1

بابه‌ت: ئەندامانی نوێ ناتوانن ڕاستەوخۆ بابەتی نوێ بنووسن

سڵاو،

بە مەبەستی کەمکردنەوەی پرسیاری دووبارە و یاسا پێشێل کردن لە ئێستا بەدواوە ئەندامانی نوێ ناتوانن ڕاستەوخۆ بابەتی نوێ بنووسن.
ئەندامانی نوێ ئەو ئەندامانە دەگرێتەوە کە لە ٥ پەیام کەمتریان هەیە. دەتوانن لە بابەتی ئەندامانی دیکە بەشداری بکەن بەڵام ناتوانن بابەتی خۆیان بنووسن تا پەیامەکانیان لە ژێرەوەی ٥ پەیام بێت.

هیوادارین ببێتە هۆکاری ئەوەی کە ئەندامانی نوێ لە سەرەتاوە هەندێک کات تەرخان بکەن بۆ خوێندنەوەی یاساکان، باشتر ناسینی وێبچن و دواتر بە شێوەیەکی ئاسایی بابەت بنووسن، نەک تەنیا بە مەبەستی پرسیار نووسین خۆیان تۆمار بکەن.

تکایە پەیامی تایبەت مەنووسە بۆ بەڕێوەبەر و داوای هاوکاری بکەیت بە ئەو شێوازە. بەڕێوەبەر ناتوانێت هاوکاری بکات. یاسای سەرەوە بۆ هەمووانە و ئەگەر دەتەوێت بەشێک بیت لە وێبچن، مافی پەیام نووسینی خۆت وەدەست بێنە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

2

وه‌ڵام: ئەندامانی نوێ ناتوانن ڕاستەوخۆ بابەتی نوێ بنووسن

ئەندامانی نوێ ناتوانن لە ئێستا بەدواوە ڕاستەوخۆ ٥ دەستخۆشی بنووسن و ژمارەی پەیامەکانیان بگەیننە ٥ بۆ ئەوەی بتوانن پرسیار بنووسن. ئەندامی نوێ دەتوانێت ١ پەیام بنووسێت لە ١ کاتژمێردا، پاش گەیشتن بە ٥ پەیام دەبێتە ئەندامی ئاسایی و دەتوانێت بابەت وەک ئەندامانی دیکە بنووسێت.

ئەگەر ئەندامی نوێیت و ڕەوانەی ئەم بەستەرە کراویت،

  • چاو بە مەکۆکاندا بخشێنە و بیانناسە، تەنیا پرسیار نووسین چارەسەری هاوکاریکردنت نییە، لە ساڵی ٢٠٠٥ ـەوە تا ئێستا بابەت و پەیام لە وێبچن نووسراوە و شانسی زۆر هەیە کە پرسیارەکەت پێشتر تاوتوێ کراوە و وەڵامی بۆ نووسراوە.

  • پاش تێپەڕبوونی ئەو کاتە ئەگەر یاسا پێشێل بکەیت، هەژمارەکەت لەگەڵ یەکەم پێشێل کاری ڕادەگیردێت. بۆ خاوێن ڕاگرتنی مەکۆکان گرینگە کە یاساکان بخوێنیتەوە و ئەگەر هەر پرسیارێکت لەسەر یاسایەکی تایبەت هەبوو، بپرسە پێش نووسینی پەیامی دیکە.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

3

وه‌ڵام: ئەندامانی نوێ ناتوانن ڕاستەوخۆ بابەتی نوێ بنووسن

بە هۆکاری ئەوەی هەندێک ئیمەیل هاتوون کە گوایە دانانی ئەو سنووری کاتژمێرە بۆ هەر پەیامێک زۆرە.

ئێستا ئەو گۆڕانکارییە کراوە کە،

دەتوانێت ١ پەیام بنووسێت لە ١ کاتژمێردا گۆڕدراوە بۆ،

دەتوانێت ٣ پەیام بنووسێت لە ١ کاتژمێردا.

تکایە هەموو مەبەست لە ئەو یاسایە ئەوەیە ئەندامی نوێ بە پەلە نەبێت لە نووسینی پرسیارەکەی (بە هەڵەیی، بە ناتەواویی، بەبێ پەیڕەوی کردن لە یاساکان و هتد...)، جا لە ئەو کاتەدا کە چاوەڕوانی تێپەڕبوونی کاتەکە دەکەیت، چاوێک بە یاساکان دا بخشێنە، سەیری پەیامە کۆنەکان بکە، گەڕان بە کار ببە لەوانەیە پرسیارەکەت دووبارە بێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com

4

وه‌ڵام: ئەندامانی نوێ ناتوانن ڕاستەوخۆ بابەتی نوێ بنووسن

ئەم یاسایە بۆ ئێستا تا ماوەیەکی نادیاری داهاتوو گۆڕدراوە بۆ سنووری ٢ پەیام. چوونکە هەندێک ئەندام گلەیی ئەوە دەکەن کە دەبن بە ئەندام و دەیانەوێت بابەتی گرینگ بنووسن، بەڵام ئەو ٥ پەیامە ڕێگرە.

واتە ئەندامانی نوێ لە ئێستاوە دەتوانن پاش ئەوەی کە ٢ پەیامیان هەبوو، بابەتی نوێ و سەربەخۆ بنووسن. یاساکان لە مەڕ خوودی بابەت و درووست نووسینی هەر توندن و ئەندامی نوێ پێویستە زۆرتر ئاگاداری هەژماری خۆی بێت.

هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ باش نییه‌ نه‌توانرێت باشتر بكرێت :::http://webdarej.com