵخوازکردنی بابەت ...هید

سڵاو دەستەی بەرێوبەران

پێم وایە  چەندین شتی باش زیاد بکرێتە ئەم مەکۆیە بەسوودە

لە 2006 تاکوو ئێستا من ئەندامێکم لێرە ،، هیچ گۆرانکاری نەکراوە لەم مەکۆیە یاخود زیاد کردنێک

ماوەیەک  سوپاس کردنم بینی  بەڵام دیسان نما

حەزدەکەم شتی باش زیاد بکەن وەک

- دڵخوازکردنی بابەت بۆ لیستی دڵخوازییەکان
- دانانی دەنگدان بە بابەت وەک ، یوتوب ، واتە لایک و دیسلایک
- دانانی editor ــی بابەت  باشتر بێتم لەمە

بەڵام ئەوەی یەکەم زۆر پێوستە هەبێت لێرە



خۆشحاڵم وێبچن تاکوو ئێستا بەردەوامە

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

وه‌ڵام: زیادکردنی چەندین شت بۆ وێبچن وەک دڵخوازکردنی بابەت ...هید

کاک ئەیمەن،

١، پێم وایە شتێکی باش دەبێت، بۆ خۆشم جاری وا هەیە بابەتێک یان ڕوونکردنەوەیەک دەبینم دەمەوێت دواتر بە ئاسانی بتوانم بیدۆزمەوە. ئەمەیان سوودی دەبێت.
٢، وێبچن تۆڕی کۆمەڵایەتی نییە، ئێمە تەنیا بۆ فێربوون و فێرکردن لێرەین، ئەو ئامرازانە سوودیان نابێت بۆ ئەو پرۆسەیە، جا بە گوومانم کە هیچ کامیان لە وێبچن ببینین.
٣، ئەوەی ئێستا کە هەیە کەم و کۆڕیی چییە؟ هەموو ئەو کارانەی کە ئێمە دەمانەوێت بۆمان جێبەجێ دەکات؟ من بۆ خۆم تا ئێستا پێویستم بە بەکاربردنی ئامرازێکی دەرەکی نەبووە بۆ ئەوەی لە وێبچن شت بنووسم.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: زیادکردنی چەندین شت بۆ وێبچن وەک دڵخوازکردنی بابەت ...هید

1- وایە منش زۆر جار هەیە دەمەوێت بابەت بە ئاسانی بدۆزمەوە
2. ئەم ئامرازە لە هەموو شوێنک بەکاردێت نەک تەنها بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی ،، پێم باشە هەبێت ، پێم وایە سودی دەبێت
3.   کشەی هەیە هەندێک جار ،،  یەکێک لەوانە ،، وێنەیەک باربکە لە وێبچن  لە وێ دابنێ ،، هەروەها وێنەکە بۆشایی تێدا بێت

باشکردنی ئەم editor ــە  وەک زیادکردنی چەندین خاسەتی تر وەک  رنگ کردنی نووسین و گەورەو بچوککردن و بەستەر کردنی نووسین  پێشاندانی راستەوخۆ لە کاتی کردن

سوپاس بۆ وەڵامەکەت

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

وه‌ڵام: زیادکردنی چەندین شت بۆ وێبچن وەک دڵخوازکردنی بابەت ...هید

3.   کشەی هەیە هەندێک جار ،،  یەکێک لەوانە ،، وێنەیەک باربکە لە وێبچن  لە وێ دابنێ ،، هەروەها وێنەکە بۆشایی تێدا بێت

ئەمەیان کێشەی ئەو وێنەیەیە کە باری دەکەیت. نەک تایبەتمەندی بابەت نووسین لە ئێرە. چارەسەری باشتر ئەوەیە لە کاتی بارکردن لە بنکەی بارکردنی وێبچن لەوێ ناوەکەی بگۆڕدرێت.

بەڵام چارەسەری بنەڕەتیی لە لای بەکارهێنەر خۆیەتی، هەموومان دەبێت ئەوە بزانین کە وێنە لەسەر ئینتەرنێت دەبێت تەنیا پیتی ئاسایی لاتینی لە خۆ بگرێت بەبێ بۆشایی.

باشکردنی ئەم editor ــە  وەک زیادکردنی چەندین خاسەتی تر وەک  رنگ کردنی نووسین و گەورەو بچوککردن و بەستەر کردنی نووسین  پێشاندانی راستەوخۆ لە کاتی کردن

پێم وایە بۆ هەموومان دەڵێم، کاتێک دەڵێم من بۆیە سەردانی وێبچن دەکەم چوونکە نامەوێت ڕەنگ و بریقە ببینم. هەروەها نووسراوەی قەڵەو، گەورە و هتد... ئەمانە لە ئەو شتانەن کە لە وێبچن ناگوونجێن.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

وه‌ڵام: زیادکردنی چەندین شت بۆ وێبچن وەک دڵخوازکردنی بابەت ...هید

big_smile    ئەگەر  زەردەخەنە   ببینیت هەر سەردان ناکەیت 


قسەکانت جوانن ، بەڵام بۆ ناوی وێنە پێویستە بنکەی باکردن خۆکاری بۆشاییەکە بسڕیتەوە

تەنها  خاڵی 1 جێ بەجی بکرێت  خراپ نیە ،، چونکە ئەو زۆر گرنگە لێرە

هۆست و دۆمەین لە باشترین راژەی کوردی www.hostchin.org
<?php $var="Ayman"; echo preg_match("/Ayman/",$var) ? "He is  Okay smile" : "He is not Ayman";?>

وه‌ڵام: زیادکردنی چەندین شت بۆ وێبچن وەک دڵخوازکردنی بابەت ...هید

بەهیوای شتی زیادەی بۆ نەخەنەسەر ، ئێستا سادە و گونجاوە

بە بچوکی بیربکەوە ...!!!