1

بابه‌ت: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

http://www.webchinupload.com/f/2013-06/1654630125-kwf_new_cover3.png


تکایە! پێش پرسیار کردن ئەو بابەتە هەمووی بخوێنەوە.

  سوپاس.


بیرۆکەیەکی هاوشێوە دەمێك بوو هەمبوو، بەڵام ئێستا سوپاس بۆ خوای گەورە کە توانیم پێوەکراوێك دابڕێژم بۆ هەموو وەشانەکانی جووملە.
سەرەتای ئەو بیرۆکەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٢ بەڵام لەگەڵ نەبوونی وێب فۆنتی کوردی نەمدەتوانی پێوەکراوەکە بنووسمەوە.
ماوەیەك پێش ئێستا خەریکی کارێك بووم بیکەم کە لەسەر هەموو ئەو ڕووکارانەی کە بە سیستەمی فرەیم وۆڕك (Framework) داڕێژراوون پەڕەیەکی php ڕێكخستن بنووسمەوە وە کاربکات بۆ دەرکەوتنی فۆنتی کوردی، بەڵام کارێکی ئەوەندە ئاسان نەبوو کە بتوانم سەرکەوتووبم هۆکارەکەشی ئەوە بوو کە ئەو سیستەمە هەر داڕێژەرێك بەو شێوەیەی کە خۆی دەیەوێ پەڕەکان دەنووسیتەوە بۆیە زۆر سەخت بوو بۆ ئەنجامدانی کارێکی هاوشێوە.

بەڵام دوای ئەو پڕۆژەی کاك ئاسۆ سەبارەت بە وێب فۆنتی کوردی هەم وێب فۆنتەکان وە هەم فۆنت وەرگێڕ بووە کارئاسانی وە کارەکە بۆم ئاسانتر بوو، بۆیە منیش هەستام بە داڕشتنی ئەو پێوەکراوە.


#******************
***دەربارەی پێوەکراو***

داڕشتنی پێوەکراو: هەڵبەست.
ڕاژەی فۆنتەکان: وێبچن.
ژمارەی فۆنتەکان: لەئێستادا (107) دانەیە - 2013-06-28
ئەو پێوەکراوە ١٠٠% خۆڕایەو بێبەرامبەرە، دەتوانی بەهەر مەبەستێك بەکاری بهێنی.
وێبچن بەڵێن دەدات کە بەهیچ شێوەیەك ئەو ڕاژەیەی کە فۆنتەکانی لەسەرە نەوەستێت، واتە بەکارهێنەر دەتوانێت بەبێ دوو دڵی پێوەکراوەکە بەکاربهێنێت.
ڕاژەی وێبچن سەرچاوەی فۆنتەکانە واتە بەبێ ڕاژەی وێبچن پێوەکراوەکە کار ناکات.
هەموو مافەکانی پارێزراوە بۆ وێبچن.

***بەهیچ شێوەیەك نابێت***

  • کاری بازرگانی پێ بکرێت

  • دوو دانە فۆت زیادبکەی لەژێر ناوی خۆت بڵاوی بکەیەوە

  • ناوی داڕێژەر بسریەوە ناوی خۆت بنووسی لە ماڵپەڕی خۆت یان شوێنێك بڵاوی بکەیەوە

  • خۆت بکەی بەخاوەنی پێوەکراوەکە

******************#

دامەزراندن بۆ وەشانی 1.5.

دامەزراند و بەکارهێنان و ڕێکخستن بۆ ئەو پێوەکراوە زۆر ئاسانە، سەرەتا لەبەشی بەڕێوەبەرایەتی بڕۆ بۆ Extensions >Install/Uninstall
بە سێ شێوە دەتوانی دایبمەزرێنی، بەڵام ئێمە باس لە دوویان دەکەین.

  1. داگرتنی پەڕگەی پێوەکراوەکە لێرە لە وێبچن بۆ ناو PC  پاشان کرتە لە Choose File, Browse بکە دواتر کرتە لە Upload File & Install بکە

    http://www.webchinupload.com/f/2013-06/1441950819-kwf_install15_1.png

  2. یان لە Install from URL تەنها بەستەری پێوەکراوەکە کۆپی بکە لە Install URL دایبنێ و کرتە بکە لە Install

    http://www.webchinupload.com/f/2013-06/857354513-kwf_install15_2.png

دامەزراندنی وەشانەکانی تر 1.6، 1.7، 2.5، 3.1 هەر وەك یەك وان.
ئەویش هەر وەك وەشانی 1.5 بەسێ شێوە دەتواندرێت دابمەزرێندرێت، بەڵام ئێمە باس لە دوویان دەکەین.
لەبەر ئەوەی ئیستا وەشانی 3.1 دوا وەشانە بۆیە ئیمەش باس لەسەر ئەو وەشانە دەکەین.
لە بەڕێوەبەرایەتی بڕۆ بۆ Extensions >Extension Manager

  1. داگرتنی پەڕگەی پێوەکراوەکە لێرە لە وێبچن بۆ ناو PC  پاشان کرتە لە Choose File, Browse بکە دواتر کرتە لە Upload & Install بکە

    http://www.webchinupload.com/f/2013-06/140126883-kwf_install31_1.png

  2. یان لە Install from URL تەنها بەستەری پێوەکراوەکە کۆپی بکە لە Install URL دایبنێ و کرتە بکە لە Install

    http://www.webchinupload.com/f/2013-06/741316409-kwf_install31_2.png

من خۆم دامەزراندن بەشێوەی دووەمم پێ پەسند ترە، چونکە هەموو کات دوا وەشان لێرەوە نوێ دەکرێتەوە بۆیە پێویست بەوە ناکات تۆ پێوەکراوەکە دابگریتە ناو PC و پاشەکەوتی بکەی.

سەرنج: لەوەشانی 1.6 بەرەو سەرەوە خۆکارانە لەبەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاگاداری نوێکردنەوەی پێوەکراوەکە دەبیت، بەڵام بۆ وەشانی 1.5 کاتێك بچیە ناو پێوەکراوەکە لەوێ ئەگەر نوێکردنەوەی وەشان هەبێت ئاگادارت دەکاتەوە.

شیکردنەوەی ئەو پێوەکراوە بەڤیدیۆ لێرە لە http://webchinupload.com/files/31886550-icon-youtube.gif ببینە.

ئایا ئەو پێوەکراو و شیکردنەوەت بەدڵە؟ ئەگەر بەڵێ تکایە لە http://webchinupload.com/files/31886550-icon-youtube.gif لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆکە LIKE بکە، سوپاس.

هیوادارم سوودی هەبێت.

هاوپێچەکان.
بۆ وەشانی 1.5
بەستەر:
http://www.webchinupload.com/O72d4/34147702515357205%20copy2.gif تکایە تەنها بەستەرەکە کۆپی بکە باشان لە جووملە بەشێوەی Install from URL دایمەزرێنە.

http://www.webchin.org/Meko/files/wf/webchin_webfonts_j15v.1.0.zip

بۆ وەشانی 1.6، 1.7، 2.5، 3.1
بەستەر:
http://www.webchinupload.com/O72d4/34147702515357205%20copy2.gif تکایە تەنها بەستەرەکە کۆپی بکە باشان لە جووملە بەشێوەی Install from URL دایمەزرێنە.

http://www.webchin.org/Meko/files/wf/webchin_webfonts_j25v.1.0.zip

پرسیار: پێوەکراوەکە دانەگرم و پاشەکەوتی نەکەم لەلای خۆم؟
وەڵام: نەخێر! چونکە ئەو پێوەکراوە نوێدەکرێتەوە و بەکارهێنەر ئاگادار دەکرێتەوە بۆ نوێکردنەوەی وەشانی نوێ، بۆیە ئەگەر لەلای خۆت پاشەکەوتی بکەی ئەوە دوورنیە کە کارنەکات ئەگەر وەشانی نوێ ئامادەبێت.


2013-06-28 وەشانی ئێستای پێوەکراو  1.0

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

2

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

دەست خۆش کاک هەڵبەست، گومانم نی یە لە سوودی ئەم پێوەکراوە، تاقی دەکەمەوە، ئالۆزی زۆر هەبوو لە رووکارەکانی جووملە بۆ بەکارهێنانی وێب فۆنتی کوردی، ماندوو نەبی.

ڕووحت شاد مامۆستای گەورە ئاسۆ نادری، تۆ هەموو شتێکت فێر کردین.
لەگەل وێبچن هەموو شتێک ئاسانترە!

3

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

دەست خۆش کارێکى بێ وێنەیە .

“Be sick of ur sickness! ”  ― Arash Dibazar-

4

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

دەستەکانتان خۆش

5

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

هه‌ر ماندوو نه‌بی ، ده‌ستخۆشبێت .

6

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

شازه و نايايه

چارنیه‌...نیه‌ چار هه‌ر هه‌یه‌ مه‌گه‌ر مردن...

7

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

جێگای ده‌ستخۆشیه‌ !

ده‌ستان خۆش بێت براكه‌م

8

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

ده‌ست خۆش كاكه‌ هه‌ڵبه‌ست كارێكی جوان و نایابه‌ هه‌ربژی

من دای ده‌نێم بۆ ماڵپه‌ر به‌ڵام نازانم چۆن فۆنته‌كان هه‌ڵبژێرم چۆن فۆنتێك دانێم بۆ هه‌موو ماڵپه‌ره‌كه‌ ئه‌گه‌ر بتوانی هاوكارم بیت

coolوێبچین به‌ره‌و وێبێكى باشتر cool

9

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

لە webchin Font فۆنتێك هەڵبژێرە وەلە class تەنها body بنووسە بەبێ هیچ خاڵێك. واتە body بە سادەیی.

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

10

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

ئه‌وه‌یه‌ خزمه‌ت كردن ...! زۆرترین سود ئه‌به‌خشێت ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ست خۆش

11

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

ده‌ستت  خۆش كاك هه‌لبه‌ست هه‌ر بژيت ....

12

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

هه‌ربژی كاكه‌ هه‌لبه‌ست به‌راستی كاريكی زۆر نايابه‌ . ده‌ستت خۆش بيت زۆر زۆر سوپاس

13 (دەستکاری کراوە: nava 2013-08-17 11:08:46)

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

سڵاو بەڕێزان
من کێشەم هەیە لە شێوەی دۆزینەوەی کلاسەکان دا کاتیك دەیکەمەوە وەک ئەوەی لە ڤیدیۆی فێکاریدا هاتوە بەو شێوەیە دەبێ کە لەوێنەی خوارەوەدا دامناوە.ئێستا کۆمەڵێ شتی تێدایە کە بە کلاس دەست پێدەکەن ،من کامیان کۆپی بکەم و لە بەشی کلاسدا لە بەڕێوەبەری دایبنێم؟
http://www.kurdupload.com/images/4QPcrfi1376737469/l6.jpg

14

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

art-nav یان art-hmenu دابنێ کاردەکات.


تکایە وێنەکانت لە www.webchinupload.com باربکە.

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

15 (دەستکاری کراوە: nava 2013-09-01 11:08:33)

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

سڵاوی دووبارە
چاوەکەم من زۆر هەوڵ دەدەم بەڵام بۆم جێبەجێ نابێت ، وەک ڕێنوێنیەکان لە ڤیدیۆ کاری لەسەر دەکەم بەڵام وەڵام ناداتەوە.هەر وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێ کردوە کاتێک دەیکەمەوە ژمارەیەکی زۆر کلاسم بۆدەکرێتەوە و نازانم کامایەن دەبێ وارید بکەم.ئەوەی تۆ لەسەرەو ئاماژەت پی کرد ئەوانیشم وارید کردن بەڵام لای من ناگوڕدرێت.
من لەسەر ڕوکارێکی دیکە تاقیم کردەوە کار دەکات، بەڵام لەسەر ڕووکارەکانی ئەرتیستەر کار ناکات لەسەر هیچیان.

16

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

سڵاوی دووبارە
چاوەکەم من زۆر هەوڵ دەدەم بەڵام بۆم جێبەجێ نابێت ، وەک ڕێنوێنیەکان لە ڤیدیۆ کاری لەسەر دەکەم بەڵام وەڵام ناداتەوە.هەر وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێ کردوە کاتێک دەیکەمەوە ژمارەیەکی زۆر کلاسم بۆدەکرێتەوە و نازانم کامایەن دەبێ وارید بکەم.ئەوەی تۆ لەسەرەو ئاماژەت پی کرد ئەوانیشم وارید کردن بەڵام لای من ناگوڕدرێت.

17

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

تکایە بەستەری ماڵپەڕەکەت دانێ!...

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

18

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

فەرموو چاوەکەم
http://www.bewran.nl/

19

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

ئەو کۆدانەی کە لە Class داتناوە لە ناو pluginـەکە لێرەی دابنێ.

ئاخ لەداخی هەرچی و پەرچی ئەو زەمانە
دوو کۆد فێردەبێ دەڵێ هەر خۆم وەستامە. *هەڵبەست / شارەکەم هەولێر بە 3D ببینە! / بەرهەمی نوێ 2014.11.04 COD Advanced Warfare

20

وه‌ڵام: پێوەکراوی Kurdish Web Fonts بۆ هەموو وەشانەکان (plugin)

سڵاو چاوەکەم
من بۆ نەموونە کلاسەکانی پێڕست و لەسەر *دەستپێك* کرتەم کردوە و ئەو کلاسانەم خستۆتە ناو پلاگینەکە و تاک تاک و بە کۆمەڵێش تاقیم کردۆتەوە ئیش ناکات لای من.
.active item1 , .art-hmenu , .art-nav-inner , .art-nav desktop-nav , .art-header , .art-main